• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

مەسعودە گێژ و سەعیدە گێژ!

Wednesday, 09/06/2021, 0:55

860 بینراوە


لە رۆژئاوای شارەکەماندا لە سەر ڕێگای دەرەوەی شار تاقە داڕێكی لێبوو. ئەودیوی ئەو دارە بەرەو گووندەکانی شارجادەی قیرەتاوی هەبوو. خەڵکی گووندەکان کە ئاژەڵداربوون، جار جار مەڕی گێژیان ئاودیوی تاقە دار دەکرد، تا بە هەرزان بیفرۆشن.
 کەسێک بەناوی سەعید، کە سەعیدە گێژیان پێ دەگووت، وەک جەرەدی سەر ڕێگا هەمیشە چاوی لە تاقەدار بوو، ئاخۆ کەی کەسێکی گوندیی شۆڕ دەبێتەوە ناو شار، ئەگەر مەڕی گێژی پێ بێت بەهەرزان لێی بکڕێ، پاشان بیفرۆشێتەوە!
سەعیدە گێژ یەک ڕاست دەکەوتە سەر کابرای گووندی، تا مەڕە گێژەکەی لێ بکڕێتەوە و پاشان کەوڵی بکا بە خەڵكی بفرۆشێتەوە! ئیدی کاری سەعیدە گێژ هەر ئەوە بوو، تا لە ڕیگای فرۆشتنی گۆشتی مەڕی گێژەوە ژیانی خۆی دابین بکات.
مەسعودە گێژ!
لە باشووری کوردستانیش مەسعودە گێژی سەری رەش، هەمان ڕۆڵی سەعیدە گێژ دەگێڕێ. جیاوازی ئەم دوانە لەوە دایە، کە مەڕەکانی سەعیدە گێژ چوارپێ بوون، بەڵام مەڕەکانی مەسعودە گێژ دوو پێیان هەیە وناوی خۆشیان ناوە پێشمەرگە! شەڕ دەکەن بۆ مانەوەی بنەماڵە گێژەکان. کاتێکیش گیانیان لە دەست دەدەن ژن و منداڵیان بێ چارە و تەنیا دەمێنێتەوە!
سەعیدە گێژ، بۆ بژیوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی مەڕەگێژ دەکرێ و دەیفرۆشت، بەڵام مەسعودە گێژە ئەرکی پێ دراوە کە مەڕە دووپێیەکانی لە پێناو مانەوەی خۆی و پاراستنی بەرژەوەندیی دوژمندا بە کوشت بدات! کابرای گوندیی کاتیك مەڕەکەی گێژ دەبوو، دڵی نەدەهات بیکوژێت  وگۆشتەکەی بخوات. کەچی مەسعودە گێژیی سەری رەش زۆر بێ بەزەییانە مەڕەکانی بە کوشتدەدا تا ژیانی بنەماڵەکەی ئاوا دابین بکا.
کاکی پێشمەرەگە تۆ ئەگەر وەک مەڕی گێژت بە سەر نەهاتووە، چۆن چەک دژی شۆڕشگێڕی کورد رادەکێشی؟
هیوادارم لە خەونی گران رابێن و خەڵكی هەژار تووشی شەڕێکی دیکەی ماڵوێرانکەرنەکەن.