• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

خرتە سەرۆک

Sunday, 28/02/2021, 3:38

1534 بینراوە


خرت، بە مەڕی نێر دەڵێن کە پێشەنگ و سەرۆکی مەڕەکانی دیکەیە. ئەو خرتە بۆ هەرکوێ بڕوا ئەوانی دیکەش بەدوایەوە دەڕۆن! مەڕە خرت لە ناو مەڕەکانی دیکە وەک هیچکامیان ناچێ! لە سەرۆکایەتیشدا هیچ خیر و دەستکەوتێکی بۆ مەڕەکانی دیکە نییە بەڵام هەر دوای دەکەون! 

پرسیار: کەوابوو بۆ مەڕەکانی دیکە دوای دەکەون؟

هۆیەکەی روونە. خرتە سەرۆک، تەنیا کاری ئەوەیە کە مەڕەکانی تر دەیانەوێت کاری جووتبوونی لەگەڵدا بکەن.
ئەو کورتە داستانە، خودای داستانی خرتەکانی دەسەڵاتە لە باشووری کوردستان.
خرتە سەرۆکەکانی دەسەڵات لە باشووری کوردستان بە پێچەوانەی خرتی سەرۆکی ناو مەڕەکانە.
خرتە سەرۆکەکان لە باشوری کوردستان لە سەر خەڵکی هەناسە ساردی باشوور وەک شێر کلکی خۆیان هاوێشتۆتە سەر نەڕەی پشتیان و وەک پاڵەوانێکی ئەفسانەیی سەیری خۆیان دەکەن.خۆیان و بنەماڵەیان لە سەروی هەموو یاسایەکەوە دەبینن، بە زەبری چەک و پارەی دزراو خەڵکیان دوای خۆیان خستووە وخاوەنی زیندان و شکەنجە و تیرۆر و رفاندنن!
سەرۆک خرت، کاتێک یەک هەنگاو لە خاکی باشوور دوور دەکەوێتەوە  بە بیانووی پەیوەندی و دیپڵۆماسیی لەگەڵ تورک و فارس وعەرەب، وەها زەلیل و کۆیلەیە، کە ئاوی هیچ روباڕێک بەشی خاوێن کردنەوەیان ناکات، تا پاشەڵی خیانەتی خۆیانی پێ خاوێن بکەنەوە. لە کوردستان و لای کورد خۆیان خرت و لای دوژمن و نەیارەکانی کوردیش، ئەوان بە سەریانەوە خرتن. بۆ هەرکوێیەک لێیان بخوڕن دوایان دەکەون.!

تێبینی:

رووی دەممان لە پەیامی ئەمجارەمان لە خەڵکی باشووری کوردستان نییە، بەڵکو لە سەرۆکی خرت بارزانی ولایەنگرەکان و چەکدارەکانیەتی. سەرۆک خرت بۆ هەر کوێ بڕوات ئەمانە دوایان دەکەون.