• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

وەڵامی ئەو پرسیارانە نازانین!

Wednesday, 31/03/2021, 9:26

821 بینراوە


دەی خاکەلێو کە دەکاتە  (31 / 3)ی هەموو ساڵێک لە لایان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو حیزبە بێ ئێرانیەکانی تریش، وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان دەست نیشان کراوە. هۆیەکەشی ئەوەیە، کە لەو رۆژەدا قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە چوار چڕای شاری مەهاباد لە ژێرچاودێری تووندی جۆرج وی ئالێن وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئامەریکا بە نیوەشەو لە داردران! لە کاتێکدا ئەو وەزیرە دەگەڵ ئەندامێکی پلە باڵای سەربازیی ئیڕان تا دوایین هەناسەی قازی وهاورێیانی نزارەگەریی ئەو لەداردانە بوون. کاتیك گیانیان سپارد ئەوانیش بەرەو شاری ورمێ وەرێکەوتن و کۆتایی بە رووداوێک هات، کە ناوی نراوە کۆماری مەهاباد.
هەرکات مێژووی کورد هەڵدەدەینەوە، تووشی سەرسووڕمان دەبین! زۆرینەی سەرکردەکانی کورد بە قازی محەممەدیشەوە دوای ئەوەی فریوی سات وسەودای ناونەتەوەیی و فریوی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەیان خواردوە، تەنیا رێگای خۆ بە دەستەوەدانیان بۆ ماوەتەوە بەناچاری ملیان بۆ ئەو ڕێگایە دانەواندووە، یان هەستی کۆچکردنیان بەرەو جیهانی نادیار کردوە.
لەو بابەتە دەگەرێین، قسە لەسەر ئەوە دەکەین، کە بڵێین ئەو سەرکردانە تا چەند توانای هەڵگریی دۆزێک بوون کە بتوانن کێشەی کورد بەرەو چارەسەر بەرن و سەرکەوتن بە دەست بهێنن، ئایا بۆ هەندێک لەو سەرکردانە کێشەی کوردیان وەکو بازرگانیی و دەستکەوتی خۆیان بەکار نەهێناوە؟!
دیسان پرسیاری ئێمە ئەوەیە، کە لە ناو کۆمەڵگای حیزبە سیاسییەکان و کۆمەڵگای کوردەواریی خۆماندا وشەی شەهید بەرز دەنرخێندرێ. هەرچەند وشەی شەهید، وشەیەکی کوردیش نییە؟ ئایا ئەو سەرکردانەی کە بەرێوەبەریی یەکەمی حیزبەکەیان بوون، دوای ئەو هەموو نەهامەتیەی کە بەسەر خەڵكیان هێناوە، یان خۆیان رادەستی دوژمن کردوە و بەرەو پیلی دوژمن چون یان فریوی سیاسەتەکانی دوژمنیان خواردوە ، یان تاقەت و توانای بەڕێوە بردنی سیاسەت وکۆمەڵگایان نەبووە، دوژمن زۆر هاسان تیرۆری کردون یان لە داری داون، ئایا ئەوانە بە شەهید حیساب دەکرێن؟
سەرکردەیەک ئەوەندە هاسان و خۆش باوەڕ بێت و بە دووقسەی نەیار فریو بخوات خۆی رادەست بکا، پاشان لە داربدرێت دەکەوێتە ریزی ئەو کەسانەی کە لە ناو جەرگەی شەڕێکی دژواردا شەهید دەبن. ئایا ئەوانە  بە شەهید پێناسە دادەنرێن؟
لەوەتی بیستوومانە وشەی شەهید دێنە گوێمان، ئایا بە کەسانێك دەگوترێ کە لە گۆڕەپانی شەڕدا گیراون و پاشان شەهید کراون، یان لە کاتی شەڕدا کەوتوونە بەر فیشەکی دوژمن، بەڵام ئەو سەرکردانەی کە بەرەو پیلی دوژمن چوبن، یان لە سەر مێزی وتووێژدا تووشی تڕاژیدیا بوون و گیانیان لە دەستداوە، ئایا ئەمانەیش بە شەهید حیساب دەکرێن؟ 
ئێمە وەڵامی ئەو هەموو پرسیارە نازانین!؟