• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ژمارە ٢٣١

Friday, 15/01/2021, 14:21

902 بینراوە


 ژمارەی 231   لە مێژووی ئەمریکا، بۆتە سیمبولی کۆتایی هێنان بە چاپتەرێکی قێزەوەن کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو سەرۆك دۆناڵد ترامپ تاکە سەرۆکێک بوو، کە دوو جار هەوڵدرا دەسەڵاتەکەی پەکبخەن بەهۆی ئەوەی لە دەستووری ووڵات لایدا، بەوەی دەیویست سیسەتمی ووڵات بەجۆرێك لە بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێ، بەڵام هۆشیاری گەلی ئەمریکی نەیهشت سەرۆك ترامپ ووڵات بەرەو دابەشبوون و شەڕی ناۆخۆ بەرێت.

سەرەتا ترامپ بەوە دەستی پێکرد کە میدیای کرد بە دوو بەشەوە، ئەوەی لەگەڵی نەبوون مۆرکی دوژمنی لێدا و ئەوەی هاوڕای بوایە و گوێڕایەڵی بکردایە، بە میدیای باش ناوی دەهێنان، نەك هەر ئەوەش، بەڵکو پۆستەکانی لەسەر بنچینەی خێزانی و هاوسۆزی بۆ خۆی، دامەزراند. بەکوردییەکەی ترامپ چاوی لە سەرۆکە دیکتاتۆرەکان کرد و وەك پۆتین و ئەردۆغان و مەسعود.

لە ڕۆژی  6 / 1 /2021  ترامپ داوای لە هەوادارانی کرد بچنە (کاپیتەڵ هڵ) و دەست نەپارێزن، ئەوەبوو ئەوانیش هەڵیان کوتایە سەر ئەنجوومەنی پیران و کاری تووند و تیژیان بەئەنجام گەیاند، سەرەنجامی ئەو هێرشانە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا، یەکێک لەوانە پۆلیسێك بوو، هەر لەو هات و هەرایەدا بەنیاز بوون جێگری ترمپ مایك پنس سزا بدەن و لە سێدارەی بدەن. خۆشبەختانە نەکەوتە دەستیان و ڕزگاری بوو.
کاتێک ئەڵین گەلی ئەمریکی هۆشیارە و ووڵات و دەستووری خۆیان خۆش ئەوێ و پەیڕەی ئەکەن، بەم رووداوەدا بەتەواویی لە کەسایەتی جێگری ترمپ بۆمان دەرئەکەوێ، کاتێک سەرۆك داواکاری ئەوەی لێدەکات دەستور پێشێڵ بکات، ئەویش ناچێتە ژێر ئەو بارەوە، وەك کەسێکی حیزبی واز لە بەرژەوەندی خۆی دێنێت و پابەندی ئەو دەستورەیە، کە ئەمریکای بەم ڕۆژە گەیاند و کردیە سوپەر پاوەر.
هەفتەیەك دوای ئەو گرژی و کارە تێکدەرانەی هەوادارنی ترامپ لە (واشنتۆن دی سی)، نەنجوومەنی پیران کە پێك هاتووە لە هەردوو (دیموکرات) و (کۆمارییەکان) بڕیاری پەکخستنی سەرۆك ترامپیان جێبەجێ کرد و ڕێگەی دیموکراسیان پاراست، نەیانهێشت ئەمریکا بەرەو ڕۆچوون بچێت. بۆیە بەدەنگی 221 دیموکرات و 10 کۆماری سەرکەوتنیان بەسەر دەسەڵاتی ترامپدا هێنا و جارێکی تر ئەمریکا کەوتەوە سەر سکە ڕاستەقینەکەی خۆی.

پەیامی رۆژ ئەمجارە لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە