• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

بابان بریزی: کۆیلەبوون سوك مەکەن

هاو ڕێیان وشەی کۆیلە بۆ خۆفرۆشەکان بەکارمەهێنن !ئەزانن بۆ!؟چونکە کۆیلە بون  چوار سەرچاوەی هەبووە لە کۆندا ئەوانیش:۱/دیلی جەنگ۲/بازرگانی بە کۆیلە۳/بە کۆیلەیی لە دایك بون،واتە  بەرهەمی جوتبونی کۆیلەکان٤/منداڵ فرۆشتن بە هۆی نەداری لە ئەنجامی کەڵەکە بونی سوی وام .ئەم کەسانەی ئەمڕۆ کە پێیان ئەڵێین کۆیلە حەدی ئەوەیان نییە شەرەفی کۆیلە بونیان پێ ببڕێت !لە بەرچی؟لە بەرئەوەی کۆیلە بەرەمهێنەر بووە و تاکە هۆکاری زێدەی بەرهەم  بووە،واتە ئەفرێنەری زێدەبایی بون. کۆیلە جەنگاوەری زیرەك بون و...

بابان بریزی: بیست و دوی نۆڤەمبەر

دیسان پەپووە کوێرەی هەولێرلە درەنگ و نیوەی شەودافڕی ڕووەو هێلانەیەكلە سەروەخت و دەمی خەودادیسان کوندەبۆکەی هەولێرچنگی سور کرد بە خوێنی ئاڵسایەو سۆزی باوکێنینەهێشت لە سەر بێچوی بێ باڵکوندەبۆکەی دەشتی هەولێرئەی،نابینای چاوپانی کوێربە شالورو کۆتر فێریفێڵت زۆرە وەکو ڕێویئەی مامۆستای زاناو بێباكشاسوارەکەی...

بابان بریزی: ئەو پەیامەی بەرزانی بۆ دابڕینی گۆڕانە لە شەقام و کۆمەڵی ئیسلامی

ئەو پەیامەی بەرزانی بۆ ساردکردنەوەی شەقامەو تەکتیکێکی سیاسییە بۆ فڕێدانی فتبۆڵەکە بۆ بەردەم یاریکەرەکانی ترو بەلاڕێدا بردنی حزبەکانە لە ڕێوشوێنە قانونییەکەی تەداولی سوڵتە بۆیە ئیستیجابە نواندن بۆی هەڵەیەکی سیاسی کوشندەیەو باجەکەشی گران دەبێت،چونکە قوت لە دوای پرسی یاساییەوەیە،ئەو هەوڵە دەروازە بە ڕوی...

بابان بریزی: لەندەننشینی تەکتیكێکە بۆ تێپەڕکردنی حزبایەتی ودروستکردنی دەرفەت بۆ هەڵوێست نواندنی میللەتی برسی

بە بۆچونی من دورکەوتنەوەی ئەمجارەی نەوشیروان مستەفاو فڕێدانی پرسی کشانەوە یان مانەوە لە دەسڵات بۆ بەردەم هەڵسوڕاوە پۆستپەرستەکان و دورکەوتنەوە لێیان بۆ ئەوەیە بکەونە هەڵەی سیاسی گەورەوەو ئیتر خەڵك بێئومێد ببێت لە گۆڕان و گۆڕان تێپەڕێنێت و ئۆپشنی تری خەبات  بگرنە بەر بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوشە ناهەموارە،ئەوەندەی...

بابان بریزی: باهۆم بەهێزە

هەتا کەلەبچە لە باهۆم توندکەن هاوارم باشتر دەنگ دەداتەوەهەزار سێدارەو زیندان و لێدان ئەمن لە خەبات سارد ناکاتەوەئێمە گەلێکین مێژوی خەباتمان سورە بە خوێنی  قارەمانانماندەیکەینە فێرگە بۆ نەوەی دادێ  کونجی تاریکی ساردی زیندانمانکوشتوبڕین و زێد خاپور کردن  داوای ڕزگاریم بیر ناباتەوەگەر...

بابان بریزی: چەقینی عەقڵ و دوبارە بونەوەی مێژوی دەسکەلابونی سەرانی کورد

ئەمڕ یادی جەنگی چاڵدێران بو ۲۳ـ۸ـ۱٥۱٤ زاینی ،مەلا ئیدریسی بەدلیسی  بەشێك لە میرو سەردارەکانی کوردستانی باکوری قەناعەت پێهێنا کە خۆیان لەژێر فەرماندەیی و سەرپەرشتی ئەودا بخزێننە ئامێزی سەڵتەنەتی عوسمانییەوە و کورد بەو شێوەیە بەشێکی زۆری بو بە دەسکەلای عوسمانی و شەڕەکە بە هۆی یارمەتی کوردەوە بۆ عوسمانییەکان...

بابان بریزی: میوانی ڤێلا

وڵاتی من سەر لەبەری  سەربانێکی دو هەوایەدەسڵات تیایا بۆ هەندێکی جیقنە کەرو هەر بەڵایەبۆ هەندێکیش هێلکە دەکات  دو زەردێنەی زلی تیایەخودا تاکەی  ئەم  دەسڵاتە، بڕوات لە سەر ئەم ڕێگایە؟کەواچاکی لە لا سوك و ناکەسبەچە تیای باڵایەئەوەی ڕەنجی تیا کێشا بو بەری ڕەنجی چو بە زایەسەد...

