• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

تابلۆیەک مێژووی کەوتنی عەمامەمان بۆ دەنوسێتەوە

Wednesday, 09/11/2022, 2:37

916 بینراوە


ئاینەکان لەهەر جێگەیەک بێت لەم ئەستێرەیەدا  دژە ژیانن ، ئەوان دەزانن کەمرۆڤت پڕکرد لەترس ئەوەئامادەیە ملکەچی بکات و کۆیلایەتی بەچارەنوسی خۆی بزانێت ، مرۆڤ کاتێک لەناوە وە هەڵدەلەرزێ ئیتر متمانەی بەخۆی  نامێنێت ، ئەو کاتە ئامادە دەبێت بۆبڕوا هێنان بەهەر پوچیییەکی دەبەنگانە . 
کەس ناتوانێت والەمرۆڤ بکات کە باوەڕبەپوچی بێنێت ئەگەر متمانەی بەخۆی بێت. ئەمەیە نهێنی ئاینەکان کەوالەمرۆڤ بکەن بترسێت واالەمرۆڤ بکەیت هەست بەبێ بەهایی خۆی بکات، والەمرۆڤ بکەیت  هەست بەگوناه  بکات والەمرۆڤ بکە کە هەست بکات لە لێواری دۆزەخدایە و لەئان و ساتدا دەکەوێتە ناو دۆزەخەوە ئێمە  ئێمە لەناو گەرمەی نوسینەوەی مێژوویەکداین کە ئاین لەقەیراندایە ، ئاین لەقەیرانی ئەخلاقیدایە . ، ئەم تابلۆیە مێژووی هەرەسی عەمامەمان بۆ دەنوسێتەوە یەکێکە لەتابلۆ نازدارەکانی ڕۆژگارەکەمان  کە تێدا دەبینە شاهیدی  ڕووخانی  ڕژێمێکی دڕندە . 
ئایا ئامانجێکی کۆتایی هەیە بۆ ئەم ڕووداوانە ،یان ژیان تەنها ڕێکەوتێکە ، کە پڕبوو ئیتر لێڕژان دەست پێدەکات ؟
 ئێمە ساهیدی ئەوەبووین کە بلۆکی سۆسیالیم  ناو چۆن ڕووخا ، چۆن کتێبی سور و پەیکەری  لێنین و مارکس و ئەنگلس  دادەگیران  و  بەسڵنگ  دەگوێزرانەوە بۆ نادیارەکان و وردو خاش دەکران ، ژیان لەو کاتەدا ببوە دووبەرە  هەنذێک لایان وابوو ئەمە  کۆتایی دێوەزمەیەو  هەندێک بەتاوان کفریان دەزانی .
ئێمە شاهید بووین چۆن ئەبووحسێن  بەنەعکە ئیسفنجەکای چۆن لەوێنەی سەدامی داداو پەیکەرەکەی سەدامان دی چۆن ڕایان دەکێشا ، لەبەهاری عەرەبیشدا  هەندێک دیمەنمان بینی  کە لە هزرماندا تۆمارکراون ، ئەمانەوە دەیان ڕووداوی تر  ناگەنە ئەم ڕووداوەی  کە گەنجێک  پاڵێک دەنێت بە عەمامەی سەری مەلایەکەوە و مەلاکەش  وەک دڵی لێکەوتبێت ، پەلاماری  عەمامەکەی دەدات  لەناوخۆڵەکەدا  کۆی دەکاتەوە ، دیمەنەکە  زۆر لەوە  زیاتر قسەمان بۆدەکات . مەلاکان لە نائومێدی ناکامیەکی قوڵدا  بەشەقامەکاندا دەڕۆن  و لەچاوەڕوانی ئەوەدان تارمایەک بێت و عەمامەکەیان فرێبدات و فۆبیایەکی سەیریان توش بووە ، مەلایەکم بینی وەک دانی بیەشێ پەڕۆیەکی بەعەمامەکەیەوە بەستبوو بەژێر چەناگەیدا جەڕاندبووی ئەمە جگە لەکۆمێدیا هیچی تر نییە  ، مەلاکان  توشی  چی بوون !؟ 
