چۆن چاو و گویی مەسعود بارزانی دەگاتە ژووری نووستنەکەنمان؟
سیخوڕی و چاوبەست کردنی تاک و کۆی کۆمەڵگاکان، دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵکو ڕیشەکەی کۆنە و سەرەتای دیار نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەگووترێت، کە لە سەردەمی داریوشدا، بۆیەکەمجار دەزگای سیخوڕی کەوتۆتە گەڕ بەناوی "چاو و گوێی شا" بە واتایەکی دیکە، با سنوورێکی دژوار و ترسانکیش هەبێت لە نیوانتان و دوژمنەکەتاندا، دەتوانن کە چاو بنێرنە ناویان بۆ بینیان و تاوتویکردنی هەڵسوکەوت و توانا و بیرکردنەوەیان، گوێگریش بنێرە و بزانە دوژمن چی ئەڵێ و پلانی چییە، ژمارەیان چەندە، چەکەکانی دەستیان چییە و چەند کاریگەرە. زمانیش بنێرە ناویان و بۆ سەرلێشێواندیان، بۆ دروستکردنی ڕاڕایی و گومان، وای پێشان بدە کە لە هەموومان دڵسۆزتری، فرمێسکی تیمساحی بڕێژە، تا هاوسۆزیت بۆ دروست، بێت.
ئەگەر مەسعود کوڕی مستەفا ال بارزان، نەخوێندەرواریش بێت، ئەگەر نەفام و گەوجیش بێت، هیچ گرنگ نییە، چونکە سەدان هەزاران راوێژکاری تورک و فارس و عەرەب، کورد و تەنانەت ئەوروپیش رێگای نیشان دەدەن، یان سەرەیان گرتووە تا وەک پاسەوان ناونووس بکرێن. هێندەی بیانی و ئەوروپی لە خێر و خێراتی کورد و عێراقیان دزیوە، هەرگیز خودی مەسعود و جەلال و مالیکیش، هێندەیان بۆ نەدزراوە.