بابان بریزی: خاکی فرۆشراو

خاکی وڵاتێ کە فرۆشرابێ بێ نرخە وەكو لاشەی  سۆزانیکەوا هەر ڕۆژەی لای کڕیارێکە چۆن دڵی ویستی دەچێتە ژوانیئاوی سازگارو نەوت و گازمان هەن هەڕاجیان کردووە پاشکۆی عوسمانیلەپای حوکمێکی میرنشینیدا   بە بابلعالی نوێی ئاردۆغانی دایکێک بەتۆ چی نازت نەکێشێ هەر ڕۆژەی قەومێك  بەر بێتە گیانیڕو زەردی...

بابان بریزی: ئاسمانی دڵ

ئاسمانی دڵ هەمو دەمێ یەك ئەستێرەی گەشی تیایەلێم ون نابێ چرکەیەکیش لە هیچ شوێن و هیچ جێگایەلە ناو هێڵی کا کێشان و لەو گەردونە فراوانەهەر تریفەی ئەستێرەکەم ڕون و گەش و جاویدانەهەتا دە می جێهێشتنی ئەم ژیان و ئەم زەمینەتەلیسکۆپی چاوەکانم بۆ پەیجوری ئەو بینینەچی دەکشێ چی هەڵنایە لە و سکایە بێ سنورەلە گرنگی...

بابان بریزی: دین و دەوڵەت دژ یەکن

خودای من خوێنی ناوێ تا بمباتە بەهەشتیکوشت و بڕی  ناو نەنا بە جوانترین ڕەوشتیپێغەمبەرانی نەنارد بۆ کوشتن و تۆقاندنهەرگیز قسەی خوا نییە ژن و کچان ڕفاندنواتای ئاین قانونە بۆ ئاشتی و ئاوەدانیهەر وڵاتێك ئاشتی بو لێی ڕازییە یەزدانییاسای بیابان مەکەنە لوب و گەوهەری دەسڵاتقورئان فەرمانی نەکرد دەوڵەت چێکرێ...

بابان بریزی: میتداو

هەر دامەزرا جێی پرسیار بو ،ئەو میدیایە کە  میتداوەئێستا دەرکەوت حەوت ڕەشماری لەهەناوی حەشار داوە  سەیرە وەڵا، بێ ڕکابەر ،دەرکەوت پەنای ناپاکانەپڕۆفیشناڵ بۆ سیخوڕی هەر میتداوی ئەردۆغانەدەك داوەشێی میتنامەنوس چۆن ڕوتهەڵدێ سەر هەڵبڕیپشتت کردە گەل و وڵات ،ئەی چاو شۆڕی هەردەم برسیلە پای چیدا چویتە...

بابان بریزی: ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێت گه‌لی كورد عه‌رابی بێت نه‌ك تاكه‌ كه‌س و تاكه‌ حزب!

ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت -نه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌م  دره‌نگوه‌خته‌شدا دروست كرا بۆ كورد ئه‌وه‌ دڵنیابن له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزاندایه‌و به‌ ئیعازی ئه‌وان و به‌ خه‌بات و به‌رخۆدانی به‌رخۆدێران و شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌و ڕۆشنبیران دێته‌ دامه‌زراندن ،ئێستا سه‌رده‌مه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و تاكه‌ كه‌سێك ناتوانێ...

بابان بریزی: مامۆستاو ئوستاز یان دارده‌ستی كۆیله‌ساز؟!

مامۆستا، ده‌بێ په‌روه‌رده‌كارێكی  شاره‌زای بواری پسپۆڕی خۆی بێت و خاوه‌نی ئایدیایه‌كی تایبه‌تی بێت و شاره‌زای سروشتی پێكهاته‌كانی په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵگه‌و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بێت وبزانێت په‌روه‌رده‌ چی یه‌و گرنگی چییه‌و ئامانجی چی یه‌؟یه‌كه‌م ئامانجی په‌روه‌رده‌ش پێگه‌یاندنی تاكی ئازادو ئازایه‌،بۆیه‌...

بابان بریزی: پارادۆكسی باڵی سه‌وزی بارتاڵیزم و به‌كارهێنانی كارتی هاوسۆزییه‌كی ساخته‌ له‌ گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیزمدا

‎بارتاڵیزم بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌ناو سیاسی دو  سوكانی پارچه‌ی باشوره‌و له‌ سه‌ر ستراكچه‌ری خێڵ ئاوا كراوه‌و به‌ پێودانگی به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌ ده‌ستڕۆشتووه‌كانی خێڵ به‌ گوێره‌ی گرێبه‌ستگه‌لی نه‌ نوسراو به‌ڕێوه‌ ده‌برێت،بارتاڵیزم ئه‌گه‌رچی هه‌وڵدراوه‌ له‌ ڕوخساردا وه‌ك ته‌وژمێكی سیاسی مۆدێرن و دیموكرات...

بابان بریزی: ‎بێدەنگی ئەمجارەی بێدەنگی پێش زریانە!

‎میللەت گەشتۆتە قۆناغی هەیەجان ،دەفری ئارامی هاتۆتە كوڵان،نادادی گەشتۆتە ترۆپكی ،بێدەربەستی و ڕوو قایمی و نادیدە گرتنی هێزی گەل لە لای دەسڵات گەشتۆتە ئاستی بێ ئاوەزی،گەل بیست و پێنج ساڵە شاهیدی جۆرەها شێوازی دزی و پاوانی ئابوری و ڕاوڕوت و ئاودیوكردنی كەرەستەی میری و سامانی نیشتیمانییە،شاهیدی ئاڕئاڕی...