ئەو دوژمن و داگیرکەرەی بیەوێت میللەتێکی ژێردەستە لەناو بەرێت، لە نمونەی پارتیی و یەکێتی و مەلا سەلەفییەکانی بۆ دروست دەکات 

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

سەرۆک لەخەمی ناندایە ، یان شکاندنی شکۆ

Thursday, 06/03/2025, 16:59

155 بینراوە


دابەشبوون لەدژی خۆت  بۆخۆی دۆزەخێکە و شەڕکردن لەگەڵ خۆتدا بۆ خۆی عەزابێکی بەردەوامە ، تۆ خۆت لەگەڵ خۆتدا لەئاشتیدا نیت ،کاتێک مرۆڤێک لەگەڵ خۆیدا لەئاشتیدا نییە ، هەرگیز ناتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگادا  لەئاشتیدابێت .
 هیچ کەسێک  خۆی نییە ، هەمووکەس هەوڵدەدات خۆی بشارێتەوە ، بەدەمامک و تەمسیل و درۆو دەلەسە ، خۆی بشارێتەوە،چونکە شەرم لەوەدەکات کەخۆی نییە ، ئێمە ئەم دنیایەمان کردووە بەبازاڕێکی دزێو ، نەک باخێکی جوان تا هەرکەسەو  گوڵی خۆی تیابۆنبکات .  لەڕاستیدا ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە ناشرینترین جۆری کۆمەڵگایە ، چونکە هەمووانی ئازار داوە . 
ئێمە هیچ لەبارەی  نائومێدی ، شپرزەیی ، پەرێشانی ، خەم و خەفەت ، دڵەراوکێ ، بێهودەی  باسێکمان نییە ، دەڵێ بۆ ئەوە لەدایک بووین تا  لەجێگەی هەموو مەینەتێکان سواڵ و  دەروەزەکردن ببێتە  تەواوکەری ڕێگەکەمان . 
ئاخر نان   دەگۆڕین بەحاڵەتی زکر وپێمان وایە لەبەر ئەوەی ڕێوڕەسمەکانمان و ئەرکەکانمان  جێبەجێ کردووە کەواتە مرۆڤ گەلی هوشیارین ،  بۆیە لەبەر خۆمانەوە دەڵێین :" مویەک لەبەراز بێتەوە هەرباشە."بۆنانی سەرۆک وەرنەگرم ؟  
کەسانی  دیندار هەمیشە لچیان داوە بەیەکدا ، کەسانێکی غەمگینن و ترس برسکی لێبڕیوون ، کەسە دیندارەکان هەر خۆیان غەمگین و تۆقیو نین  ئەوان لەدڵی خەڵکیشدا خەم دەچێنن ، بۆیە ناتوانن تەحەمولی خۆشی و شادی خەڵک ببینن ، لەهەر جێگەیەک دەرک بەشادی خەڵک بکەن ، ئەوان بەپلان تێکی دەدەن ، چونکە دوژمنی هەمووخۆشیەکی خەڵکن . 
 ئێستا خەڵکی ئەو هەرێمە لاقەکراوەی ئێمە  هێندە شکۆ شکێنراون  هێندە بێتاقەت و بێحەوسەڵەن 
  بیردەکەنەوە بەمردنیشیان هیچ  ڕوونادات . 
 نان  بەخشینەوە  واتە  سواڵ ، هەمووسالێک لەکاتی ڕەمەزاندا  نیشتمانی ئێمە  پڕدەبێت لەلەشکرێک  مرۆڤی بوردەڵە ، لەڕێگەی هەستکردن بەتاوان و دزی و بەدیانەوە  ،دەست دەکەنە  نمایشێکی ناشرین لە بەخشندەیەکی   ناچیز  تا کەم و کوڕی و  تاوانەکانیان پەردە پۆش بکەن .
