• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

بۆ ئەو مرۆڤانەی بەدوای خۆیاندا دەگەڕێن

Wednesday, 31/08/2022, 20:37

915 بینراوە



نیکۆس کازانتزاکیس، لە ڕۆمانی (مەسیح لە خاچ دەدەنەوە) بەناوی باوە فۆتیسەوە دەڵێ: 
مردنی خۆم لە دەستپانکردنەوە بە باشتر دەزانم
کاتێک نووسەری تورکیش (عەزیز نەسین) لە یەکێک لە چیرۆکەکانیدا باس لە گفتوگۆی دوو کەس دەکات لەناو بەلەمێکدا  لەئەستەنبوڵ کە کەسی یەکەم دەست دەکاتە گازندەکردن لە ژیان و حوکمەت، کەسی دووهەم تەنها گوێ دەگرێت، بەڵام کاتێک دادەبەزن، هەردووکیان لای نزیک فەرمانبەری پۆلیس چاویان بەیەک دەکەوێته‌وه‌، کابرای یه‌که‌م بە گوێگرەکە دەڵێ چی دەکەیت؟ گوێگرەکە لەوەڵامدا  دەڵێت : بەهەڵە نەچوم زانیم سکاڵام لە سەر تۆمار دەکەیت، وامن دەستپێشخەری دەکەم .
هەندێ کەس هەیە وەک (زۆبیی) کۆیلە تەنها لەخەودا خەو بەئازادییه‌وە دەبینن . دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکە بەردەوام لەسەر تێکشکاندنی مرۆڤی کورد کاردەکات.  دەسەڵاتێکە کە ئیتر تاکی کوردی کردۆتە کۆیلە و وای کردوە ئاسان مرۆڤێک نابینیتەوە هیوای بە بەها جوانەکای ژیان مابێت . 
بێمەڵامەت نییە، نووسەرێکی ناسراوی کورد دەڵێ ئەوانەی ڕەخنە دەگرن، گەر ووشەی پارتی و یەکێتی یان لێوەرگریتەوە ناتوانن ڕەخنەبگرن، ئەو نوسەرە زەبەلاحە دەیەوێت ئێمە ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی ئەفریقا بگرین و واز لە موچە و بەرات وه‌رگرتنه‌که‌ی ئەو بهێنین، بەڵام ئەو خۆی بیری چۆتەوە که‌ ڕەخنەکانی ئەو ڕوویان لە کێ بووه‌ !؟
 تا لەگەڵ دەسەڵاتدا ئاوێزانی یەکتر بوون .
ئەمڕۆ هەرێمێک و ووڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بۆتە جێگەیەک کە هەرچی دیکتاتۆرو جەلاد و پیاوکوژی دنیا هەیە داڵدە دەدات، ئەو دوو جێگەیەش ووڵاتی سعودی و هەرێمە هەراج کراوەکەی ئێمەیە . 
سەیرکەن هەرچی دیکتاتۆرێک ڕاو دەنێن، ووڵاتی سعودیەی عەرەبی دەبێتە جێگەی و هەرچی پیاو کوژ و تیرۆریستی ترسنۆک هەیە هەرچی دز و قاچاخچی هەیە، پۆلیسی ئەنتەرپول بەدواوەیەتی، که‌چی  لەهەرێمی  باشور  گیانی دەردەجێت و هەواڵی مردنی ڕادەگەنرێت .
نیتشه‌ ده‌ڵێت  (شتێک کە لەناوم نه‌بات، بەهێزترم دەکات) کەچی ئێمەی کورد ئەوەی هەڕەشەی لەناو بردنمان لێ دەکات لاواز و خۆپەرست و ترسنۆکمان دەکات ، بەپێچەوانەی نیچەوە . 
لە ڕۆژگارێکی سەیردا دەژین، هەموو هەڕەشه‌کان وەک ڕۆژی ڕوون لێمانەوە دیارەو کەچی خۆمان له‌و هه‌موو مه‌ترسییه‌ بە دووردەگرین ، چونکە دەمانەوێت لەڕێگەی نزاو پاڕانەوە  چاکببێت .  
