پەیامی رۆژ

ماندێلایەکی دیکەی کورد چۆکی دا بە زیندان


باش لە بیرمە کاتێک تەرمی مەلا مستەفایان لە شاری شنۆوە هێنایەوە شاری هەولێر وکردیانە زیارەتگە، خەڵكی ساویلکە لە سەر ڕێی تەرمەکە ئەو بەر ئەو بەری جادە و شەقامی شاریان گرتبوو، چون چاوەڕوانی هاتنەوەی جەنازەی مەلا بوون. هەر لەو رۆژەدا خەڵكی سادە لە بیریان چوو، کە بەهۆی ئاشبەتاڵی مەلا مستەفاوە، چی نسکۆیان بەسەر هاتووە، تێیدا سەدان و هەزاران مرۆڤی کوردی بێتاوان بوونە قوربانی ئەو بنەماڵە!
ئێستا پاشماوەکانی ئەو مەلایە گۆڕی باوکیان کردۆتە پەرەستگەیەک بۆ ئەو کۆیلانەی، کە سەردانی دەکەن ، تەنانەت تاقمێکیان کاتی سەردانەکەیان دەڵێن: ئاسوودە بنوو، ئێمە بێدارین! لە بێدارییشدا ئەوە نزیکەی سی ساڵ دەبێ حوکمی ئەو بەشە لە وڵاتیان بە زەبری چەک بە دەستەوە گرتووە و داگیریان کردووە! ئەوەی مەسعود بارزانی بە سەر کوردی هێناوە هیچ دوژمنێکی کورد بە درێژایی دیرۆک نەیکردوە.
تایبەتمەندی دەسەڵاتی ستەمکار زۆر زوو ئاشکرا دەبێ. دەسەڵاتیك کە بۆ مانەوەی خۆی هیچ پێوەرێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی رەچاو نەکرد، لەگەڵ فارس یان عەڕەب هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە. سەدامیان لابرد، بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیان خستە جێگای. روو پەڕەکانی ژیاننامەی ئەو دەسەڵاتە لە باشووری کوردستان هیچ ئاسۆیەکی روونی تێدا بەدی ناکرێ. تەنیا چآرە لەناوچوونی ئەو سیستمە فاسید و گەندەڵەیە، کە خۆی داسەپاندووە.
لە باکوری کوردستان رۆڵە بە ئەمەکەکانی کورد زۆرن، کە خراونەتە نێو زیندانەکانی فاشیزم و بە ورەیەکی بەرزی کوردانە وێنەی شۆڕشگێڕێکی راستەقینە دەبینن و خۆشترین رۆژەکانی ژیانیان فیدای ئاواتەکانی نەتەوەکەیان کردووە بە بێ ئەوەی چآوەڕوانی هیچ خەڵاتێک بن.
محەممەد سیزەر، یەکێک لەو قارەمانەیە کە بۆتە سیمبوڵی بەرخۆدان وورە بۆ نەتەوەکەمان کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی رەبەق خۆشترین کاتەکانی ژیانی خۆی پێشکەش بۆ نەتەوەیەک کرد، کە لە سەردەمی پێشکەوتندا پێی رەوا نابینن بە زمانی دایکی خۆی پەروەردە ببێنێ! کەچی دەسەڵاتێک لە باشووری کوردستان هەیە، جگە لە پارە و کورسی بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە. هۆی چییە کە (سیزەرەکان) تا سەر ئێسقان باوەڕیان بە رزگاری نەتەوەکەیان هەیە و لە باشوری کوردستانیش بۆ وەرگرتنی پلەی سەرۆککۆماریی هیچ بێ ئەخلاقییەک نەماوە بەسەر کوردی نەهێنن؟
دوای ٣٠ ساڵ لە تاریک خانەکانی دەوڵەتی رەگەزپەرەستیی تورکدا، ئازادی رێزدار (سیزەر) ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ، کە دۆزی رەوای گەلەکەمان شانازیی بە سیزەرەکانەوە دەکا، کە هیوای دوارۆژی نیشتمانن. 
ئازادی لە خۆت و گەلەکەت پیرۆزبێت ئەی قارەمانی کورد.

