کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
مرۆڤ لەژیاندا ناتوانێت هەموو جەنگێک بکات ، پێویستە ئەو جەنگە هەڵبژێرێت کەدەزانێت دەیباتەوە ، حەمە گیان چووە ناو جەنگێکەوە تەیار لەناو جەنگەکەدا وا مامەڵەی دەکرد وەک ئەوەی لەگەڵیاندا لەدایک بووبێت.لە بونمەوە مرۆڤی ئازام خۆش دەوێت، گەر هاوڕاش نەبم و وەکو یەکیش لەدوو سەنگەری جیادابین ، لەژیانمدا ئیرەیم بەهیچ کەس و هیچ شتێک نەبردووە، بەڵام هەمیشە بەمرۆڤی ئازاو بوێر ئیرەیم بردووە ، چونکە ئازایەتی لەگەڵ مرۆڤدا لەدایک نابێت بەڵکو دەبێت خۆتی بۆ پەروەردەکەیت. چونی حەمەگیان بۆ مزگەوتێک و بۆناو ئەوکەسانەی...
خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بەرەو تێگەیشتنێکی قوڵ و ڕامانمان دەبات و مەحکومان دەکات بە بیرکردنەوە لەو هەموو ڕووداوە.ئەم ڕۆمانە بەرهەمی نووسەر و شاعیر" ناسر حەفید"ە ڕۆمانێکە کە ساڵی ٢٠٢١ لە سلێمانی چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە دەکرێ بە ڕۆمانی بیۆگرافی شارێک یان نیشتمانێک ناوی لێ بنێین، باسی سەردەمی...
چەند ڕۆژێکە لە خوێندنەوەی هەرسێ کتێبەکەی نازم حیکمەت بوومەتەوە ."شەوێک بەفر تائەژنۆ باریبوو" چەند چامە شیعرێک کە زیاتر پڕە لەپەیامی نازم حیکمەتی شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست و ئەو باکگراوندەی ئەوی لێهاتووە ، کە لەخوێندنەوەی ئەم دیوانە بوومەوە زیاتر نازمم وەک شۆڕشگێڕی ڕۆمانسی و سۆسیالیست...
ئاشتی تاخۆی نەسوتان،بۆنی ئاشتیمان نەکرد نەی هێشت شوێن دەستی پیری بیگاتێ..... هەمووڕۆژێک لەچاوەڕوانی باراندا ڕۆمانسێتی نمایش دەکرد دوایی سوتانی میلی دەمژمێر جام بوو حەزم کرد چەند چرکەیەک لەزیندۆتی خۆمی بدەمێ .تابزانم بۆ خۆی سوتاند..!؟ئاشتی...
تا هەفتەیەک لەمەو پێش و بۆ ماوەی ٣٣ساڵ، کۆمەڵێک دەموچاوی ناشرین و سکراب بواریان بەکەس نەدەدا لەهەموو کەناڵ و سەکۆیەکەوە زومی کامێرایان دەچووە سەر و شەن و کەوی هەموو شتێکیان دەکرد، خۆیان لێ بوو بوو بە پاڵەوانی ڕۆژە سەختەکان. بەر لە هەفتەیەک ئەم کەسە بوون بەتەڵەوە و ئیتر ستەمەکانیان سەر ئاوکەوت...
پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و منداڵەکانیان کە چاوەڕێ دەکەن بێتە بوون " نەبیل و سافیە" داهاتوویەکی باشتر لەدایک و باوکیان بۆ فەراهەم بکرێت و بچنە قوتابخانەو...
هیچ جێگەیەک لەم گەردوونەدا نییە و هیچ ووڵاتێک یان هەرێمێک نییە بەقەدەر هەرێمە لاقەکروەکەی ئێمە دکتۆرای تێدا تەراتێن بکات ، دکتۆرەکانی ئێمە دەڵێ لەناو ئاژەڵە داماوەکاندا وانەیان خوێندووە ، ئاخر هەرێمێک ئەم هەموو دکتۆرەی هەبێت ئەی ...
