سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن

پەیامی رۆژ

بەچکە داعشەکان هێرشیان کردە سەر شێرە بەفرینەیەک

ئەم کابرایە خۆی بە مرۆڤێکی نورانی و ڕۆحانی دەزانێت، بزانە چ گۆڵمەزێکی ناوەتەوە! بەئاگای هێناینەوە کە ئەوان نێتیان چییە ؟ 
بۆ شکست پێهێنانی دوژمنانی دەرەکی، سەرەتا دەبێت دوژمنانی ناوخۆ بناسینەوە، لە چاوتروکانێکدا دیندارێکی  سەلەفی و داعشێکی بێ چەک لەسەر شەقامێک و لەبەردەم ماڵێکی پڕمنداڵدا، لەپیکابێکی دەستکردی کافراندا دابەزی و بە قاچە داماوەکانی کە تازە دەستنوێژی هەڵگرتبوو پەلاماری شێرە بەفرینەیەکی دا و هاواری کرد "اڵلە آکبر" و بەخێرایی خۆی خستەوە ناو ئۆتۆمۆبێلە کافربەرهەمهێنەرەکەی و تێتەقاند بۆلای ئەو مەلا و مزگەوتەی کە فتوایان داوە هەرچی شێرە بەفرینەیە تێک بشکێنن.
وەک برایم چۆن پەیکەری خواکانی شکاند، یان تاڵەبانەکان پەیکەرەکەی بودایان تەقاندەوە و فلیمەکەیان بەجیهاندا بڵاو کردەوە، تا بلێن هونەر و مێژوو لای ئێمە تورێکی قوڕاوی ناهێنێت، هەروەها داعش لە دەوڵەتەکەی بلادی شام و شاری موسڵ و ڕەقە هەرچی مزگەوت گۆڕ و پەیکەر بوو کە باسیان لە مێژووی بابلێکان و گەلانی میسۆپۆتامیا دەکرد بەچەکوش کەوتنە شکاندنی و تەقاندنەوەی، چونکە ئەوانە باس لەحەرامەکان دەکەن.
 هونەر بەهەموو بەرهەمەکانیەوە حەرامی حەرامەکانە، چونکە دواجار ئەمە شەریک بۆ خوا پەیداکردنە و کفرێکە بە سەد حەج و عەمەرە و قوربانی و زەکات و سەرفترە و نوێژ قەرەبوو ناکرێتەوە.
ئێوە دەتوانن شێرە بەفرینەیەک بەقاچە گۆجەکەتان تێک بدەن، بەڵام ناتوانن خەندەی ئەوهەموو منداڵە بشارنەوە، کە لە بەفرەکەدا دەتریقانەوە.ناشتوانن لۆمەی ئەو باڵندانە بکەن کە دەنوکیان لە گێزەرەکە دەگرت و لەسەر شێرە بەفرینەکان هەڵدەنیشتن، وەک باڵندەیەکی ئازاد و تێر.
 تۆبڵێی حاجی تۆفیق "پیرەمێرد"ی مەزن بێ باوەڕ بووبێت کە ووتی : 

لە بیرمدێ شێرە بەفرینەم دەکرد سواری دەبووم بەبێ زین
جێگاکەی نسێ ئەبوو ئەیبەست تاکو دەمی هاوین 

ئەوسا پیاوێکی دیندار هۆنراوەی بۆ شێرە بەفرینە دەنوسی و لەگەڵ خەڵکدا خۆشییەکانی دەهۆنییەوە و دەیووت :

بەیانی بوو لەخەو هەستام کە ڕوانیم بەفرە باریوە
سلێمانی ئەڵێ بەڵقیسە و تارای زیووی پۆشیوە 

