" کانه‌بی بعداز مبارزات و قهرمانیهای زیادی بلاخره در جنگ با احمدخان مراغه‌یی به قتل می‌رسد. خبر قتل وی به گوش خواهرش می‌رسد. در این ماجرا دشمن نمی تواند به اسب جنگی کانبی دسترسی پیدا کند. خواهر اسب را حسابی پروار می نماید، تا در جنگهای بعدی بتواند هرچه بیش‌تر به دشمن چربه بزند. خواهر کانبی به یاد رشادتها و دلاوریهای برادر"بوده" که هربار با غنائم زیادی که از دشمن می گرفت، از جنگ برمی گشت. "اینکه" چگور برادر توانسته بود در مقابل احمد خان مراغه‌ای و که‌یم خان زند مردانه مقاومت نماید و حتی ێنهارا شکست دهد، "داستانی است که" بهتراست بقیه دلاوریها و ماجرای بیت کانبی را از ێدای دلنشین کاک حه‌مه زحمت‌کش روستایی بشنویم" ئه‌وه‌ی پاش 50 ساڵ حه‌ولی سڕینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد له لایه‌ن رژیمی په‌هله‌وییه‌وه، قاله مه‌ڕه و حه‌مه جان له شاره‌کانی مه‌هاباد و بۆکان و سنه چ هه‌ستێکیان له خه‌ڵکی ئه‌و شارانه‌ی کوردستان، له زستانی ساڵی 1980 پێک هێناوه، ده‌بێ له بینه‌ران و بیسه‌رانی ئه‌و شارانه بپرسین. به‌ڵام بۆ من بیستنی ده‌نگی شمشاڵی قاله مه‌ڕه و ده‌نگی حه‌مه جان له‌و فستیواڵه‌دا، نیشانه‌یه‌ک بوو بۆ بووژانه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی کپ کراوی کورد و هونه‌رمه‌ندان و بیرمه‌ندانی ژێر ده‌ست. بینه‌رانی فارس و ترکی ئه‌و رۆژانه که خۆیان هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له یه‌که‌م فستیواڵی موسیقا له کوردستان بوون، له ژیانیاندا نه ده‌نگی شمشاڵی وایان بیستبوو، نه داستان و گێڕانه‌وه‌ی هونه‌ریی و مێژوویی ئاوه‌هایان به گوێ گه‌یشتبوو. "عاشق گه‌ردی گهرگهزی" که ته‌نبور ژه‌ن و ده‌نگ خۆشی به‌ناوبانگی تورکمه‌ن بوو، پێ گوتم، "له‌وه ده‌چێ چیرۆکی ژیان و به‌سه‌رهات و هونه‌ری ئێمه له یه‌ک نزیک بێت". هه‌رچه‌ند حه‌مه جان و قاله مه‌ڕه به‌ر له‌و فستیواڵه مێژوویان خوڵقاندبوو، به‌ڵام له‌و فستیواڵه‌دا مێژوویه‌کی نوێیان له حاڵ و هه‌وای ئازادی‌دا خوڵقاند، ئه‌و ئازادییه‌ی که دوای ئه‌و ساڵه نه بۆ قاله مه‌ڕه ره‌خسایه‌وه، نه بۆ کورد.