لە مەنفادا ڕۆژگارێک دێت کەپیر دەبین لەپەنجەرەی ژووری خەڵوەتگاکەوە دوای نۆشکردنی چنگێک لەحەب و دەرمان سەیری دنیا دەکەینلەدارە بەتەمەنەکان دەڕوانین چۆن لەسەرمادا هەڵدەرزن .وەکو ناخمان بیرتە هاوڕێ....! ؟ ئێمە نەزانانە بەئۆقیانوسی ترسا دەسوڕاینەوە...
لەدرێژەی گەشتەکەماندا ئۆریانا فالاچی هاتووین تا سڵاوی عەزیز گەردی بگەیەنین پێت .لە ڕۆخی شاری فلۆرانس گۆڕستانێک کەپنۆسانتۆ خانمێکی ڕۆژنامەنوس ئەسپەردەکراوە ، ئەوگۆڕە گۆڕی هەموو خێزانەکەی ڤالاچی بوو بەردێکیش وەک یادگاریەک بۆ ئەو پیاوە دانرابوو کەڤالانچی دوایی...
کە چاوت گێرا و هیچت نەبینی تەنها دەبێت چاوی زیاتر بگێڕی نەریتەکان جیاوازن لەم ووڵاتەدا ......دڵتەنگم لەو هەمووپرسیارەی لەهزردایەو ناتوانم وەڵامت بدەمەوە دەتەوێ چی بزانی لەسەر، من ؟کەمن خۆم هیچ شتێک نازانم بەکچ و کوڕەکەم بڵێ بالەخاکی پاکدا...
ئەو بتە یەهودییەی کەوتە خوارێ، مستەفا کەمال ئەتاتورک ناونیشانی کتێبێکە دەربارەی ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دامەزراندنی کۆماری تورکیا. کتێبێکی ٤٠٠ پەڕەیەیی پڕ زانیاری و بیۆگرافی ئەتاتورک، کە پڕێتی لە ڕووداوی سەیرو ترسناک و سەرنجڕاکێش.کاتێک لە لەخوێنەوەی بوومەوە هەستم کرد لە نوێژچووم بەو هەموو...
جێگەی بەرماڵێک ٦٥٠ دۆلارە، ئەمە دوایین دیاری مانگی ڕەمەزانە.ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە، گەنجێک لەسەر کۆمێنتێک وون دەکات.مامۆستا لەسەر شەقامەکان دەداتە بەرشەق.سوکایەتی بەهەموو بەهاکان دەکات. نیشتیمان بەخەڵکەکەیەوە دەفرۆشێت و سوپای داگیرکەر دەهێنێت.لەماوەی ئەم ٣٢ساڵەدا هەرچی شکۆ و بەها پیرۆزەکانی مرۆڤبوون...
کاک فاروق هۆمەر کاتێک دەدوێت من دیوێکی تری نوسین دەرک پێدەکەم هیوادارم کات بوارتان بدات بۆ خوێندنەوەی ، چونکە منی ئاسودەکرد و پێی ووتم کە چیرۆکەکانم شتێکیان هەیە بۆ ووتن . دەستانخۆش هاوڕێ و برا جوانەکەم . رانگوڕ، کوڕی رۆژگارە سەختەکانمن بەرلەوەی رزگار رانگۆڕ...
ئەمە وەرگێڕانێکی باش نییە، دەتوانین بڵێن ئەگەر خوا بوونی هەبێت، تۆ چی داوادەکەیت . لە دیواری کەنیسەیەک هەموو ساڵێکی نوێ ئەم نوسینە هەڵدەواسن و ڕۆژانە چەند سەد کەسێک بەلایدا گوزەر دەکات، خۆشبەختانە لەم ووڵاتەدا جگە لەنابیناکان کە ئەم لافیتەیە نابینن، ئیتر هەمووکەسێک خوێندەواری هەیە و ئەم پرسیارە...
کەم ڕۆژ هەیە تورکی فاشی و ، ئێرانی تاوان کورد نەکوژن و سوکایەتی بەنیشتمان و خاکو خەڵکەکەی نەکەن ، دەسەڵاتی کوردی ، یان چاکتر بڵێین کەڵەشێرە بەزیوەکانی ناو دەسەڵات ، دەست دەکەن بە هاش و هوش و خۆ گیڤ کردنەوە ، بەڵام خێرا لیژنەیەک لەجوجکی تۆقیو پیک دەهێنن بۆ ئەوەی تورک و ئێرانێکان ...