لەم لینکەی خوارەوە لە فەیسبوک، دەتوانن بابەتەکانی کوردستانپۆست بخوێننەوە و کۆمێنتی خۆتان بنووسن:
https://www.facebook.com/profile.php?id=100080501816280

پەیامی رۆژ

کورد بۆ هێرشی پێچەوانە ناکات!؟

ئێمە تەنها لەسەمانە  قوربانێکان سەرژمێر دەکەین..!  
ماڵئاوایەکی دڵسۆزانە ،هێندەی خۆشەویستیەکی گەورە جوانە ، هەستی ڕاستەقینەی مرۆڤ دەتوانێت دار ئاسا دروستبکات  زانینی پێگەی خۆت لە ژیاندا شتێک نییە کە شەرمی لێبکەیت ، ئیتر لێرە ناتوانین هیچ نیگەرانێکانمان فەرامۆش بکەین هەمووشمان دەزانین پڵنگ تەنها نانەڕێنێت ، بەڵکو پارچە پارچەشت دەکات . مرۆڤ تاخەونەکەی گەورەتربێت خۆشی لەگەڵیا گەورەتر دەبێت .لەنیشتمانە کڵۆڵەکەی ئێمەدا، کوشتن بەدەستی دوژمنە داگیرکەراکانمان  بووە بەئاوخواردنەوە و دۆزەخێکە پێایدا تێدەپەڕین . مرۆڤ کاتێک چاوەڕی هیچ شتێک ناکات ، ئەوکاتە نائومێدیش نابێت لەوەی کە هیچی ناوێت 
 بەڵام ئێمە هەموو شتێکمان دەوێت و هیچیش هەوڵی بۆ نادەین . باسی ئازادی دەکەین و کەچی چاوەڕوانین داگیرکەران پێمان ببەخشن ، لەکاتێکدا ئازادی دەسەنرێت ، نەک وەک بایەعی ئاردو ڕۆن دابەشکرێ و ببەخشرێتەوە. 
دەزانن ماسی حەوزی ماڵان گەورە نابێت ، بەڵام ماسی لەڕووباری فراواندا گەورە دەبێت و وەک ماسیە ڕەشە بچوکەکەی سەمەدی بێهرەنگی بۆ خەوەکەی دەکەوێتە ڕێگا بۆناو دەریا.  
دەمەوێ بڵێم ئێمە تاک بەتاکمان تاوانبارین لەو هەمووقوربانییە ، چەندمان لەوەتەی تورک هەواری هەڵداوەو ڕۆژانە دروێنەمان دەکات وازمان لەماستی تورکی و خەونی گەشتی تورکیاو درامای تورکی هێناوە ؟ 
 کەسمان ..!؟ 
 واتە ئێمە دۆڕاوین ،دۆڕاوین کاتێک بۆماوەیەکی کورت وەک شیر هەڵدەچین و دوایش بەدیار درامای تورکێ وە گڵۆبەڕۆژە دەتروکێنین . 
دوودڵی باجی خۆی هەیە ، دنیایەکمان درووستکردووە کە تێیدا خۆپەرستی و ترسنۆکی تێدا دەگەڕێت  
 قوربانێکانمان هیچ ناگۆڕن تەنها بەپارچەپاچەکراوی لەگۆڕ دەنرێن لێرە ئەوەی دەیبینین تەنها لاشەی مردۆکانە ، ئەوانەی ئێستا ژیانیان دەبێتە قوربانی لەبەر شکۆ نییە ، بەڵکو مردنێکە هەرزان .  
جاران لەدۆڕان نەدەترساین چونکە دەمان ووت کێشە نییە بدۆڕێین گرنگە شکۆ لەدەست نەدەین ،ئێستا لەگەڵ دۆڕانەکەشدا شکۆمان هەلاهەلا دەبێت. 
جەنگ مانای ئەوە نییە کە کێشەی کەسێتی تێدا چارە بکەیت ، بەڵکو کێشيکە هی هەمووانە  
 خەڵات نیشانەیەکە یان دیاریەکە بۆ پێزانین ،خەڵاتی شەهیدبوون کە زۆرمان خەومان پێوە بینیووە ئێستا مانا نابەخشێت ، چونکە بێبەرهەمە، وەک چاندنی گەنمە لە سەحرایەکی ووشکدا . 
 کۆرێکان دەڵێن پێویست ناکات کونی زیاتر بکەینە ناو کەشتیەک کەخۆی نقم دەبێت ، ئەو دەسەڵاتە لەماوەی حوکمڕانیدا هەموو شتێکیان وەک خۆیان دزێوکردووە ،بۆیە گەر مرۆڤێک شەهید بێت کەس خۆی بەخاوەنی نازانێت ،بیرمان نەچێت هەمووان دەتوانین "ئاگرەکە بشارینەوە  بەڵام دوکەڵە کە نا"بۆیە ئەم قوربانیانە بیرمان دەخاتەوە کە 
 "تەنها پەنیری بێبەرابەر بەتەڵەی مشکەوە هەیە" .  وامان لێهاتووە زۆرمان ژیانێکی ئاست نزم بەسەر دەبەین ، هەر لەڕووی هەژارێوە نا بەڵکو لەڕووی بێشکۆیەوە ، بۆیە لەنیشتمانی ئێمەدا کەسێک کەدەمرێت دەڵێن : خۆش بەحاڵی  ڕزگاری بوو . 
 سەرەتایی ڕاپەڕین پێمان وابوو گەشتووینەتە ئەو خەونەی کەپڕێتی لەڕووناکی . بەڵام دوایی بۆمان دەرکەوت کە هەمووڕۆژێک بەخوێن لەنوێژ دەچین ، هەر لەژن و کچ کوشتنەوە تادەگات بەسوکایەتی بە دایکوخوشک و مێژوو خاک و زمانمانەوە لەمینبەرەکاندا و ، ئێستاش لەکوێدا بیانەوێت بەدرۆنەکانیان درووێنەمان دەکەن .    
واتێک شکاوین بەخەیاڵیشمانا نایەت هێرشی پێچەوانە بکەین لەو داگیرکەرانەی کە واهەرزان هەلاهەلامان دەکەن . 
ئێمە دەزانین جیاوازی هەیە و دەیبینین  ، جیاوازی لەهێز ، جیاوازی لەبۆچونەکانماندا ، جیاوازی لەپێگەی کۆمەڵایەتیدا ، بەڵام لەخۆمان ناپرسی ئەم هەمووجیاوازیە کێ دروستی کردووە؟ 
خەریکە دەگەمەئەو باوەڕەی ئەوپرسەی شەرمان بۆدەکرد ئێستا جێگەی پێکەنینە . دواجار تیرهاوێژی باش دەبێت بزانێت ئاراستەی باکە بخوێنێتەوە .  باباش بزانین ئێستا کاتێکی گونجاو نییە لەبارەی دادپەروەری جیهانەوە هیچ بڵێین ، چونکە   جیهان هەموو ئەو تاوانانەدەزان ودەبینن کەبەسەرماندا دێت، بەڵام ئێمە خۆمان دەتوانین  ئەو نەهامەتیانە ڕاگرین ، ئیتر کاتی ئەوەهاتووە  هێرشی پێچەوانە دەست پێبکەین. گەر نەیکەین ئەوە هەرزانترین بوونەوەرین  کە شایستەین خراپترمان بەسەربێت . 
 خەریکە دیوارەکان هەرەس دەهێنن و بەم زوانە بنمیچەکەش دەکەوێت . ئێمەش تەنها قوربانێکان سەرژمێردەکەین . 
ئەرێ ئێمە چیمان بەسەرهاتووە...!؟    

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە 

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

شاعیرێک: دەنگ بدەن بەم لیستە

نەوزاد بەندی ڕووتان ڕەشبێ ، خۆتان و ئیــــــــــــدارەتانبۆ  ئەو هەزاران درۆ شاخــــــــــــــــدارەتان ڕووتان هەبێ ، ئەچن بە ناخی...

رزگار رانگور: چیرۆکەکانی شار: من کچی کاپیتانی کۆمارێکی کوژراوم

ئەم چیرۆکە پێشکەشە بە "ڕێزدار ووریا محەمەدی ماملێ "کە گەوهەرێکی ونبووی بۆ دۆزینەتەوە. کە سندوقە تەختەکە گەیشتە دەستم و کردمەوە لەناویدا تورەکەیەک ڕەنگ خۆڵەمێشی...

جەعفەر کەریمی: نەیانتوانیوە هێمنی کوردپەروەربشکێنن

پێشگووتن:کارگێڕانی حیزبی ذێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و بەشێکی زۆر لە ئەندام ولایەنگروسەمپاتەکانی ئەو حیزبە قاسملوو بە مامۆستای دێمۆکڕاسی پێناسە دەکەن.مەلاعەوڵای...

هونەر

رزگار رانگور: بۆچی مۆنالیزا زۆر بەناوبانگە؟

لە سویدییەوەماوەی 14 مانگ لە ڕیستۆرانتێک کارم کرد بەناوی "داڤینچی" هەمیشە حەزم کردوە بزانم ئەم وێنەکێشە بۆ هێندە بەناوبانگە؟ جارێکیش لەگەشتێکما بۆ پاریس، بە...

یاسین جاف: گەردەلوولی جزدان

هەروەکو کە سایتەکان بڵاویان کردۆتەوە کە  کاک "زەلیل جەنگەنە" بە نیازە زنجیرەی چوارهەم لە تەمسیلی گەردەلوول" ناڵێین دڕاما چونکە لە مەرجەکانی دراما بێ  بەشە"...

زاگرۆس زه‌رده‌شتی: له‌ یادی کۆچی36 ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ند (فه‌ریقه‌ کوێر) دا

له‌ ناو هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند، بوون  و ده‌بن. نه‌ته‌وه‌ی کوردیش یه‌کێکه‌ له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌ بێبه‌ش نییه‌ له‌و...

یوسف مەنتک: جەمال نەبەز پردی پەیوەندی نێوان کوردو جەمال عەبدول ناسر

هه‌وڵی پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز بۆ گه‌یاندنی په‌یامی دۆزی کورد به‌ جه‌مال عبدولناسر له‌کتبێکدا به‌ناوی ( کفاح الاکراد)، دواتر کردنه‌وه‌ی پرۆگرامی کوردی...

دارا سلێمان: ئایا مرۆڤ لە پەرەسەندن وەستاوە؟

کۆمەڵەی مرۆکانی پێشینەمان هاوشێوەی ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ، لە هەموو ناوچە و دەڤەرەکانی جیهاندا بڵاو بوونەوە و جێنشین بوون، خاوەن چەندان داهێنان و گەلەک جۆرە...

دارا سلێمان: ئەینشتاین مەبەستی چی بوو لە گوتەکەی: خوا یاری زارهەڵدان ناکات؟

ئەمەیان گوتەیەکی گەلەک ناسراو و بەناوبانگی زانای مەزن ئەینشتاین (Albert Einstein) بوو، لە وەڵامی ئەو نامەیەی لە ساڵی 1926دا بۆی دێت لەلایەن فیزیکزانی ئەڵمانیایی ماکس بۆرن...

کرمانج تاڵاوی: شاسوار...من پێموانییە تۆ راست بکەی!

لە سەررووپەڕی کوردستانپۆست وێنەیەکی شاسواروگووتنێکی ئەوم خوێندەوە.شاسواردەڵێ: هەمووئەوانەی رەخنە لە نەوەی نوێ دەگرن لە ژێرەوە پارە لە یەکێتی وپاڕتی...

نیاز حامید برایم: ئێران دیسان هەڕەشە دەکات و رازی نییە!

٣ ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتیوانییەکی شەرمنانەی هەرێمۆکەکەی باشوریان کرد!- وەک ئاژانسی فارس بڵاویکردۆتەوە، رەمەزان شەریف گۆتەبێژیی پاسداران لێدوانی داوە و...

کاسیان شەماڵ: موچەی دزەکان

کێشەی ئێستای کۆمەڵگای ئێمە ئەوەنیە کە هەموو شت کورتکراوەتەوە لە موچەدا، کێشەکە ئەوەیە ئەوەیە کە بۆ چارەسەر، دەسکاری هۆکارە ڕاستەقینەکان ناکرێ و هەموو شتەکە...

رەزا شوان: خوێنـدنەوە نەبـووە بە کولـتووری تاکی کورد

خوێنـدنەوە ئارەزوو نییە، بەڵکو یەکـێکە لە پێویستییە سەرەکـییەکانی رۆژانەمـان. لە دوای هەڵمـژینی هـەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و پۆشـاک و جـێی حەسـانەوە و نووستن...

رەزا شوان: چیرۆکنووسی منـداڵان ئەنگـێل کرالـیچـیڤ

لەو باوەڕەدام، بەشێک لە خوێنـەران، بە تایبەتیـش خوێنـەرانی و نووسـەرانی بـواری وێـژەی منـداڵان، نووسـەری بەناوبانگی بولـگاری (ئەنگـێل کرالـیچـیڤ) دەنـاسن و بە...

رەزا شوان: چیـرۆکی ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵان

وێـژەی ریالیزمی رەوتـێکی وێـژەییە. گوزارشت لە راستییەکان دەکات، وێنای ئەزموون و رووداوەکانی ژیـانی رۆژانـەی مـرۆڤـەکان دەکـات. وەک ئەوەی کە لە ژیـانی راستیـدا...

خۆشناو مەریوانی: زانستی فێربوون وبیری زەردەشتی (بەشی 3، 4)

(بەشی سێیەم)زانستی فێربوون.زانستی فیربوون، لە جیهاندا پاش هاتنی ئاینە ئیبراهیمیەکان، لە بەر زۆر هۆکار چووە قۆناخێکی تا ریکستانەوە،. زانستی بەدواچون وگەران بەدوای...

جەعفەر کەریمی: فاڕوق رەفیق پسپۆڕی لێهاتوو لە بواری جنێوداندا

جنێو واتا قسەی زبر و قسەی تیژ و بریندارکەر، کە کەسێک یان کەسانێک بۆشکاندنی کەسایەتیی رووبەڕووەکەی بەکاری دێنێت و دەهێننە سەرزاران. جنێو بەو قسەیە دێت کە لەزاری...

فەیسبوک: هەرچی قسە بەم شادزە بڵێت، دۆستی پارتیی و یەکێتییە

حوسێن عەلی شەریفرێک قسەکانی شاسوار عەبدولواحید وەک قسەكانی هاوڕێ كۆمۆنیستەكەی منە!كاتی خۆی هاوڕێیەكی مناڵیم كە ژنێك بوو هاتە ئەڵمانیا، هەرچەند لە ماوەیەكی كورتدا...