دەبێ ناوی ناچەو شارو گوندو شوێنە بە تورکی و فارسی و عەرەبی کراوەکان بگەڕێنرێنەوە سەر زمانی کوردى و ڕێگە بە ناوی هیچ شوێن و جێگەیەکی وڵات نەدرێ ناوێ بیانی لەسەر بێ.
٣/
دەبێ لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو ڕۆشنبیری و
ده زگاكانى ڕاگەیاندنەوە ڕێگە بگیردرێت لە ناوی نامۆ بە زمانی کوردی بۆ مناڵ و بۆ شوێنی کارو بؤ كؤگاى بازرگانی ئەویش بە گرتنە بەری هەڵمەتی هۆشیاری و سانسۆر دانان.
٤/
جگە لە ناوی سیانی و شێوازی ناوی فەرمی نابێت هیچ پێشگر و بەندو باوێکی نامۆ بەکار بێت کە مەترسی بۆ سەر پێناسی کورد دروست بکات بۆ ناودێر کردنی هیچ بەڕێزێک.