• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ماددەی ٦٧ یان خاڵی ٦٧

Monday, 28/03/2022, 0:42

289 بینراوە


لە تەواوی وڵاتانی پێشکەوتوویان پاشکەوتوو،وڵات بە پێی یاسا ودەستورێک بەڕێوەدەچێ کە پێی دەگووترێ دەستوری بنەڕەتی،ئەو دەستورەش ئایەتەکانی قورعان نییە کە ئاڵوگۆڕیی بەسەر نەیە.بە پێی رێگوزەریی زەمان وئاڵوگۆڕەکانی نەخوازراوپێشهاتە،دەکرێ دەستوری بنەڕەتیش لێی زیاد بکڕێ یان کەم بکرێ.لێرەدا باڵاترین دادگالە هەروڵاتێک ئەو ئەرکە پێ سپێرداوە دەستێووەردان بکا لەچۆنیەتی باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان سەرزەوییەک کە ناسنامەی تایبەت بەخۆی هەیە.کاتیك دەستوری بنەڕەتیی هەروڵاتێک خرایە دەنگدان ودەنگیی پێویستی وەرگرت،کاری پێدەکرێ وبڕیاریی لە سەر دەردەچێ.
من نە یاسازانم ونە یاسادانەر نە دادەور،مەبەستم لەو پێشەکییە بابەتێکی دیکەیە کە لە خوارووی وتارەکەدا بە پێی توانای خۆم ئاماژەی پێدەکەم.ئەورۆژانە لە باشوری کوردستان کێبڕکێی دیاری کردنی کەسێک لە لایان نەوەی نوێ وجووت بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەستی پێکردوە.هەرکام حەولی ئەوەدەدەن کە پیاوی خۆیان بکەنە سەرۆککۆماری عێڕاقی عەڕەبی!نەهامەتیەکانی گەل لە باشووری کوردستان لە بیر چوونەوە،دەڵێی:تەنیا گرفت دیاریی کردنی سەرۆککۆماڕێکی بە رواڵەت کوردە.
خاڵی سرنجڕاکێش لەو کێبڕکێیەدا لە وەدا دەبینم،کاتێک پێش راگەیاندنی رێفڕاندۆمە قۆڕەکەی مەسعوبارزانی حۆلە پیاو،ئەگەر لە یادمان مابێ لە پێش چاوی جەماوەر گووتی: حیساب ژبۆ هیچ کەسێکی ناکەم ورێفڕآندۆم رادەگەیەنم!عێڕاقیش دەکەمە جیرانی کوردستان.دیتمان دوای رێفڕاندۆم چیمان بەسەرهات.ئەگەر ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە تۆزێک  ئەقڵیان هەبوایە دەبوو بە کۆمەڵ چەک دابنێن وچیدی نەبنە کۆیلەی ئەو خاک فرۆشآنە.
لەو سەردەمەدائەگەر سرنج بدەینە شەڕی بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی لە سەر کەلاکی بۆگەنیوی سەرۆککۆماریی لەو کاتەدا بۆمان دەردەکەوێ کە رێک بە پێچەوانەی پێش رێفڕآندۆم بارزانی دەڵێ: باوەڕم بە خاڵی ٦٧ی دەستوری بنچینەیی عێڕاق هەیە وئیزن بەکەس نادەم یەکپارچەیی خاکی عێڕاق تێك بدا!حوکمە دەبێ ئەو ئەرکە بدرێ بەمن وئیزن بەکەس نادەم جگە لە من یەکپارچەیی خاکی عێڕاقی،عەڕەبی بپارێزێ!
کاتێک سەرۆککۆماریی عێڕاق سوێندی یاسایی دەخوا دەبێ پابەند بێ بە خاڵی ٦٧ بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێڕاقی،عەڕەبی.ئیدی بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێڕاق ناوێک بەناوی باشووری کوردستان نامێنێ وبە باکوری عێڕاق پێناسە دەکرێ!
لە هیچ کوێی دونیادا نەبینراوە،کەسێک ئاوا بەرۆژی رووناک گەمە بە ئەقڵی خەڵك بکا.رۆژێک سەربەخۆیی رابگەیەنێ،رۆژێکیش خۆی دەباوەشی داگیرکارێکدا جێ بکاتەوە.مرۆڤ لە خۆی دەپرسێ،ئەو دەسەڵاتەی باشووری کوردستان تووشی نەخۆشیی ئالزایمێر بووە یان دانیشتوانی باشووری کوردستان؟

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی"ەوە نوسراوە