• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

چین وتوێژێکی مەترسیدار

Tuesday, 28/06/2022, 18:07

400 بینراوە


ئەو پێشمەرگانە دەگرێتەوە کە بۆ ماوەیەک چەکیان دەشان کردوە وبۆ ماوەیەک لە شاخ ژیاون.ئەو کەسانە زۆرینەیان لە سەر بنمای هەستوسۆزی چەکداریی وپێشمەرگایەتی روویان لە چیاکان کردوە وتێکۆشاون.بەڵام دوای ماوەیەک لە بەر هەر هۆیەک بووبێ دەستیان لە چەک بەرداوە ویان خۆیان رادەستی نەیارکردوە وژیانی ئاساییان دوبارە دەست پێکردۆتەوە.تاقمێکیشیان روویان لە هەندەران کردوە.بێ گومان هەردووک رێكار مافی خۆیانە وکەس ناتوانێ رەخنەیان لێبگرێ.هەر کەس بۆ خۆی بڕیار لەسەر ژیانی خۆی دەدا.
ئەوەی کە بۆمن جێگای پرسیارە ئەوەیە زۆر جار لە سر فەیسبوک یان سایتە کوردیەکاندا دەی بینم خەباتو تێکۆشانی رابوردوویان بە خەڵک دەفرۆشنەوە،وادەزانن هەرکەس دەبێ گوێڕایەڵی ئەوان بێ وئەوەی کە ئەوان دەیڵێن راستە.
ئەوچین وتوێژە کاتێک روویان دەشاخ کردوە وبوونەتە چەکداریی یەکێک لە بنەماڵەکان ئەوسەردەمیش نەیانزانیوە لە پێناو کام رێبازدا تێکۆشاون.چون لەناوخەباتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی گرینگییەکی ئەوتۆ نەدراوە بە پەروەردەوڕاهێنان.زۆرن ئەو پێشمەرگانەی کە لە پێناوپارەو پاراستنی ژیان خۆیان تووشی خەیانەت بون وهاوسەنگەرەکانی خۆیان یان بە گرتن داوە یان کوشتوویانن.هەڤال کوێستانە لە کتێىەکەی خۆیدا بە ناو ئەوکات نیشتمان هی هەموومان بوو زۆر بە جوانی ئاماژەی بەو خاڵانە کردوە.
کورد لە هەندەران وەک پەنابەردەژی لە چین توێژیی هەمەڕەنگ پێك هاون.بەشیک لەو کوردانە هیچکات چەکداریی هیچ حیزب یان سازمانێکی بە رواڵەت سیاسیی نەبوون.لە کاتی خۆشیدا لە ناوخۆی وڵات ژیاةێکی تا رادەیەک باشێان هەبوو،لە بەر هیندێک هۆ کاروژیان وماڵ وخانوویان جێ هێشتووە روویان لە تاراوگە کردوە.ئەوکەسانە مافی نووسین ورەخنە وپێشنیاریان هەیە ودەبێ رێزیان لێ بگێرێ.
ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەک خۆیان وەک پێشمەرگە بە خەڵك ناساندوەو پاشان تەرکی پێشمەرگایەتیان کردوە،وەک ئەوە دەچن کە لە خوورتوومی فیل کەوتوونەتە دەرێ.چـا کەس دەوێرێ بابەتێک لەسەر فەیسبوک بڵاو بکاتەوە رەخنەیان لێبگرێ!دەست بە جێ لێی هەڵدەستنە سەرچۆکان ورۆژانی فسمەرگایەتیان بە چاو دادەنەوە.
ئەوانە کاتێک چەکیان دەشاندا بووە،نەیانزانیوە بۆ چی شەڕ دەکەن.کاتێكیش چەکیان داناوە یان بوونە پیاوی دووژمن یان لە دووک جۆگەلە لەوەڕاون.بەداخەوە لە ناو ئەو چین وتوێژانەدا جار جارهەڵدەکەوێ کۆنە گەریلاشی دەگەڵە کە لە سەردەمی شاخدا فێڕی قسەکردن ونووسین ورەخنەگرتن بوون وئێستێ بە شێوەکەی / کەرسەگانە/ دژایەتی قەندیل دەکەن وئێستێ لە پشتی کامپیوتێڕەوە هەرەشە لەو کەسانە دەکەن کە قەت چەکیان دەشان نەکردوە.هەردووک چین وتوێژ بۆ کۆمەڵگا وەک خۆرە دەچن ومەترسیدارن.

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی" نووسراوە