 سەرۆک کە ئەم تیتڵەی لەخۆی ناوە دەبوو لەوە بگەشتایە کە ژیان  یاریەکی گەردوونییە ، نەک بزنس و خۆ نواندن و خێر بەگەلێک کە نیشتمانەکەت هەراج کردبێت .  جوانی ژیان لەوەدایە ،کەهیچ ئامانجێکی تێدانییە ، بەڵام  ئەوانەی  سیاسەت  بۆتە پیشەیان هەناسەش بەئامانجەوە  دەدەن ،  ئێمە تەواوی دەبەنگی گەمەکە دەبینین  ، بەڵام  دەبێت باسی بکەین  چونکە  بیری خەڵکی بێنینەوە ، ئەو نانەی کە وەری دەگری بەبەلاش و ژەمێک تێرت دەکات ، هەڵکێشراوە لەزەهرو خوێن ، ئاخر سەرۆک بەدرێژای  ٨٠ساڵ  فلسە سورەیەکی بەرهەم نەهێناوە ، بڵێ ئەم خێرەی بەپارەی ئاشبەتاڵ قەرەبووبکاتەوە؟ 
 ئێوە بە چ شەرمەزاریەکەوە لەسەر هەمان خاک کە هەراجتان کردوە ، خێر دەکەن ؟
 چ خوایەک خێرێکی قبوڵە کە لەخوێن و دزی و  فرۆشتنی شکۆ و مرۆڤ  و خاک و ژینگە بەرهەم هاتبێت؟ 
 ئەمانە کاتێک سەرنج و بایەخی خۆیان لای خەڵک لەدەست دەدەن ،  کەسایەتیان بەرەو وونوون دەڕوان ، بۆیە  دواتیریان  دەهاون دەشزانن کە لەنیشانەکە نادات ، بەلام  لەکەناڵەکانەوە کۆمەڵێ ماستاوچی تڕۆ ترسنۆک و لەرزۆک ستایشیان دەکەن . 
ڕۆژگارێک دێت کە زۆر نزیکە و گومانم نییە ،  لە هیچ جێگەیەکەوە  دیار نامێنن . نانیش بەخۆتانەوە ناشرین مەکەن ، چونکە  لەجیاتی نان   با قوتابخانەیەک ، باخچەیەک ، هێڵێکی شەمەندەفەر ، کتێبخانەیەک بەمیرات جێبهێڵن . من ئامۆژگاریت ناکەم چونکە ئێوەی  سیاسی  لەدوای وونبوتان ، ئیتر سەرنجی کەس ڕاناکێشن ، ئیتر ناو وێنەو  قسە کۆمێدیاکانتان لەڕۆژنامەکاندا نامێنێ . ئەگەر ڕۆژنامەو کەناڵەکان  لەماوەی چەند مانگێکدا  ناوی هەرکەسێک لەبیر بکەن ، خەڵک ئەو کابرایەشیان بیر دەچێتەوە کە خۆی کربوو بە " ڕۆبین هودو" و  نانی دەبەخشێوە . 
سیاسێکان کە من دەزانم هزریان خاڵیە لەسیاسەت  دەزانن  سەرنج ڕاکێشان و خۆبیرهێنانەوە  خۆراکێکی بێسنورە  بۆ نەفس دابین کردن .  بەڕاستی سەرۆک تۆ دەرۆزە دەکەیت  لەڕاکێشانی سەرنجی خەڵک ، من بیرت دەخەمەوە  سۆراخکردنی سەرنج و بایەخ پێدان  یەکێکە لەلاوازێکانی مرۆڤ .  هۆکارەکەشی ئەوەیە کە خۆت نەناسیوەو هەست بەلاوازی ڕۆحت دەکەیت ، هیوات وایە لەبۆچونی ئەوانی تردا  کەسایەتی خۆت بدۆزیتەوە.  خۆت و نانەکەت  . 
 سەرۆک ئەمە بەسەر زۆرکەسدا هاتووە، دەبوو بزانیت ئەوەی ئەم ئامۆژگاریەی کردوویت کە نان ببەخشیتەوە پەنگی پێداوی ،  ئێستا تۆ کەوتویتە ناو قەیرانی شواناسی خۆتەوە . چەنێک جێگەی بەزەیت ؟ 
ئێستا ڕوولەخەڵکەکەم دەکەم  خەڵکینەژیانێکی سەرکورتکراو پڕلە دەرۆزەکراوی شەقامەکان مەژین ،  ئەگینا بەهیچ شێوەیەک ناژیت،  ژیانی دەربڕین و ئەفراندنی خۆشی بژین  گوێ بۆ غەریزە بەرزەکانی  ناختان بگرن ، ژیان  نانی سواڵی ناوێت شکۆی دەوێت ،  منداڵەکەت نانی  ناوێت ئامێزی گەرم و باوکی  شکۆداری دەوێت .  پشت بەخۆت بببەستە ژیان بۆ کوێتان دەبات بۆ ئەوێ بڕۆن ، بەڵام  لەبەردەمی نانەوخانەیەکی ئەتک کراودا  دۆش دامەمێن، نانە کە تورکیەو ڕەنگە زەهری تێدابێت ، لەبیرت نەچێت ...!

رزگار رانگور پەیامی رۆژی نووسیوە