تا نهکهوتوینهته ناو جه‌نگه‌ڵه‌کانی گوناحهکانهوه با دووربکه‌وینه‌وه، (بودا) ڕوو له خوا ده‌کات و ده‌ڵێ: (مه‌عبه‌د و مزگه‌وت و که‌نیسه) خودایه ئه‌م هه‌موو ماڵه‌ت بۆ چێیه؟
من له ترسی ئازایه‌تی (بودا) له به‌ر پرسیاره جهههنهمییەکانی (بودا) مه‌نفا ده‌بێته پێناسه‌م، ئیتر مێژووی پیاوه‌کانی موسیبه‌ت و تاغود ده‌خوێنمه‌وه، تواناکانم لاواز ده‌بن وه‌ک چاوه‌کانم، ئومێده‌کانم ورد و خاش ده‌بن له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم، خۆزگه سه‌رده‌می ئه‌م غه‌ریبی و مه‌نفایه وه‌ک عومری دوژمن کورت ده‌بوو.
سه‌ری کاسم له سه‌ر ئه‌ژنۆکانم ده‌نێم و چاوه‌کانم وه‌ک له‌شی ماسی ته‌ڕ ده‌بنه‌وه، ئاواره‌یی له دنیایه‌کی مۆدێرن هەر وا دەبێت ، چاوەڕوانی زیاترم نی یە لێی.