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

دڵکەش قادر: درۆ

چ شێتانە بووخۆم بە خەیاڵێکی درۆزنانەوە هەڵواسیچ خەیاڵێ بووخەوتن لە نیو فیردەوسێقانگدراو بە باران.باران کاڵبوونەوەی ئیحساسە لە ماڵەباجێنەی...

دڵشاد کاوانی: ڕۆمانی بە ڕێگاوەی دڵشاد کاوانی و فێڵی سەحراویی ئەدەب

هەندێکجار بەیەک جار خوێندنەوە ناتوانی مافی کتێبێک بدەی، ڕوونتر بڵێم، زۆرجاران خوێنەر ناتوانێ وەک ئەوەی کە هەیە یاخود پڕ بە پێستی تەواوی  واتا و پەیامەکانی نێو...

بەڵێن رەواندوزیی: بەرەو ڕاپەڕین

کاکی قوتابی و خویندکارلە لادێی یاخود لەشارلە زوونی زەرد و  سەوزیبڕۆ بە گژی زۆردارڕێ پێوان باوی نەمالە شەقام و لە بازارکات کاتی ڕاپەڕێنەدژی حوکمی ستەمکارحوکمەتی...

هونەر

سەردار حەمەڕەش: پەیکەری ئافرەتەکانی پێش مێژوو

 پیاوان بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو کەڵچەرێکدا حەزیان لە مێینەی خڕ و خەپان و گۆشتنە، سمتی پان و پۆڕ هەوەسیان دەهروژێنێت بە بێ ئاگایی لە هێزی پاڵنەری ڕاستەقینە. لە...

هەڵۆ بەرزنجی: ماملێ و ئاڵای کوردستان

(ماملێ) ناوێکە ھەموو پێی ئاشناین و لە پانتایی ھونەریی کوردیدا پێگەیەکی شایستەی پڕ لە نەمریی ھەیە. ئەز بۆ خۆم ، بە درێژایی تەمەن و سەراسۆییم لەتەک ڕۆشنبیریی...

فەیسبوک: پەیامێکی ''سەحرا کەریمی'' فیلمسازی ئەفغان بۆ سینەماکارانی جیهان.

وەڕگێڕانی: هێشوو خسرویبە دڵێکی شکاوەوە دەنووسم بۆتان و بە ئومێدی ئەوەی هاوکارمبن تاوەکو خەڵکە ئازیزەکەی نیشتیمانەکەم، بەتایبەت فیلمسازان لەبەرامبەر تاڵیبان...

دارا سلێمان: داروینیزمی کۆمەڵایەتی؛ بیردۆزێکی زانستییە، یان پاساوێکە بۆ نەژادپەرستی و ڕووێکی قێزەوەنی سەرمایەداری؟

ڕیچارد دۆکینز: "نابێ بەگوێرەی یاسا داروینییەکان بژین، داروین تەنیا ڕاڤەی ئەوەمان بۆ دەکات چۆن گەیشتینە ئێرە."بەهاتنی کۆتاکانی سەدەی نۆزدەیەم، زانای ناودار...

کەمال جەمال موختار: یادگارێکی مێژوویی، کە هێشتا وانەی لێوەرنەگیراوە

دوای رووخانی رژێمی بەعس و حکومەتی عێراق، بە دوایدا ئاشکرابوونی مەلەفی زۆربەی سەران و بەرپرسانی کورد، کە لە ژێرەوە لەگەڵ بەعسدا دەستیان تێکەڵکردبوو، هەندێکیشان...

