Wednesday, 06/07/2016, 15:24
24436 بینراوە
سیاسەت و تاکتیکی سەرکردایەتی: (لە خوارەوە بڕوای پتەو بە بەردەوامییدان، لەسەریشەوە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پشوو، ماندو حەسانەوە، مفاوەزات کردن و دیاری وەرگرتن لە سەدام!)
لە هاوینی ساڵی ١٩٨٣دا بنەکە و بارەگاکانی سەرکردایەتی یەکێتی لە ناوچەی دۆڵی جافەتی نیشتەجێ بوون. سکرتاریەتی جەلال تاڵەبانی، لە گوندی یاخسەمەر. بنەکەی سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران نەوشێروان مستەفا ئەمین لە ناوچەکانی مەرگە، دواتر لە بەرگەڵو لە قەد پاڵی شاخی تاشەلووشە جێگیر بوون. مەشجەب لە بەرگەڵو. نەخۆشخانە لە بەرگەڵو لە قەد پاڵی شاخی گردەقوچە. زیندان لە بەرگەڵو. رادیۆی یەکێتی نیشتمانی لە گوندی بەرگەڵو. دەزگای چاپەمەنی لە بەرگەڵو لە قەد پاڵی چیایی تاشەلووشە. دەزگای ڕۆشەنبیری لە گوندی چاڵاوە لە قەد پاڵی چیایی کەرکەر. بارەگایی تیپی موسیقا لە بەرگەڵو. دوو دۆشکە یەکیان لە سەر لوتکەی شاخی گردەقوچە، دوومیان لە نزیک ئەنتێنی ئێستگە دامەزرێنران.
لە بەرگەڵو بارمان خست لە سەر ئەرزێکی رەق، هاوینان دۆڵی جافەتی گەرم دەبوو. بەرگەڵو، دوو پشک و ماری زۆری هەبوو، رۆژ تا ئێوارە لە ژێر دارگوێزەکان دادەنیشتین شەوانەش هەر لەو ناوە پەتۆمان رادەخست لە سەر ئەو ئەرزە رەقە دەخەوتین، لە چۆمەکەش ئاومان دەخواردەوە، ئەو چۆمە ئاودەستخانەی مزگەوت و کانی ژنانی گوندی سەرگەڵوی لەسەر بوو. خواردنمان زۆر کەم و خراپ بوو. دواتر لە کانییەک لە گوندی سەرگەڵو بە سۆندە ئاو ڕاكێشرا بۆ نێو بارەگای ئێستگە و چەند چادرێکی کۆنیان دابەش کرد بەسەر پێشمەرگە. من و رێبوار چادرێکی عەسکەریمان بەرکەوت و لەدەم چۆمەکە هەڵمان دابوو، لەو چادرە هەموو ئەو فلیمانەی کە هێرۆی خێزانی تاڵەبانی بە ڤیدیۆ گرتبوونی لە جانتایەک دا بوون لای من بە ئامانەت داینابوو ( ئیمرۆ ئەو فلیمانە و هێرۆ خۆی بوون بە دۆکیومێنت بەڵام منی تیا نیم!؟)، منیش لە سوچێک کە هەتاو نەیگرێتەوە لە نێو چادرەکەم دام نابوون، دواتر لە سەرەتایی پایزی ساڵی ١٩٨٣دا هێرۆی خێزانی تاڵەبانی رۆژێک هات جانتاکەی برد. هاوین و پایزی ساڵی ١٩٨٣مان بەوجۆرە بردە سەر.
ئەنتێنی ئێستگە لە بەرگەڵو ساڵی ١٩٨٣ |
شەهید ئاشتی |
شەهید یوسف شەریف و هاوریکانی زانکۆی موسڵ سالێ ١٩٧٨ |
شەهید یوسف شەریف شاری هەولێر ساڵی ١٩٨٤ |
دایکی شەهید یوسف شاری لندن |
لە ڕاستەوە بۆ چەپ شەهید یوسف شەریف، جوتیار گوندی نێوزەنگ ساڵی ١٩٨١ |
شەهید موزەفەر شەریف ساڵی ١٩٨١ شاری هەولێر |
شەهید یوسف شەریف گوندی هەروتکان ساڵی ١٩٨٦
زەمانی لم
لە زەمانی لم دا
نیگاکان
لە ناو تابووتی چاو، دامرکاون،
بێ جیاوازی
سەیری سەما یا سووتانت ئەکەن
بێ کینە، بێ خۆشەویستی
بێ شادی، بێ خەندە، بێ تووڕەیی
لە زەمانی لم دا
بەرزاییەکان، نزماییەکان
لە ژێر بۆرایی بێ ئاسۆی لم دا
ونن
هەتاو وەک یەک لێیان هەڵدێ
شەو وەک یەک بەسەریاندا ئەکشێ
بێ جیاوازی.
لە زەمانی لم دا
ڕێگەکان لێک ترازاون
ڕێگە نییە و، هەموو بستێکیش
- گەر بتهەوێ – ڕێگەیەکە،
ڕێگاکان
بەلام بەردەوام ڕائەخوشن،
پەپکە ئەخۆن
ئەئاڵۆزکێن، ئەکرێنەوە
پەرتە ئەکەن و
بەڵام سەر بە کۆشی هیچ مەنزڵگەیێ دا ناکەن.
ڕێبوارانی زەمانی لم
کەوتوونە داوی
ڕێگەکان.
سەرهەڵنابڕن
ئەزانن بە هیچ کوێ ناگەن.
ئاوڕیش نادەنەوە
ئەزانن با شوێن پێیانی لە سەر لم
ڕەش کردووەتەوە
ڕێبوارانی زەمانی لم،
ئەزانن گەر نائومێد بن ئەمرن
ئەزانن گەر بەئومێدیش بن، کەرن
خۆشباوەڕن.
© 2019- Kurdistanpost