جگە لەوەی لەگەڵ کەوتنی عەمامەکەیاندا  هزرو  باوەڕو زوڵمیان هەمووی دەکەوێتە سەرشەقامەکان.
 بەلای منەوە ژیان هیچ ئامانجێکی تێدا نییە، ئەگەر ئامانجێک هەبوایە ، ئەوا ژیان دڵڕەق دەبوو ،پڕ دەبوو لەپوچی.
بیرمە کرێکاریم دەکرد لە هاوینێکدا  گەنجێکی بەرخۆربووم لەگەڵ وەستا جەزادا خەریکی دروستکردنی قوتابخانەیەک بووین لە شانی پارکی ئازادی ئێستاو  دیواری حامییەی کۆن ، نیوەڕوان بەشەقامەکەدا ذەڕۆشتین  بۆلای چایخانەیەک  لای دەرگای حامیە  نانمان دەخوارد  ،نیوەڕۆیەک جێبێکی واز شکانیەوەسەرمان  دوو سەربازی تێدابوو ، ئێمە چوینە سەر خۆڵەکە ، من بەدەنگی بەرز ووتم :"ئەولادی عەفەج "  ئیتر  سەربازەکە جێبەکەی وەستاند  بێت بۆمان ، کەدابەزی  لەبۆش داینابوو دوایی زانیم خۆی کێشا بەدیوارەکەدا ، پەشیمان بۆوە لەهاتن بۆلای ئێمە  ،ئێمە زۆربووین بەڵام  هەربەڕاستی داگیرکەرەکە پێی ناخۆش بوو  کە من بیرم خستەوە  کە زۆڵە ؟ ئیتر بۆ ئێوارە  پیان ووتم کە منیان ناوێت  ، من ناڵێم مێژووم دروستکرد بەڵام لام خۆش بوو ئەوڕووداوەش لە گەشتی ژیانمدا هەیە .  بۆیە دەڵێم  گەنجەکانی  سەرشەقامەکانی شارەکانی ئێران من ئیرەیی بەئازایەتیتان دەبەم ، کاتێک دەبینم ئێوە یاری بە پیرۆزێکانی حاکمان دەکەن . 
 عەمامە بەسەرەکان و ئیخوانەکانی و سەلەفێکان هەموویان باسی مرۆڤی باشتر دەکەن ، ئەوان ناوێرن باسی مرۆڤی  نوێ بکەن  ، ئەوان گەر باسی مرۆڤی نوێ بکەن دەبێت خۆیان بارگەیان بپێچنەوە ،دێن کۆمەڵگا لەکەدار دەکەن کە لەئاین لایان داوە . چونکە مرۆڤی نوێ  شتگەلی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت . 
ئێستا لەزۆری شارەکانی ئێراندا  دەیانەوێت خۆیان ئازادکەن لەهەمووئەوەی کەپێشتر ڕوویداوە  ئەوان دەڵێن دەبێ مرۆڤی ئێران لەشێوەیەکی ڕەها ئازاد بکەین ، بۆیە عەمامەبەسەرەکان  زەندەقیان چووە .
 ئەگەر  ئێران وڕژێمەکەی نەڕوخێ بەڵام ئەوان خۆیان و عەمەمەکەیان  هێندەی پوش برنج سوک بوون  بۆیە ئەم تابلۆیە  لەهزرماندا بابمێنێت چونکە  مێژوومان بۆدەنوسێتەوە ، ئێران بەدەستی عەمامەبەسەرەکان بۆتە گۆڕستانێکی گەورە ، بۆیە خەڵکی بەهیوای ئەوەن لەوگۆڕستانە بێنەدەرەوەو ئیتر  بەناوی نائەخلاقیەوە  سەرکوت نەکەن .  ئیتر خەڵک نایەوێت بوکەڵەبێت بەدەست هێزێکی کۆنەوە .  بۆیە هەر عەمامەیەو دەچێت بەحەوادا .

پەیامی ڕۆژ لە لایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە