2-پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە حزبی قائید دەزانێت، بۆیە بروای بە هاوبەشی نیە لەگەڵ هیچ لایەنێکدا و ئەگەر بۆی بکرێت و بارودۆخ رێگەی پێ بدات بۆ چەندین ساڵ سیاسەتی نائاسایی فەرز دەکات و خۆی لە سەرجەم ئەرکە دیموکراسی و یاساییەکان دەدزێتەوە .
3-بروای بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات نیە، کە سەرکیترین بنەمای دیموکراسیە لە دونیادا( ئەمە ئەوە ناگەیەنێـت کە لایەنەکانی تر لە دیموکراسیدا عەیار بیست و چوار بن ) .
4-پارتی لە هیچ کات و شوێنیکدا رەخنەی لەخۆی نەگرتووە و دانی بە شکستی خۆی نەناوە، لە هیچ بوارێکدا و تا ئێستاش بەم هەموو قەیران و شکستهێنانەی دەسەڵاتەکەشیەوە شانازی بە وەزعی کوردستانەوە دەکات .
5-بە هەموو رێگەیەک و هەر جۆرە رەفتارێک بێت، پارتی دیموکرات ناهێڵێت پەیامی خەڵک دەنگ و رەنگی هەبێت و کاریگەریی لەسەر حزبەکەی هەبێت، لەبەر ئەوەی پشت بە دەسەڵاتی نهێنی و زاڵبونی دەزگای پاراستن و کردەوەکانی هەیە و تەنانەت لە کارە نێوخۆییەکانی حزبەکەشدا پشت بەم دەزگایە و ترس و تۆقاندن دەبەستێت .
6-ناهێڵێت بە هیچ شێوەیەک شەفافیەت رۆڵی خۆی هەبێت و دەیەوێت حزبی موحافزکار و نهێنیپارێز و توند و نەبونی ئاشکراکاری زاڵ بێت و، لەوێشدا دەبینین کە چۆن ئەم بۆچون و رەفتارانە زاڵە بەسەر حکومەتێکدا کە پارتی دەسەڵاتی یەکلاییکرەوەی تێدا هەیە .
بۆیە، پارتی لە زووەوە لە پەیامی خەڵک تێگەیشتوە و دەزانێت کە پێگە و جەماوەری و خۆشەویستی لە ناوخەڵکدا لە چ ئاستێکدایە و پێوەر و داتای لەبەردەستدایەبەڵام کاری پێ ناکات، بەبەڵگەی ئەوەی هەر حزبێک لە پارتیەوە نزیک بێت چەند لە جەماوەرێتی و لایەنگرانی کەم دەکاتەوە . بەڵام بە حوکمی ئەوەی بروای تەواوی بە ترس و تۆقاندن و نەهێشتنی رادەربرینی راست و دروست و بوار نەدان بە رەخنە و دەنگی نارازی تەنانەت لە نێو حزبەکەی خۆیدا دەروات، چۆن رێگە بە رەخنە و گەیشتنی پەیامی راست دەدات ، ئەوەی شتێکی نەبێت چۆن دەتوانێت بیبەخێت . بۆیە بەکورتیەکەی گەیشتنی پەیامی راستی خەڵک و دەرس وەرگرتن لە راوبۆچون و رەخنەی خەڵک لەسەر پشتی کیسەڵ دەگاتە پارتی . دەنگدانەکانی داهاتوش سەلمێنەری ئەم قسەیەی ئێمەیە، بەڵام چارەسەر چیە؟