گەر سەروەتی نیشتمانی ئاوا چەند ساڵێکی تر هەراج بکرێت، پاشەڕۆژێکی هێندە ڕەش چاوەڕێمان دەکات ئیتر لەسەر نەخشەی جیهان بیابانێک پڕ لە نەخۆشی و گەرما و میکرۆب  دەبێتە میراتی نەوەکانی داهاتوومان . گەر ژێرخانی نیشتمانەکەمان ئاوا بەبێ بەرنامە و لەڕێگەی ئەو مافیا ترسنۆکانەوە بەهەدەر بدرێت، ئەوە لە داهاتوەیەکی نزیکدا نیشتمان دەبێتە جێگەیەک، ده‌توانین بەراووردی بکەیت لەگەڵ ووڵاتیکی  داماوی بێخاوەن و داگیرکراودا .
کێ تاوانبارە ؟
 هەر دەسەڵات یان ئەوانەی نەرم نەرم دەچنەوە بۆ موچە و بەرات ؟ ئەوانەی لە قسە و ووتارە ئاگراویه‌کانیان ژووان بونەتەوە؟
 ئەوانەی ئینتمایان بۆ خاک نەماوە و گوندەکانیان جێ دەهێڵن و دەبنە پۆلیس و حیمایەی شەرواڵ چڵکنە ترسنۆک، دز، ئیتڵاعات و میت و بەعسیه‌کان .  
لەنیشتمانی ئێمەدا وونبوونێکی سەیر هەیە،! خۆپەرستیەکی بێشومار، ترسنۆکیەکی لە ڕادەبەدەر.
 تاکەکانی کورد بەتامەزرۆوە لە چیرۆکی ئەفسانەی  کۆرێکان دەڕوان و هەمووشیان ئارەزوو دەکەن بچنە ناو کەسایەتی و پاڵەوانی دراماکانەوە ، کەچی کە سبەینێ کە ڕۆژ دەبێتەوە، هەموویان دەچنەوە ناو کەسایەتییە تێکشکاوەکانی خۆیان و هاوڕێکانیشیان تاوانباردەکەن بەوەی دڵیان شکاندوون و شەڕیانە لەسەر  هیچ و هیچەکان .  
کەچی دەسەڵات نابینێ هەموو ڕۆژێک نەک دڵی دەشکێنێ، بەڵکو کەسایەتی تێک دەهاڕێت و بەناوی ئەوەوە سوکایەتی بەخۆی و بەماڵ و منداڵ و به‌ ژیان و داهاتووشی دەکات ، 
 جارێک  لەنیشتمان بووم دراوسێکەم ووتی: ئەمڕۆ کوڕمان بوو بڕیارم داوە ناوی بنێم" جمونگ" من پێکەنیم ووتم: دراوسێ نازدارەکەم ئەی کە کچت بوو ناوی چیت لێ دەنا؟ ووتی دڵنیابە ناوم ده‌نا سیسۆنۆ. 
ووتم دەسەڵات نەی توانیوە کارێک بکات تا خەڵکی منداڵەکانیان بەناوی کوڕ و ژن و کچەکانیانەوە ناو لێ بنێت ،
من بە دراوسێکەم ووتم دراوسێ نازدارەکەم دەزانی جمونگ بەکەسێک ئەوترێت تیر هاوێژێکی باش بێت، تۆ غەدر لەو منداڵەت دەکەیت . 
باس لە وونبوون دەکەین.
 ئەوانەی وون بوون لەو هاوکێشەیە نەگەیشتوون کە بزانن خەون بەردەستی هەموو کەس ناکەوێت. 
یان لەوە نەگەیشتوون کە ئازار نیشتمانێکی دیاری کراوی نییە، دێن لە دوایی هەموو کەسەکانەوە خەونی خۆیان دەکوژن و ژوان دەبنەوە و پێمان دەڵێن ئێمە لەهەموو باروودۆخێکدا لەشتێک پەشیمان دەبینەوە.
 ئیتر وامان لێدێت بەکارەساتەکان دەکەوینە سەما، سەمایەک زۆربایانە نا، سەمایەک بۆ خۆ قەپاندن، ئاڵایەک بەرز دەکەینەوە کە بەر لە ماوەویەک تفمان لێدەکرد، تفمان هەڵدەدا و خۆمان بەخۆمانمان دەووت نەفرەت لەو ئاڵایانە، کە لەخوێن و ئارەقدا غەرق بووە، کەچی ئیستا وەک لەخەو ڕابین خەوێکی کابوسی دەوەستین و باسی چارەنوس دەکەین، ژوان دەبینەوە و بەخەڵکیش دەڵێین ئێوە ڕاست بوون، ڕاست بوون بمانبەخشن، ئێمە بێبەش مەکەن لەو غەنیمەیەی کە بەڕەنجی خۆیان و حەکیمی بەدەستان هێناوە . 

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە