لە رووی بابەتیەوە، مامەڵەی زۆرینەی حزبەکان لەگەڵ واقعی کوردستاندا بە پێی پێویستی تایبەتی حزبی خۆیان بووە نەک هەڵگری ئامانجێکی ستراتیجی و ریبازێکی دیاریکراوی رێنیشاندەر و ئاراستەکەر ی حزب بوبن و بە پێی پیویستیەکانی ئەو ئامانجانە هەنگاویان نابێت، کەئەمە پێویست و سروشتیە لە کاوباری حزبیدا .
چەقبەستنی حزب و نەمانی جوڵە و بزاوت و ئەکتیف و لەخۆگرنەتنی ئامانجە گشتیەکانی خەڵک و نەجوڵانەوە لە مەیدانی پێکەوە بەستنی خود و خەڵک، لە دەرئەنجامی لەبەرچاونەگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانیان و، مانەوە لە بازنەیەکی بۆش و نەبونی هیچ پلانێکی سیاسی زانستیانەی راست و دروست، لە رووی خود گونجاندن لەگەڵ هاتنە ئارای گۆرانکاریی پێویست لە رەوتی ژیانی خەڵک و، بە پێی زەرورەتی مامەڵە کردن لەگەڵ سروشتی پەرەسەندنی رەوتی ژیانی خەڵک لەسەرجەم بوارە رۆشنبیری و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکاندا، وای لە وەزعی حزبەکانی کوردستان کردووە کە ئاش لە دۆڵێک بێت و ئاشەوان لەدۆڵێکی تر .