Monday, 11/08/2014, 12:00
4077 بینراوە
بە درێژای دوو ساڵ "داعش" بە هەوەسی خۆیان بە ئۆتۆمۆبیلی لانکرۆزەری مۆدیل باڵا، کە خەڵکی ئەو ناوچانە پێدەڵێن(سەیارەی مەرزیە) و بە چەکی قورس دەسورێنەوەو هەرەشەو گورەشە لە خەڵکەکە دەکەن. ئەو هێزە توندڕەوە زۆر جار دەست درێژی کوشتنیان کردۆتە سەر خەڵکی هەژاری ئەو ناوچانە، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە فەرمانبەری حکومەتی هەرێم یان حکومەت ناوەند بوونە لە ئاستی نزمدا وەکو پۆلیس، فەراش. چەند جارێک هەرەشەیان لێ کردوون کە دەست هەڵگرن لەوەی کە فەرمانبەری حکومەت بن، دواتریش ئەوەی بە قسەیانی نەکردوە بۆی گەراونەتەوە و سەڕیان بڕیوە. هەروها هەرەشەیان لەو کەسانە کردووە کە زانیویانە پێشمەرگەن، داوایان لێکردون نەچن بۆ کارەکانیان و بۆ رەبیەکان، دەنا دوا رۆژیان هەر سەر بڕین دەبێ، بێگومان راستی هەموو ئەو رووداوانەش بۆ خەڵکی ناوچەکە روون و ئاشکرایە..
دەزگا قەبە پارە خۆرەکانی هەردوو شاری هەولێرو سلێمانی، وکو دەزگای هەواڵگری، پاراستن ، دژە تیرۆر، ئاسایش، پۆلیس، هێزی پاسەوانی تایبەتی قەڵاچۆڵان و سەری ڕەش، زێرەڤانی و وزارەتی پێشمەرگە، گوێی خۆیان لێ خەواند بوو، بۆ یەک جاریش خۆیان نەکرد بە خاوەنی ئەو هەژارانەی کە لەو ناوچانەدا لەماوەی ئەو دوو ساڵەی رابردوودا سەر بڕاون لە لایەن داعشەوە، ئەو راستیەش هەموو دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەیزانن.
لە غیابی دەسەڵاتی ناوەند و هەرێم لە ناوچەکەدا، داعش لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا، توانی هەندێ ئامانجی گرنگ بپێکێ:
© 2019- Kurdistanpost