گرژی و ئاڵۆزیه کان له نێوان حکومه تی ناوه ند و هه رێم ،گه یشتۆته لوتکه به گوێره ی ئه وی که هه ردولا دانی پیاداده نێن له میدیا کوردی و عه ره بیه کان. دوای چهندین ساڵ له بنیادنانهوه ی عیراقی فیدراڵ وبهشداریکردنی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی کورد له هه ریم و ناوه ند له حومکڕانی عێراقداو رازی بونیان به هه مو ئه و رێکه وتنانه ی که له نێوان حکومه تی ناوه ند و هه رێم ئه نجامدراوه، به تایبه تیش رازی بونیان به رێکه وتننامه ٢٩ خاڵه که ی له سه ر ناوچه جێ ناکۆکه کانی ساڵی ٢٠٠٩ که ئێستاش هه ریم خوازیاری پابه ند بونی حکومه تی ناوه نده به و رێکه وتنه، سه ره رای ئه وه ی که برگه کانی ئه و رێکه وتنه له ژێر پرسیاری زۆره ! ئه نجامی ئه و بارگرژیه گه یشتوه به قۆناغێک که هه رێم و ناوه ند به به رده وامی لێداوان دژ به یه ک ده ده ن له میدیاکان، یه کێ له و لێدوانانه که جێگه ی سه ره نچه لێدوانه که ی سه رۆکی هه رێمه. كورد لهكاتێكدا سوپای عێراقی پێكهێناوهتهوه كه سوونهو شیعه جورئهتیان نهبووه ئهم كارهبكهن". " به دڵنیایه وه ده ڵێم ئه م رسته یه هه ڵه یه کی مێژوی تیایه که پێویسته چاکبکرێته وه، چونکه میلله تی کورد هه رگیزاو هه رگیز متمانه نادا به سوپایه ک که به درێژای مێژو ئه زمونێکی خوێناوی له گه ڵ هه یه، ئه و سوپایه ی که ده ستی سوره به خوێنی پاکی هه زاران هه زار شه هیدی رۆله ی ئه و میلله ته، ئیمه ی کورد هه رگیز چاوه رێی ئه وه نین سوپایه کی له و جۆره بێت وڵاته که مان گوڵباران بکا، ئه و سوپایه به درێژای مێژو سوپایه کی داگیرکه ربوه وته نیا نه هامه تی و ماڵوێرانی بۆمان هێناوه. بۆیه ش ئه و تاوانه مه خه نه پاڵ ئێمه، ئیوه لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانو بازرگانه کانی نه وت متمانه تان به و سوپایه ی پاشماوه ی به عس به خشیوه و هه ولی ئه وه تانداوه به هێزبێتو وه پێتانوابوه کوردستان ده پارێزێ. چگه له وه ی که ده ستێکی باڵاتان هه بوه له دامه زراندنی سوپایه که و به هێزکردنی، لاریاتان له وه نیه که ئه و سوپایه خۆی پڕ چه ک بکا هه ر چۆن له لێدوانه کاندا ئاماژه ی پێده که ن، له پاڵ ئه وه ش هه قه کی یاسایتانداوه به و سوپایه له ده ستوری عیراقی له ژێر ئاڵای عیراقی فیدراڵ ئه و سوپایه هه قی جوڵه کردنی هه یه له سه رتان سه ری عیراق وه هیچ لایه نه کی عیراقی چ سونه چ شیعه لاری له و مه سه له یه نیه. ده ڵی گرژیه کان له گه ڵ مالکی ده گه رێته وه بۆ سالی ٢٠٠٨ کاتێ سوپای عیراقی ره وانه ی ناوچه کانی جه له لاو خانه قین کرا، باشه که له ٢٠٠٩ رێکه وتن نامه تان واژو کرد له گه ڵ حکومه تی ناوه ند له سه ر ناوچه جێناکۆکه کان؟ بۆ هه ولتان نه دابو ئه و کێشانه بنبڕ بکرێن؟ یان بۆ پێیتان دانه گرت له سه ر ئه وه ی که ئه و ناوچانه مێژو ئیسپاتی کردوه که به شێکن له کوردستان؟ بۆ رازی بون به ئیداره ی هاوبه ش؟ که هه ستتان به ترسناکی کرد بۆ چی ئه و کاته هه ڵوێستیان نه نواند که هه ر نه بێ هێشتا عیراق له سه ر پێخۆی نه وه ستابو یان به لای که می وه کو ئێستا نه بو له روی هێزی سه ربازی؟ وه پێگه ی خۆی توندو تٶڵنه کردبو له سه ر ئاستی ناوچه که وجیهان. که هه ستکرا به و مه ترسیانه بۆ چی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی کورد له به غداو هه رێم ،به هه مئاهه نگی نه که وتنه یه کگرتنو رێگه ی ده ستوری و یاسایان نه گرته به ر، سه رۆک کۆمار بۆ نه که وته به کارهێنانی ده سه ڵاته کانی وه کو به پێی مادده ی (٦١) ی ده ستوری عیراقی سه رۆک کۆمار توانای ئه وه ی هه یه که داوا بکا بۆ لێسه ندنه وه ی متمانه له سه رٶک وه زیرانی عیراق، بۆ ئه وه نه کرا؟ باشه بۆ په رله مانتاره کانی کوتله ی کوردی له به غدا یه کتریان نه گرتو به یه ک ده نگ و بانگه شه ی مالکیان نه کرد بۆ کۆبونه وه ی ئه نجومه نی نوێنه رانی عیراق؟ هه مو لایه ک ئاگاداری رێکه وتنی ستراتیژی پارتی و یه کیه تیه ئه و رێکه وتنه ئه گه ر له راستیدا وجودی هه یه بۆ چی کاری پێنه کرا له ٢٠٠٨ وه له به غدا؟ سه ره رای هه مو ئه وانه ش له هه ڵبژاردنه کانی ئه یپرلی ٢٠١٠بۆچی دوباره پشتیوانی له مالکی کرا؟ماده ی ١٤٠ ماده یه کی ده ستوری و یاسایه کاتی زانرا ده سه ڵاتدارانی به غدا خٶیانده دزنه وه له به پراکتیک کردنی ئه و ماده یه بۆ چی سه رۆک کۆمار به پێی ماده ی ٦٧ده سه ڵاتی خۆی به کار نه هێنا و فشاری نه خسته سه ر سه رۆکوه زیرانو لایه نه عیراقیه ده سه ڵاتداره کان ؟ بۆ نه ی کرد؟ ئه ی ئێوه به ڵێنتان به میلله ت نه دا که ده چن له به غدا شه ڕی ده ستور ده که ن؟ ئه گه ر ئێوه نه تان توانیبێ به ڵینه کانی که دابوتان به میلله ت، بیگه ینه جێ، کێشه نیه به ڵام به لای که می تاونباریشمان مه که ن!