• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

بازرگانانی خوێن

Monday, 01/08/2022, 10:42

424 بینراوە


هەر کەس سمێڵی سوور بووبایزئاغانییە.مەرج نییە هەرکەس کە پاشناوی بارزانی بوو،لایەنگرودۆست وهۆگریی سیاسەتەکانی بنەماڵەی بارزانییە.مەلامستەفا ئەگەر شۆڕشگێڕبوایە نەیدەگووت من قەیتانی قۆندەرەکانی عەبدولکەریم قاسمم!مەسعودی کوڕی ئەگەر شۆڕشگێڕبایە نەیدەگووت لەمەوە بەدوا سەددام دووژمن نییە ودۆستە!نێچێروان بارزانی ئەگەرکوردپەروەربایە نەیدەگووت ئێمە بەشێکین لە کۆماری ئیسلامی!مەسرووری کوڕی مەسعود ئەگەر ئازادیخواز بایە لە کورتە نووسین وکورتە کۆمێنتی رەخنە ئامێزلە ئاست شێوەی بەرێوەبەریی دەسەڵات،شەش ساڵی زیندانی نەدەبڕیەوە بۆ تێکۆشەرانی ئازادی.
ئەوڕۆ ٣١/٧/٢٠٢٢ لە رێورەسمی هێنانەوەی ١٠٠کەس تەرمی بارزانییەکان بۆباشووری کوردستان کە لەکاتی خۆیدا بە دەستوری سەددام کۆمەڵكوژ کرابون.بینیمان کە بازەرگانانی خوێن وخاک بە تایبەت مەسعود بارزانی چۆن فرمێسکیی تیمساحیان بۆ ئەو شەهیدانە دەوەراند!
پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال وکیمیابارانی شاری حەڵەبچە تەنیا لە لایان سەددامەوە بەرێوە نەبراوە.رۆڵی بارزانی وتاڵەبانی لەو تڕاژیدیایەدا وەک رۆژی رووناک ئاشکرایە.کەمتیاری سەری رەش نە باوەڕی بە بەهەشت هەیە ونە بە جەهەننەم.ئەوڕۆ لەو ڕێوەرەسمەداگوتنێکی سەددامی دۆستیی وەبیرخەڵك هێنایەوە کە کاتی خۆی گووتبووی،بارزانییەکانمان رەوانەی جەهەننەم کرد.بۆ بەرپرچدانەوەی ئەو قسەیەی سەددام وبۆ خۆشیرین کردنی خۆی گووتی. دیتمان سەددام لە جەهەننەمە وبارزانییەکانیش لە بەهشتن!
سی ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی ئەو دوو بنەماڵەیە تێدەپەڕێ.لە سەررووی زەوی ولە سەر بەشێک لە خاکی کوردستان وەها ژیانێکیان بۆ مانەوەی خۆیان خوڵقاندووە کە هیچ دووژمنێکی کورد ڕێگای پێ نەبا.ئەوەی کە لە ورێوڕەسمەدا سرنجی ڕایگشتی ومێدیاکانی راکێشا،کاتیك دایکێکی ئەنفال بەرەرووی مەسعود بارزانی چوو تا دەردی دڵی خۆی بۆ واڵابکا،لە ڕێگای بادیگاردە کۆیلەکانیەوە رێگای لێ گیرا!دەبوایە کا… مەسعود بە باوەشێکی ئاواڵا گوێ بیسیی قسەکانی ئەو خاتوونە بەساڵاچوو بوایە ونەک لەوشووێنە بە بێ رێزیی دووریان خستبایەوە.
باشووری کوردستان بە چەنگ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەرەو ئاقاڕێکی ترسناک هەنگاو دەنێ.ئەو دەستکەوتانەی کە پووش بە پووش لەو چەند ساڵەدا بە خوێن وتێکۆشآنی کۆمەڵگای دڵسۆز بە بەرهەم هاتوون،خەریکە لە رێگای خاکفرۆشآن و ئەودەسەڵاتە لە دەستمان دەچێ.

جەعفەر کەریمی