 کەچی ئێستا ئێمە دەڵێین، کە مەلایەکی دەمبوس و ئیسلامییەکی مێشک بەتاڵ، بە لەقە بەربوونەتە شێرە بەفرینەیەکی داماو، ئەمەش بە جیهاد پێمان لەپێناو خودادا  دەفرۆشنەوە. من دڵنیام ئەگەر خودا ئەم دیمەنە دەیبێت چاوی دەگرێت و شەرم دەیگرێت، کە بەناوی خواوە ئاوا پیرۆزییەکانی ژیان لەکەدار و ناشرین دەکەن.
 ئەمە جوتەی مرۆڤێک نییە بەتەنها، بەڵکو پەیامێکی ترسناکە کە سبەینێ سۆمالییەک و مەغریبییەک و ئەفغانستانییەک لەهەناویدا خۆی نمایش دەکات، ئەمە ئەو ڕۆژەیە، کە مەرگەسات و کوشتن و ڕەجم کردن و دەستبڕین و جەڵدەلێدان و خنکاندن چاوەڕێمان دەکات.
جوتوەشێنەکان!!..ئێوە ئێستا هێندە ئازان بەشێرە بەفرینەکان خۆتان بەتاڵدەکەنەوە، ئەی بۆ ناچن جوتەیەک لە سیاجی سەربازگەیەکی تورکە فاشیە کان بدەن....!؟
 ئەم ڕۆژانە پەرێشانیەکی تووندە بۆ ئێمە! با بە خەمساردی لێی نەڕوانین و نەتریقێینەوە و بە جوێنێک کەللەزارمان بێتە دەرێ و شاگەشکە بین پێی، یان کۆمێنتێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بنووسین وابزانین شتێکی گەورەمان ئەنجام داوە، ئەم کەیسە بە هەند وەرگرین، چونکە ئەمە هەر ئەو هزرەیە کە کێلی سەرگۆڕی" یونس ڕەوف" دڵداری شاعیریان تێک شکاند، کە سرودی .ئەیڕەقیبی بۆ هۆنیبوینەوە، ئەوانەی کە تێزابیان دەکرد بەقاچ و قولی کچەکانی سەر شەقامدا، هەمان ئەو هزرەیە، کە یاخی بوون لەو دەستورەی بۆ ڕۆژئاڤا کە نوسرایەوە و ژنانیان کردە رابەر و سەرکردەو خاوەن بڕیار، ئەمە ترسانکرین ڕۆژەکانە کە پێدا تێدەپەڕین.وەرن با سنورێک بۆ ئەم نەهامەتیانە دابنێن، کە چاوەڕێمانان دەکات و بەجددیەوە لەم دیاردەیە بێینە دەنگ، ئەمەش بەشێکە لە تەعریب کردنمان بەدەستی خۆمان.

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نووسراوە



کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

دڵکەش قادر: درۆ

چ شێتانە بووخۆم بە خەیاڵێکی درۆزنانەوە هەڵواسیچ خەیاڵێ بووخەوتن لە نیو فیردەوسێقانگدراو بە باران.باران کاڵبوونەوەی ئیحساسە لە ماڵەباجێنەی...

دڵشاد کاوانی: ڕۆمانی بە ڕێگاوەی دڵشاد کاوانی و فێڵی سەحراویی ئەدەب

هەندێکجار بەیەک جار خوێندنەوە ناتوانی مافی کتێبێک بدەی، ڕوونتر بڵێم، زۆرجاران خوێنەر ناتوانێ وەک ئەوەی کە هەیە یاخود پڕ بە پێستی تەواوی  واتا و پەیامەکانی نێو...

بەڵێن رەواندوزیی: بەرەو ڕاپەڕین

کاکی قوتابی و خویندکارلە لادێی یاخود لەشارلە زوونی زەرد و  سەوزیبڕۆ بە گژی زۆردارڕێ پێوان باوی نەمالە شەقام و لە بازارکات کاتی ڕاپەڕێنەدژی حوکمی ستەمکارحوکمەتی...

هونەر

سەردار حەمەڕەش: پەیکەری ئافرەتەکانی پێش مێژوو

 پیاوان بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو کەڵچەرێکدا حەزیان لە مێینەی خڕ و خەپان و گۆشتنە، سمتی پان و پۆڕ هەوەسیان دەهروژێنێت بە بێ ئاگایی لە هێزی پاڵنەری ڕاستەقینە. لە...

هەڵۆ بەرزنجی: ماملێ و ئاڵای کوردستان

(ماملێ) ناوێکە ھەموو پێی ئاشناین و لە پانتایی ھونەریی کوردیدا پێگەیەکی شایستەی پڕ لە نەمریی ھەیە. ئەز بۆ خۆم ، بە درێژایی تەمەن و سەراسۆییم لەتەک ڕۆشنبیریی...

فەیسبوک: پەیامێکی ''سەحرا کەریمی'' فیلمسازی ئەفغان بۆ سینەماکارانی جیهان.

وەڕگێڕانی: هێشوو خسرویبە دڵێکی شکاوەوە دەنووسم بۆتان و بە ئومێدی ئەوەی هاوکارمبن تاوەکو خەڵکە ئازیزەکەی نیشتیمانەکەم، بەتایبەت فیلمسازان لەبەرامبەر تاڵیبان...

کەمال جەمال موختار: یادگارێکی مێژوویی (بۆ ئەوانەی پێیان وایە هەموو کەسێک وەکو ئەرسەلان بایز ترسنۆک و لەرزۆکە)

دوای ئاشبەتاڵەکەی بارزانی و نسکۆی گەلی کورد، گەڕامەوە، لە سلێمانی تا ساڵی ١٩٨٠ فەرمانبەر بووم، رژێمی بەعس زۆری بۆ هێنام کە دەبێت لەگەڵیاندا کار بکەم، دەست و...

فەیسبوک: ئایا دەزانیت؟

خۆ گەر نایزانیت دەبیزانە و کوردبەو دوژمنی داگیرکەرانبە کەمال ئەتاتورکی گۆربەگۆر تا ئیشی بەکورد هەبوو، دوومنداڵی کوردی تەمەن 8 بۆ 10سالانی  باوک کوژراوی بەجل...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەرسەلان پاشی مردنی جەلال و نەوشێروان ئەوجا کەوتە دوان!

نووسینەوەی مێژووی جوڵانەوەی کوردیی باشوور، بە شێوەیەکی گشتی هەتا کۆتایی هەشتاکان و تا سەرەتایی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو، لەژێر کۆنتڕۆڵی سەرانی پارتی و یەکێتی و...

شاخەوان مامۆکی: ئایا له‌ كوردستان كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه‌؟

ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمێكی له‌مه‌ڕ خۆمان كه‌ هه‌ر به‌رپرسێكی تێری...

کەمال غەریب: هەڵمەتێک بۆ شکۆی پێشمەرگە

کورد لەگەڵ ئەم دەباعیانە  بووە بە هاوپەیمان لە بەغای عەرەبی تەنها بۆ (پلە، پارە،پۆست )هیچی بۆ کورد تێدا نییە ، لە ڕسوایی و سەرشۆڕی زیاتر ، پیاوەکانی حیزبیش...

ئیحسان نەقشبەندی: ماڵپەڕی هاوڵاتی راگەیاندێکی سێبەری پارتییە!

بەرێزان بۆیەکەم جار ئەم سکانداڵە مێدیاییە لە لایەن، ماڵپەڕی هاوڵاتی،، بڵاو بووەتەە کە سەربە پارتی دیمۆکراتە، مەبەستی،، لاڤڕۆڤ،،  ڕێکەوتن و گوێڕایڵی حکومەتی...

دلێر محەمەد نوری: خەمی بووکە شووشەکان

بە کوردی شێرە بەفرینە و بە ئینگلیزیش (snowman) واتا پیاوەبەفرینە، بەو دوو سێ تۆپە بەفرە دەوترێ کە لە کاتی بەفرباریندا، مناڵ و گەورە بۆ کات  بە سەر بردن لە سەر یەکیان...

زانکۆ ناسر ئه‌حمه‌د: بەڵای (طاعون) لە وەهرانی جزائیرەوە بۆ کوردستان

لە ڕۆمانی بەڵا یاخوود ( طاعون )ی ئەلبێرت کامۆدا باس لە جرجەکانی شەقامەکانی شاری وەهرانی جەزائیری دەکات کە بە هۆکارێکی نادیار لە ناودەچن ، ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو...

توانا ئیبراهیم عەلی: کێ لە پشت خۆپیشاندانی قوتابیانەوە بوو؟

خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی قوتابیان بۆتە بابەتی گەرمی سەرجەم میدیا کوردیەکان. سادەترین مافی هاوڵاتیان لە سیستەمیدیموکراسی خۆپیشاندانە، بەڵام لە کوردستان ئەو...

جەعفەر کەریمی: یادێک لە تێکۆشەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

پێشەکی:رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی هەتیوێک دەچێ بێ دایک وباوک کە ساڵهای حیزب وسەرۆک وبەرپرسیی حیزبیی حەول دەدەن بیگەیننە کەنارەکانی ئازادی بەڵام سەرناکەون!گەلۆ کێ...

هیوا ئەحمەد: رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه‌ و چه‌ند پرسێك؟!

نزیكه‌ی حه‌فته‌یه‌كه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان و له‌شاری حه‌سه‌كه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانی داعش له‌زیندانی غورێران ده‌ستیان به‌یاخی بوون كردووه‌ و...

تەها ئەمین هەڵەدنی: کڕینی کلێسا وگۆڕینیان بە مزگەوت

سەرجەم لێکۆڵەرەوان هاوڕان کە سەرهەڵدانی کوتوپڕی "ڤایکینگەکان" بێکاری بووە لە زستانی دووروودرێژی ئەوروپا، کەواکیرد، کە هەر دوای کۆتایی وەرزی کشتوکاڵ، پەنا بەرن...