خۆڵ بارین و نیشتمانێک پڕ لە مەینەتیی
Friday, 20/05/2022, 10:33
1142 بینراوە
گاندی: (بەس گلەیی لە تاریکی بکە، هەستە مۆمێک دابگیرسێنە).
هەمیشە وەها هەستکراوە کەلەم کەونەدا ، هیچ شتێک بەبێ دژی خۆی ناتوانێت بوونی هەبێت ، چەندساڵیەکە خۆڵبارینیش بۆتە دیاردەیەکی دزێو هاوشانی ژن کوشتن و هەراجی نیشتمان و دزین و گەندەڵی و ژێرپەنجەو سەدان گرفتی تر کە هەر باسی دەکەن.
کەس بەدوایی چارەسەردا ناگەڕێت و هەموو هێلکەکان خراوەتە سەبەتەی مزگەوتەکانەوەو ، نزاو پاڕانەوە و لاڵانەوە گەلێکی لەلێواری لەناوچون ڕاگرتووە . ئێمە ئەستەمە شتێک وێنە بکەین کەبەتهایی و بەبێ دژەکەی بونی هەبێت .
خۆڵبارین مەینەتێکی ترە کە لەم ساڵانەی دوایدا هێرشێکی بەرچاوی لەنیشتمانەکڵۆڵەکەمان کردوە و خەریکە وەک هەموو دیاردە خراپەکانی تر ئەویش قبوڵدەکرێت .
لەڕووی زانستێوە من نازانم کە هۆکاری خۆڵبارین چییەو لەکوێوە سەرچاوەدەگرێت ؟ بەڵام دەزانم و دڵنیام کە ئێمە نیشتمانمان کردۆتە بیابان و دارو درەختمان ئەنفال کردووە .لەم ساڵانەی دوایدا زۆربەی ماڵەکان بوونە سندوقێکی دزێوی کۆنکرێت و دارو درەخت بەبێ هۆ و بۆ خۆبادان و خۆدەرخستن دەبڕانەوە . بەبەراورد بەساڵانی زووتر کە لەهەموو یان زۆربەی ماڵەکاندا باخچەیەک هەبوو گەر بچوکۆلەش بوایە ، ماڵ نەبوو چەند دار ێک لەحەوشيکەیدا نەبووبێت . لەڕووی مێژوویشەوە سەیری کەین گەلی ئێمە کاتێک زەردەشت ئاینی بوو بەر لەهاتنی ئیسلام . لەگەڵ لەدایک بوونی منداڵێکدا دارێک دەچێنرا بۆی ، لەگەڵ کۆچی هەر مرۆڤێکیشدا بەهەمان شێوە دارێک دەچێنرا " بەڵام ئێستا دار نەک ناچێنین بەڵکو هەرچی دارە دەیبڕینەوە وەک توڕکە فاشیەکان چۆن لەنیشتمانی ئێمەدا دارەکانیان بڕێوەو دارستانەکانیان سوتماک کرد . تەنانەت لەسەردەمی بەعسێکانیشدا دارچاندن بەردەوام بوو ، گەرچی درێخی نەدەکرد لەسوتماک و بۆردمانی شاخ ودارو دارستانەکاندا .
لەکاتی شەڕی داعشدا ڕۆژنامەنوسێکی بیانی دەچێتە مەخمور لای سەیرە لەو ناوچەیە دارو درەخت و سەوزای زۆرترە لەچاو ئەو ناوچانەی تردا ، مەخمور و هۆردوگای پەنابەرانی باکور تژیە لەدارو سەوزایی . لە خانمێکی پیر کە دایکی گەریلایەکە دەپرسێت : من زۆر ناوچە چووم بەڵام لەهیچ جێگەیەک وا ئاوادانی و دارو درەختم بەرچاو نەکەوت ، ئەمە هۆکاری چیە، داخۆ ئاوێک ڕووبارێک لێرەوە بەناو هۆردوگاکەدا دەڕوات...! ؟
دایە پیرەکەش دەڵێ : پێێ بڵێ ئێمە کە دەستنوێژ هەڵدەگرین ئاوەکە بەهەدەر نادەین لەبن درەختەکاندا دەزنوێژەکانمان هەڵدەگرین بۆیە لێرە درەختەکان سەوزن و تێرئاو ، کەسیش بۆی نییە داری ئێرە ببڕێتەوە چونکە ئۆکسجینمان بۆ فەراهەم دەکات .
بۆیە گەر دەسەڵاتەکەشت بۆ لانابرێت ،خۆدەتوانی دارێک بچێنی تا لەگەڵ ژینگە ئاشتبیتەوە و لەچەنداساڵی داهاتوودا لەژێر سێبەرەکەیدا هەناسەیەکی پاک هەڵمژیت . مرۆڤ دەبێت لەغاوی ژیانی خۆی لەدەستی خۆیدا بێت ، کەدەبینم ئەم هەموو مرۆڤە چڵکنە لەودەشتەدا دەکڕوزێنەوە بۆ ئەوەی باران ببارێت ، گریانم دێت ئەی سەفتە پیاوانی لاواز هێندەی ژمارەی خۆتان دار بچێنن سبەینێ ساڵێکی تر دوانی ترا نەک باران بەڵکو لەخۆڵبارینیش قوتاردەبن . بۆیە گاندی ووتەنی بەس گلەیی بکە لەتاریکی و هەستە مۆمێک ڕۆشنکەن . مەلاکان و واعیزی دینەکان ئێوەیان بردۆتە خەوێکی قوڵەوە و پێتان دەڵێن ئەوە غەزەبە خوا سزاتان دەدات ، کچانتان بەقلی ڕووتەوە دەسوڕێتەوە سەرپۆشیان پێبپۆشن تا خۆڵبارانەکە نەمێنێت . کۆمێدیایە هەمووتان فریوی چەمکەکانتان خواردوە .
لەهەموو ئەوشارانەی گەشتم بۆکردوە هەمیشە سەیرم کردوە جگە لەوەی لەناوەندی شارەکاندا دارو باخ و سەوزایەکی زۆم بەرچاوکەوتووە لەزۆربەی شارەکانیشدا پشتێنەیەکی سەوز لەدارستانم بینیوە ، بەڵام دەسەلاتدارانی قەشمەر یان دارستانەکان بەتورک دەفرۆشن یان خۆیان ئاگری تێبەردەدەن تا داگیریکەن ، ئێمەش لەدەسەلات باشترنین چونکە یەکەمین هێرش کەکردمان داری بەرماڵەوەمان بڕێوەو دوایش باخچە خنجیلانەکەمان کردە چیمەنتۆ تا لەوێ هەست نبکەین بەئاگایی گەیشتووین و سەری بەتاڵمان بکێشین بەڕەقی چێمەنتۆکەدا ....
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە