• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

فرمێسکی مەسعود وەکو فرمێسکی تیمساحە!

Sunday, 20/06/2021, 12:31

786 بینراوە


نەهامەتیی بۆ کورد دەبارێ! کەم نەتەوە هەیە وێنەی کورد تووشی بێچارەیی بووبێتەوە.یەکێک لە بێ بەختیەکانی کە داوێنی کوردیی لە باشوری کوردستان گرتۆتەوە ئەوەیە کە خەڵکی داماو وا فێڕکراوە کە تەنیا دەست بە دوژمن رابکێشێت وهەرچی بە سەری دێ بیخاتە ئەستۆی دوژمن. ئەوە رێكارێکی مەترسیدارە، کە بۆتە هۆی ئەوەی باشووری کوردستان تووشی ئەو رۆژگارە بێ! هەرنەتەوەیەک لە کەموکورتیەکانی خۆی ڕادەست پێنەکا و هەولی چارەسەریان بۆ نەدا وەک دانیشتوانی ژێرچنگی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بەسەردێ!
کێ دیتوویە، ستالین بگری؟ کێ دیتوویە هێتلەر بگری؟ سەددام قەت گریا بۆ کورد؟ خومەینی هەرنەیدەزانی گریان چییە! مەلامستەفاتان دیت فرمێسک بۆ ئەو کەسانە هەڵرێژێ کە دەیکوشتن، یان ئەوانەی کە بۆ ئەو خۆیان بە کوشت دەدا؟ مەسعود بارزانی دەڵێ: من قوتابیی جەنابی مەلامستەفای باوکمم! راست دەکات، بەڵام چۆن قوتابییەک؟ قوتابییەک کە کۆپی باویکی خۆیەتی. کوردستان بسووتێ و یەک تاقە کورد لە سەر زەوی نەمێنێ، یەک دڵۆپ فرمێسک لە چاوانی مەسعود بارزانی شۆڕ نابێتەوە.
سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە فیدای خۆیان بۆ مانەوەی خۆیان بە سەرشۆڕیی! حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵاتیان خستە ناو کەمپەکان لە باشووری کوردستان. سەرەتا بون بە پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی! پاشانیش بە چەک وچۆڵی تاران لە ژێر ناوی قیادە مووەقەتە ئەرکی ناکوردانەی خۆیان باش بە جێ گەیاند! مەسعود بارزانی تاقە دڵۆپێک لە فرمێسک بۆ خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوەرێنێ؟ ئەدی بۆ شەنگال چی؟ ئەدی بۆ بەکوشتدانی هەزاران کوردی بێتاوان گریاوە؟ خێرە بۆ ئەو پێنج کەس چەکدارەی کە خەریکن کوشتنەکەیان دەخەنە ئەستۆی پەکەکە بگرێ وبڵێ: پرسەی ئەو پێنج کەسە سەرەتا هیمنە! پاشان هی بنەماڵەکانیانە!
ئەمڕۆ چاوی مەسعود بۆ ئەو پێنج کەسە ئاوی لێ دێتە خوارێ، خەڵكی ساویلکەش وا دەزانێ فرمێسک بۆ کورد و شەهیدیی کورد دەڕێژێ! نیوەی زیاتری خەڵک لە باشووری کوردستان بێکار و برسییە! خۆشیان بە فڕۆکەی تایبەت سەفەر دەکەن؟ تیمساح کاتێک نێچێرەکەی دەخاتە ناو زاری لە خۆشیان دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک لە چاوی شۆڕ دەبنەوە. ئەوە سروشتی خۆیەتی. تیمساح ئاژەڵە، بارزانی بە رواڵەت مرۆڤە، خاڵی هاوبەشیان لەوەدایە کە هەردووکیان لە کاتی ڕاودا لە خۆشیان فرمێسک هەڵدەوەرێنن!