• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

برایم فه‌رشی: مەرگی تەها کەریمی و کۆمەڵگای قەزا و قەدەر!؟

کاتێک ئەندامانی کۆمەڵگا پرسیار نەکەن، دووشک لە ڕاست و ناڕاست نەبن،عادەتی و غەریزی هەڵس و کەوت بکەن و بژین و بە پێی باوەڕی ڕەش یان سپی بجوڵێنەوە، ملکەچی قەزا و قەدەر دەمێننەوە.تێڕوانینی مرۆڤی کورد بە گشتی بۆ "تەسادوف" لە باوەڕ بە قەزا وقەدر، بێ شانسی و خواستی خوداوە سەرچاوە دەگرێ. لەم تێڕوانین و جۆرەکانییەوە،...

برایم فه‌رشی: ئاغای بارزانی ناوی قازی لە سەر ئەو هۆڵە بسڕەوە و ناوی باوکت لە جێی دابنێ!

ئەگەر لە وڵاتێک کەسێک مافی لێ زەوت بکرێ، بەر لە هەر کەس، سەرۆک و ڕابەڕی ئەو وڵاتە بەرپرسە. ئەگەر تا ئەوڕۆ دەیان ژن بە دەستی پیاوان بە بەهانەی شەڕف کوژراون، بەر لە هەر کەس مەسعود بارزانی بەرپرسە. ئەگەر کەسانێکی بێژمار بێ گوناە لە سەر بیروباوەڕ و دژبەربوونی سیاسی لە زیندانەکان تووند کراون، بەر لە هەر...

برایم فه‌رشی: شەوی چلە لە گەڵ محەممەد سەدیق کەبوودوەند

ساڵانێکی دوور و درێژە، شەوی یەلدا بە نووسین ڕۆژ دەکەمەوە،هەر ساڵێک کەسێک دەبێتە مۆمی شەوەکەم، ئەم ساڵ ئەو ڕووناکی هێناوە. زۆرجار دەچم لە ژوورێک بە تەنیا دەرگا لە سەر خۆم دادەخەم، چاوەکانم لێک دەنێم بۆ ئەوەی بتوانم هەستی ئەو لە ژوورێکی تاریک و تەسک و تەنگدا هەست پێبکەم، هەرچەند هەمووی خەیاڵە و خەریکی...

برایم فه‌رشی: سەدەی کارەسات ١٤ ڕووداوه‌کانی 1979/ 1984ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەرەتایەکی پێویست:پاش ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە هیوای گەیشتن بە ئازادی لا بەرز ببووە، رێکخراوەکانی کورد دەرفەتێکی دیکەی مێژووییان دەست کەوت، بەڵام دیسان تووشی شکستی سیاسی و نیزامی هاتن و خەڵک بۆ ماوەی ٣١ ساڵ تا ئەمڕۆ کەوتە ژێرباری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگی...

برایم فه‌رشی: مه‌هاباد و هه‌یئه‌تی داریوش فروهه‌ر (1)

غەنی بلووریان به‌ سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی که‌ من ئه‌و ده‌م تازه‌ له‌ زیندان ئازاد بووم. نفوزی که‌لامێکه‌م هه‌بوو له‌ وانه ‌بوو که‌ بتوانم، ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی شار به‌ عوهده‌ بگرین له‌ ته‌ره‌ف شۆرایه‌وه‌. دیاره‌ هه‌مزه‌مان له‌ گه‌ڵ ئه‌و جه‌ره‌یاناته‌ی بوو هه‌یئه‌تێکی حکومه‌تی له‌ مه‌رکه‌ز هاتن به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی...

برایم فه‌رشی: من و عیزرائیل

عیزرائیل مەئمورە و مەعزوور، بە دەستور و فەرمان گیانی مرۆڤ دەکێشێ. ئەو ڕەحم بە کەس ناکات، لێبووردن، عەداڵەت لە ئایینی ئەودا نییە، ئەو مل کەچ و فەرمانبەرە و هیچی دیکە! زۆرترین کاتی عیزرائیل نەک لە ئوروپا و ئامریکا و کانەدا، بەڵکوو لە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا، بە تایبەت لە ئێران تێدەپەڕێ. لەوەتی لە بیرم...

برایم فه‌رشی: نرخی ئینسان و یارمه‌تی ماڵی!؟

ژماره‌ی ئه‌ندامانی کوژراوی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ گه‌ڵاوێژی ئه‌م ساڵه‌وه‌ تا سه‌ره‌تای ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2709، ده‌گاته‌ 15 که‌س. رابه‌ڕانی سیاسی ئه‌و حزبانه‌، مه‌ئموریه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ بۆچوونه‌وه‌ ناو کوردستان، له‌ چه‌ند خاڵدا گردوکۆ ده‌که‌نه‌وه‌‌:...

برایم فه‌رشی: حه‌مید حه‌میدی، ده‌نگێکی جوانه‌مه‌رگ و ئه‌وینێکی زیندوو!

به‌م زووانه‌ چوارهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی حه‌مید حه‌میدی یه‌. غه‌دره‌ ئه‌گه‌ر ناوی له‌ بیر بکه‌ین. له‌ رۆژگارێکدا که‌ له‌ مه‌یدانی گۆرانی و کلیپی کوردیدا، مرۆڤ که‌متر هونه‌ر ده‌بێنێ، حه‌مید حه‌میدی کاری هونه‌ری به‌رچاوی ئه‌نجام ده‌دا، به‌ تایبه‌ت گۆرانی و کلیپه‌کانی ته‌ژی له‌ هونه‌ر و زه‌وق و جوانی...

برایم فه‌رشی: قاله‌ مه‌ڕه‌ و من و پاییز

قادر عه‌بدوڵازاده‌ له‌ (شه‌وی یه‌لدا/ چله‌)ی ساڵی 1304(21دیسامبری 1925) له‌ ئاوایی کولیجه‌ به‌خشی ناوه‌ندی, دێهستانی ئاختاچی, به‌خشی بۆكان, شارستانی مه‌هاباد، له‌ دایک بووه. ناسنامه‌ی ژماره‌ 360ی ئه‌و له‌ رۆژی 7ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ساڵی 1309(1930) له‌ گوندی كولیجه وه‌رگیراوه‌ و ره‌حیم ده‌باغیان کارمه‌ندی...

برایم فه‌رشی: په‌یامبه‌رێک که‌ به‌رده‌باران نه‌کرا

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 2709‌ (21.05.2009) هه‌تا سه‌عات ده‌ی شه‌و به‌ کاتی گرنویچ، له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی دوا هه‌ناسه‌کانی ژیانیان کۆتایی پێ هاتووه، ده‌گاته‌ سه‌دوپه‌نجاو نۆهه‌زار نۆسه‌دوهه‌ژده‌(159918‌) که‌س. ناوی یه‌کێک له‌و که‌‌سانه‌ قادر عه‌بدوڵازاده‌ یه‌. ئه‌و...