• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

شەهید ئارام

Wednesday, 23/06/2021, 21:12

1632 بینراوە


ئێستاشی لەگەڵدا بێت من ئارامم بەقەدەر خۆم خۆشدەوێت ...! چونکە ئەو بەمەرگی خۆی پێی ووتین: "من  هەرگیز لەوان ناچم "  ئەوسەردەمەی لەچیابووم هەر جارێک ڕێگەم بگەوتایەتە گوندی"تەنگیسەر "دەچومە سەرگۆڕەکەی ئارام و لەو پەیکەرە خنجلانەیەم دەڕوانی کە سەری کرێکارێک بوو ،کرێکارەکەش دەستی خسبۆسەر چەکوشەکەی و لەگەڵ ئارامدا شەو نخونی دەکردو  لەناو ئەو چەرداخە ژەنگاویەدا  ئارام ئاسا ئارامی گرتبوو... نازانم  بۆچی کەسەیری پەیکەرەم دەکرد  ، ڕۆمانی  "دایک"  مەکسیم گۆڕکیم  بیردەکەوتەوە ...!  لەدوایی ڕاپەڕین  بۆئەوەی  نمایشی کاک ئارام بکەن  و بڵێن ئێمەش لەو دەچین ،گۆڕەکەیان بۆ نۆژەنکردەوە ... چەرداخێکی قەشەنگیان بۆ داناو پلیکانەو  بەردی مەڕمەریان کردە نزرگاکەی  من تەنها لە کەناڵەکانەوە ئەم نمایشی گۆڕەنوێەم بینیوە .. کەچی  گۆڕی  کاک ئارام لای من  هەمان وێنەی هەیە  کە لەچیابووم و دەچومە  دیداری گۆڕەکەی ... لەگەڕانەوەمدا  شەوێک لەقۆپی قەراخ بووین  بەیادی جارانەوە  هەرلەوێش  ماینەوە  شەوێکی  ساماڵ  بوو  ئاسمان 
 هێندە ئەستێرەی پێوەبوو  ئەوت  مرواریەو  لەسەر سینیەک  هەڵتڕشتوە ....کەڕۆژ بۆوە  هاوڕیەکم ووتی: پێت چۆنە سەردانی گۆڕی شەهید ئارام بکەین ...!؟ منیش لەوەڵامدا ووتم : ئارام لەلای من  باجوانی  خۆی لەدەست نەدات ... چونکە ئێمە لەوچیایە گۆڕی شەهید ئارامان وەک دوا بڕیارمان دەخوارد  و ئارام دوا سوێندمان بوو ...چونکە گۆڕێکی سادەبوو ،لەدەرەوەی گوندەکە لەبەرخۆرەکەدا  هەستت دەکر وەک عیسا تەنها لەخوێنی خۆیدا بوو ... ئەودەمانە  پاسەوانەکەی  ئارامی لەخاچدراو  تەنها پەیکەرێکی بچوک بوو ... "مامۆستا بەکر"  ناوێک بوو بۆ بزربوونی  ناونیشانی ...ئێستا زێوان و حەرەس و وێنەو نوسین  و فرمێسکی تیمساحی سیاسیە داماوەکان  هەموویان کار لەسەر تێکشکانی ئارام دەکەن ،  بۆ یەهاوڕێم تکادەکەم   ئارام با بەجوانی لەهزرمدا بمێنێتەوە و ئێمە ناچینە سەرگۆڕەکەی  چونکە من دڵنیام نایناسمەوەو و ئەویش  من ناناسێتەوە ..تکایە هاوڕێم ئارامم لێمەسێنەرەوە ... ! هاوڕێکەم ووتی : بەدڵی تۆ دەکەین ...! بەرەو شار گەڕاینەوە .. ئەسەف  بۆ ئەوڕۆژانەی  خەونەکانمان بوە سەراب ...

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە