• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ئێرە کوردستانە

Thursday, 30/06/2022, 17:51

530 بینراوە


ئێرە وڵاتی موعجیزەکانە! مەگەر خۆتان چیرۆکی خۆتان بنووسەنەوە.زۆری ماوە تێبگەن لە وێدا چ موعجیزەیەک دەگوزەرێ…
ئاخر تۆ وچیا؟ تۆ ئیشت بەو چیایانە چییە؟ تۆیەک بە پارە وەک بەکرێگیراو فاشیستێک تۆی هێناوە.دواییش بە گوللەیەک سارد کرایەوە، پەیمانت پێ ئیمزا کراوە کە نابێ لە راگەیاندنەکان تەنانەت باست بکرێ، تۆ چیت داوە لەو شەڕە؟
راستیەکانی شەڕ زۆر تاڵن، بەڵام کاتێک قارەمانێت ی کەم وێنە هەبێت بۆ ئازادی بەرانبەرەکەت، ئاوا رەزیل و پەزیل، ریسوات دەکات.
تۆ وەرە هێزی دووهەمی (ناتۆ)  بیت سەربازە بێچارەکانت لە بەر زەبری بەرخۆدانی گریلا ئاوا رەزیل و پەزیل ببن بە پەت نان ڕاکێشن ولە ترسا نەوێرن لە کونەکانیان بێنە دەرەوە!
چیت بۆ بنووسم، خۆ هەر چی وشەی ملیۆنان ساڵن بەشی وەسفکردنی ئەو موعجیزەیە ناکات، کە پێی دەلێن: گەریلا.
مرۆڤ کە گوێی لە قاقا و پێکەنینی ئێوە دەبێ لە ساتی ڕاکێشانی ئەو تورەکەیە، کە لە لایان سەربازەکانەوە ناتوانێ پێنەکەنێ وهەرچی دەرد وخەم وپەژارەیە لە دەستدانی ئازیزانێتی، نەڕەوێنێتەوە.
من چی بلێم تەنیا دەڵێم موعجیزەیە ئەم روحە و ئێرە وڵاتی موعجیزەیە.

نووسەرێک لە شاری (سەقز) رۆژهەڵاتی کوردستان