ماوەیەكە تەقە كردن و كوشتن بەشێوەیەكى تەم و مژاوى و كەس نەگرتن لەلایەن دام و دەزگا ئەمنیەكانەوە وایكردووە ترس و دڵەڕاوكێ لە ناخ و دەروونى ڕۆژنامەنووسان بڕسكێ و ئەو حاڵەتە بە زەنگێكى خەتەرناك ناوزەد بكرێ.
ئەوەى لەو چەند ڕۆژەدا سەرنجی ڕاكێشام، تیرۆركردنى(كاوە گەرمیانى) ڕۆژنامەنووس بوو لەنێو ماڵەكەیدا، دواتر ئەو هەموو ئیدانە كردنە بوو كە لەلایەن حزب و لایەنە سیاسیەكان و سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەتەوە بۆ دەربڕینى نیگەرانى و پەرۆشیان كە وەختە بڵێم ئیدی كەس نەما لەم هەرێمە ئەو ڕووداوە مەحكوم نەكات.