• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  

ئاوێنەیەک کە خۆمانی تێدا نابینین

Saturday, 04.03.2021, 21:36

194 بینراوە


کەم کەس هەیە، کە کاتێک لە ماڵی خۆی دێتە دەرێ، یان بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستێ چاو لە ئاوێنە نەکات. بە دەگمەن پێچەوانەی ئەمە هەڵدەکەوێت. خۆ بینین لە ئاوێنەدا بۆ ئەوەیە کە کەموکورتیەکانی خۆمان ببینین. بەشیک لە کەسایەتی مرۆڤەکان دەگەرێتەوە بۆ رواڵەتی هەر مرۆڤێک. ناکرێ ئەوکات کە لە ماڵ دەردەکەوین تەنیا لینگێک لە پێڵاو یان گۆرەوی بکەینە پێمان و بچینە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکانی ئەو شوێنەی کە ژیانی تێدا دەکەین.
ئەو ئاوێنەیەی کە لە سەردیواری ماڵەکانمان دانراوە بۆ بینینی خۆمان تەنیا ئاوێنەیەک نییە، کە خۆمانی تێدا دەبینین. ژیان وتەمەنی مرۆڤەکانیش وێنە ئاوێنەی دیواری ماڵەکانمان دەچن کە رۆژ و مانگ و ساڵی و گوزەریی تەمەنمانی لە سەر تێپەڕێوە. ئێمەی مرۆڤ لە بەرچاوی خۆمان هەست بە تێپەڕینی تەمەنمان دەکەین و بەرەو پیلی پیری  ولە کۆتاییشدا کۆتایی ژیان لە ئامێز دەگرین و دەچینە باوەشی سروشت وبەرەو جیهانێکی نادیار کۆچ دەکەین.
ئاوێنەیەک کە خۆمانی تێدا نابینین! ئەوئاوێنەیە تەنیا رەواڵەتی مرۆڤەکان بە مرۆڤەکان نیشان نادا. پێی دەگووترێ ئاوێنەی مێژوو. ئەوئاوێنەیە لە ناو ژیان و بەردەرگا و گوند و شار و شارۆچکەکانی خۆمان رۆژانە دەماندوێنێ و وانەی ژیانێکی ئازاد دەخاتە سەر رووپەڕی تەمەنمان. لە ناو دڵی ئەو ئاوێنەیەدا مرۆڤ تەنیا رەواڵەتی خۆی نابیبنێ، بەڵكو راستییەکانی مێژوو خۆیانی تێدا حەشارداوە. ئاوێنەی مێژوو دەستکردی دەستی خۆمانە، بۆ خۆمان لێی بەرپرسیارین.
بۆ دروست کردنی ئەو ئاوێنەی مێژوومان رەنجی بێشمار و  رووبارێکی پڕ لە فرمێسک و خوێنمان بۆ رشتەوە! ئەو ئاوێنەیە کە بەرهەمی خاکێکی سووتاو و کیمیاباران وئەنفال وکۆڕەوی نەتەوەکەمانە، لەوێدا خۆمانی تێدا نابینین! شکست لە سەرشکستی کورد هەرکامیان ئاوێنەیەکن روون و زولال بۆ دیتنی راستیەکانی دیرۆکمان. چون هەستی پێدەکەین، ئازاری پێوە دەکێشین، خوڕ خوڕ بۆی گریاوین، نەتەوەیەک سەردەکەوێ کە لە خۆیەوە دەست پێبکات و بە خۆیدا بچێتەوە.
ئاوێنەی ناو ژووری ماڵەکانمان تەنیا رەواڵەتی جەستەی ئێمە دەبێنێ، ئاوێنەی مێژوومان کلێن و قوژبن و سەراسەریی تەمەنمان دەبینێ و قسەمان لەگەڵدا دەکات. هەر نەتەوەیەک لە ئاوێنەی دیرۆکی خۆیدا خۆی نەبینێتەوە و دان بەراستیەکاندا نەنێ ول ە شکستەکان وانە وەرنەگرێ وەک نەتەوەی کوردی بەسەردێ، کە دوای ٢٩ جار سەرهەڵدان ئەوە حاڵ و رۆژگارێتی. لە ناو ئەو ئاوێنەیەدا تەنیا کەڕووی خیانەت رووبەری دەگرێت.
لە ئاوێنەی ناو ژووری ماڵەکانماندا تەنیا رواڵەت و هزری خۆمان دەبینین. بەڵام پێویستە لە ئاوێنەی مێژووماندا ناخ ودەروونی ژیانی سیاسی وکۆمەڵاتەتی و چارەنووسی دوارۆژی خۆمان ببینین.
هەرکاتێک ئاوێنەی ناو ژووری ماڵەکانمان شکا، زۆر هاسان دەتوانین ئاوێنەیەکی دیکە لە جێیدا دابنێن، بەڵام هەرکاتیك ئاوێنەی مێژوومان تەماویی و ژەنگی تێکەوت و شکا هەرگیز ناتوانین قەرەبووی بکەینەوە.
داخۆ ئاوێنەی ماڵی بارزانی، لە ئاوێنەی هیچ کەسێکمان دەچێت. تۆ بڵێیت بەیانیان کە لە خەو هەڵبستێت تەماشای خۆی بکات و لە وێنەی خیانەتکارانەی خۆی بسڵەمێتەوە، یان رەنگە هەر پێویستی بە ئاوێنەش نەبێت کە سەیری خۆی بکات.