پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3

پێناسەیەکی کورتیی (کوردایەتی)

Wednesday, 09.21.2022, 16:20

113 بینراوە


کوردایەتی، وەکو وشەی پیاوەتی، ژنێتی، کچێتی، مەردایەتیی، جوانێتی... هتد،  بە پێوەلکاندنی پاشگری (ایەتی... ێتی...) دەبێتە ئاوەڵناو. کە خەسڵەتی کورد بە ناوەکە دەدات. واتا کەسێک کە هەموو سیفەتەکانی پیاو، ژن، کچ یان جوانی، کوردبوونی تێدا بێت . 
ئەگەر لە بری پاشگری (ایەتی... ێتی...) پاشگری (انە)ی پێوە بلکێنرێت، هەمان مانا دەدات بەڵام بە شیوەیەکی کاتی،خەسڵەتەکە وەردەگرێت، واتا کاتێک ئەو کردارە، بەردەوامی نەبێت و لە کاتێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت  وەکو: کوردانە، ژنانە، کچانە، مەردانە، جوانانە. نمونە:
 ئەم بەڕێزە هەڵوێستێکی مەردانە و کوردانە نواند.
کوردانە، واتا هەڵسوکەوتێکی کوردانە، کە بۆ کاتێکە نەک بەردەوام واتا مەرج نییە کارەکانی دیکەی ئەو کەسە بەردەوام  کوردانە، یان مەردانە بێت، بە پێچەوانەی  مەردایەتی یان کوردایەتی بەردەوامی دانە دەبێتە سیفەتی ئەو کەسە، هەر بۆیە دەبێتە خەسڵەتێکی بەردەوامیدان و دەچێتە خانەی بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیاوە، دەبێتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی ئەو کەسە، یان ئەو دەستە و تاقم و گروپە. 
کوردایەتی پێناسەی خۆشەویستییە بۆ کوردبوون، کە کەسێک  خۆشەویستی گەل و خاکی بە خۆیەوە دەبەستێتەوە. کوردایەتیی وشەیەکی قێزەوەن و ناشرین نییە، کە هەندێک کەس بە ناشرینی ناوی دەهێنین، بەڵام بەداخەوە مێژووی پارتەکانی باشوور و رۆژهەڵات، وەک پارتیی و یەکێتیی و دیموکرات و کۆمەڵە وایان کردووە، کە بە ناوی کوردایەتییەوە بازرگانیی و خیانەت و ناپاکیی  پێوە دەکەن، هەندێک لە نووسەر و کەسانی هاوزمان رق و کینەی ئەستوریان بەرامبەر بەم پارتە خائینانە پەیداکردووە، بۆیە لە رێگای هێرشکردنە و ناوهێنای وشەی کوردایەتیی هێرش دەکەنە هەر هەستی کوردبوونمان و پێیان وایە کوردایەتیی وشەیەکی ناشرین و نامۆ و راستیستانەیە دەبێت لێی دووربکەوێتەوە.
ئەم باسە قسەی زیاتر هەڵدەگرێت، لێرەدا بە پێویستمان زانی ئەم سەرنجە کورتەی خۆمانی لەسەر بنووسین، چونکە وەها بیرکردنەوەیەک دڵی دوژمنانی کوردی پێ خۆش دەبێت. هیوادارین ئەوانەی کە بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور و پێیان وایە ئەوانە کوردایەتیی دەکەن، با لە پاڵ (کوردایەتیی)دا وشەی (دیموکراتیی، ئازادیی، یەکێتیی، گەل و هەموو ئەو وشانە لێکی بدەن و باسی بکەن، کە پارتەکان بە خۆیانەوە ناوە) چونکە لە پاڵ کوردایەتییە درۆینەکەیاندا کە بازرگانی پێوە دەکەن، ناوی دیموکراتیی و ئازادیی و یەکێتیی ... هتد، دەهێنن، با خوێنەر لەم رێگایەشەوە بیانناسێت.