بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ قبوڵی دەکەیت!؟

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  •  

کورد برای داگیرکەرانی نییە

Wednesday, 29/01/2025, 18:26

208 بینراوە



زۆر جار لە کاتی ئاخافتن و قسەکردندا، یان لە نووسینی نامە بۆ هاوڕێ و دۆستێک، وا راهاتووین، کە وشەی (برا) بەکار دەهێنین، وەک: برای بەڕێز، برای خۆشەویست ... هتد .
(برا) بەو کەسە نێرینانە دەگوترێت، کە لە یەک دایک و باوک، یان لە یەکێکیان بن. (برابوون) و (برایەتیی) پەیوەندییەکی بایۆلۆژی نێوان کەسانی نێرینەیە. ئەم برایەتییە لە رووی کۆمەڵایەتیشەوە، تایبەتمەندی خۆی هەیە، تێکڕا ئەو خوشک و برایانە تا گەورە دەبن و لە ماڵێکدا دایک و باوک پەروەردەیان دەکەن، چارەنووسیان پێکەوە گرێدراو دەبێت، بەو هۆیەوە یەک زمان، یەک ئاین و کەلتوری هاوبەشیان دەبێت.
کەوابوو (برایەتی) تەنیا مەبەست لە پێکهاتە بایلۆژییەکەیە، کە خەسڵەتی دیکەش لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بۆیە ناوهێنانی کەسێکی دەرەوەی ئەو برایەتییە راستەقینەیە وەکو (برا) دەربڕینێکی مەجازییە، بۆیە هەستی برایەتیی لەناو گەلانی شارستانیی و وشیاردا لە دەرەوەی ئەو پەیوەندییە بایۆلۆژییە وشەی (برایەتی) بەکار ناهێنرێت. سیاسەتمەدار و روناکبیر و هاوڵاتیانی هیچ وڵاتێکی کەسێکی دیکە بە (برا)ی خۆیان ناوناهێنن، بەڵام بە پێچەوانەوە پیاوانی سیاسیی و ئیسلامی کورد، بەردەوام جەخت لەسەر برایەتیی داگیرکەران دەکەنەوە، کاتێک کورد بە داگیرکەرەکەی دەڵێت: (ئێمە براین)، یان ئیسلامییەکان بەو هەموو مەزهەبە جیاوازانەوە لەناو خۆیاندا کە یەکتریش دەکوژن، وەکو برا ناوی یەکتر دەهێنن، ئەمەش لەناو سیاسییەکانی کورددا رەنگی داوەتەوە و لە کاتی دانووساندن و گفتوگۆدا، داگیرکەرەکەی بە برای خۆی دادەنێت، ئەگەر ئەمە هیچ نەگەیەنێت ئەوە دەگەیەنێت، کە کورد دەیەوێت بە دوژمن و داگیرکەرەکەی بڵێت: مادام ئێمە براین، ئەوا زمانی ئێوە، زمانی ئێمەیە و رازین بە زمانی ئێوە قسە و گفتوگۆ بکەین، واز لە زمانی خۆمان بهێنین، هەروەها مێژووتان مێژووی ئێمەیە، ئەو بەشە داگیرکراوەی نیشتیمان، وڵاتی ئێوەیە و مافی خۆتانە داگیرتان کردووە ئەوانیش خاکی کورد بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن و دەڵێن، کەوابوو نابێت داوای جوداخوازی بکەن، هەر کوردێک پێچەوانە بیربکاتەوە و رەفتاربکات تیرۆریست و گێرەشێوینە، لێرەدا وەک دەبینین، داگیرکەر، بە مەبەستێکی پراگماتیکی بۆ تێپەڕاندنی خواستی خۆی کورد دەکاتە برای خۆی، بەمەش کوردەکە لەناو نیشتیمانی خۆیدا ئەوەی قبوڵ دەبێت و سەرەنجام بەرەو بە تێپەڕبوونی کات و سەردەم خۆی بەرەو نەمان و تێداچوون دەبات، وەک نەتەوەیەکی جیاواز بەهایەک بۆ خۆی ناهێڵیتەوە.
لە کۆتایی پەیامی رۆژماندا بە کورتی دەڵێین:
* لە فەرهەنگی سیاسییدا وشەیەک بە ناوی (برایەتی) بوونی نییە.
* گەلی ژێردەست نابێتە برای گەلی سەردەست، بۆیە کورد نابێتە برای داگیرکەرانی.
* کورد دەتوانێت لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانی دیکەدا ببێتە دۆست و هاوپەیمان، ئەویش ئەو کاتەیە، کە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.
* ئەوەی دوو نەتەوە، یان دوو گەل، بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دۆستایەتیی و بەژەوەندی هاوبەشە، یان رێککەوتن و هاوپەیمانێتیە بۆ کات و سەردەمێکی دیارییکراو. نمونە: ئەمەریکییەکان کە خاوەنی دەوڵەت و دەسەڵاتی خۆیانن بە ئەوروپاییەکان ناڵێن: (ئێمە برای یەکترین). رووسییەک بە چینییەک وەها ناڵێت. هیندییەک بۆ پاکستانییەک هەمان دەربڕین و بیرکردنەوەی نییە. ئەی بۆچی کورد ئاوا بیردەکاتەوە و لە کاتی دانوساندن و پەیوەندییەکی ئاشتیانەدا داگیرکەرەکەی بە برای خۆی دادەنێت؟!

کەمال جەمال موختار
کوردستانپۆست