دارا سلێمان: گەردوون: لە سەرەتای تەقینەوەی مەزنەوە تا ئێستە لە دە هەنگاوی ئاساندا

گەردوون، مەتەڵە هەڵنەهێنراوە هەرە گەورەکەی مێژوو مرۆڤایەتییە، ئەو بوونە بە کۆی کات و شوێن و پێکهاتەکانییەوە، بووتە جێی تێڕامانی مرۆڤ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی...

د. شۆڕش حەسەن: تێبینیمان لەسەر روونكردنەوەیەكی دادگای فیدراڵی باڵای عێراقی

دوای ئەوەی دادگای فیدرالی باڵای عێراقی سعات 2:11 ی رۆژی 13/1/2021 فەرمانێكی وەلائی دەركرد بەراگرتن وهەڵپەساردنی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەڵبژێردراو...

نەژاد حاجی برایم: کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار،رووتکردنەوەی سەدرە لە دورشمەکانی!

دوێنێ بەرەسمی راگەیەنرا کە پارتی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە. ئەم کاندیدکردنە بە فەرمی لەلایەن چەتەکانی پارتیەوە رانەگەیەنراوە، وەلی هەندێ...

عارف شێخ ئەحمەدی: عوسمان زەرقەندی " کاوە آهنگری" و سیاسەتی پووچی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکوو ئێستا و لە چەند قۆناخی سیاسی جیاجیا دا، بە پێچەوانەی ئەوەی ئەمڕۆ کۆمەڵێک سەرکردەی بچووکی...

زانکۆ ناسر ئه‌حمه‌د: بەڵای (طاعون) لە وەهرانی جزائیرەوە بۆ کوردستان

لە ڕۆمانی بەڵا یاخوود ( طاعون )ی ئەلبێرت کامۆدا باس لە جرجەکانی شەقامەکانی شاری وەهرانی جەزائیری دەکات کە بە هۆکارێکی نادیار لە ناودەچن ، ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو...

توانا ئیبراهیم عەلی: کێ لە پشت خۆپیشاندانی قوتابیانەوە بوو؟

خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی قوتابیان بۆتە بابەتی گەرمی سەرجەم میدیا کوردیەکان. سادەترین مافی هاوڵاتیان لە سیستەمیدیموکراسی خۆپیشاندانە، بەڵام لە کوردستان ئەو...

شاخەوان مامۆکی: كێ له‌ كۆچی كوردان به‌رپرسه‌؟ هۆكارو چاره‌سه‌ر

كۆچڕه‌و یان كۆچكردن دیارده‌و شتێكى تازه‌و نوێ نیه‌و مێژوویه‌كى كۆن و دێرینى هه‌یه‌، له‌م ڕوانگه‌وه‌ پێگه‌ى جوگرافی و هه‌لومه‌رجی ژینكرده‌ى مرۆڤ  دوو...

فەیسبوک: چەند پرسیارێک لەمەڕ کەیسی مامۆستای زمانی کوردی زارا محەمەدی!

بەر لە ھەر شتێک زیندانیکردن و گووشارەکانی ڕژیمی دژە مرۆڤی کۆماری ئیسلامی مەحکوم و شەرمەزارە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و ڕووی ڕەشی ئەو رژیمە خوێنمژە بۆ ھەموان کە...

حەمە سوسەیی: دەسەڵاتی یاسا

 ئەمڕۆ ڕۆژی ٥ شەممە بۆ جاری دووەم دەسەڵاتی یاسا توانی یاسا وەك خۆی بەسەر دەوڵەت و سەرۆکدا وەکو یەك،جێبەجێ بکا. Supreme court   کە بەرزترین دەسەڵاتی هەیە بەسەر...

جەعفەر کەریمی: زارا،وای گووتووە!

زارا،وای گووتووە!دەسەڵاتێک لە ژن یان کچ بترسێ بایی فلسێکە.سیستمێک کە توانای قوبوڵ کردنی بیروڕای جیاوازیی نەبێ بەکاری چارەسەریی نایە.ئیدۆلۆژیایەک کە حوکمی لە...