له په ڕ تووکی"جوانترین کورته چیرۆک،له سه رتاپای جیهان"وەرگیراوە.
Die Schönsten Kurzgeschichen,Aus Aller Welt
«ئیدۆڕا وێڵتی، » Eudora Weltyنووسینی :
وه رگێڕانی: بۆ ئه ڵمانی (فڕانس سمیس )
وەرگێڕانی لە ئەڵمانیەوە: (نه ژاد ڕه شید پشده ری)
----------------------------------
سه ر له به یانیه کی پرشنگداری به سته ڵه کی سه ره تا ی مانگی به فره نبارە.دوور له ئاوه‌دانی،به ته‌واوی لەناو دارستانێکی چڕ ی داركاژ،پیرێژنێکی ووردیله ی ڕه شپێست تێدەپەڕی.پیرەدایی ناوی«فۆنێکس جاکسون»ە جلوبه ر گێکی خاوێنی هێڵداری درێژی هه تا سه ر په نجه ی پێیه کانی له به ر ە،به سه ر ئه ویشدا به رهه ڵبێنه یه کی سپی لە تەلیسی شەکر درووستکراوی پۆشیوە.ئەوەی زیاتر بەدیدەکرێت،توێشەبەرەی ئەو سەفەرە سەختەی، تەنها ئەو
. جانتایه ئاخندراوەی به شانی دا داوە.له گه ڵ هه ر هه نگاو هاوشتنێک ،بەلادادیت وخه ریکە به ر بێته وه ،له به ر ئه وه ی قه یتانی پێڵاوه کانی گرێنه داوون ،زوو زوو تێ‌یان ده هه ڵه نگووێت.به رده وام ته ماشای پێش خۆی ده کات،له به ر ئه وه ی زۆر به ساڵدا چووە چاوه کانی كز‌و به قوولا چوپڕووشماوون.له ژێر لە چکە سوورەکەی سه ری ،.کەزییە لوولە ووردەکانی هێشتا ڕەش دیارن ،هەتا سەرشانەکانی پەخش بوونەتەوە،بە ڕوونی بۆنی ووردە ئاردە دارییان لێدێت. پێستی ڕوخساری جۆرێکی دەگمەنە،لەبەر زۆری چرچولۆچی و داچۆڕانی گۆشتەکەی و درێژبوونەوەی ڕەگ و خانە بێشومارەکان،تەوێڵی وەکو دارێکی ڕووتی بێگه لای بە لق‌وپۆپی چڕ دێتە بەرچاو.له نێوان سێبه ری تاریکی دار سنه و به ره کان،ڕوومەتە خڕە ڕەنگ گەچڵاوو تاریکەکانی بە بە دەرکەوتنی جار جارەی تیشکی خۆر، قاوەییەکی تۆخی زێڕین نیشاندەدات.بە کاوه خۆ ڕێگای ده بڕێت،له کاتی ڕۆیشتن به هه ردووک لایدا ده له نگێ،وه کو بەندۆڵی( پەندل)ی کۆنە کاتژمێری سه ر دیواری بابه گه وره
-داپیرۆچكه ،قووڵە گۆچانێکی باریکە له ی لەده ستە ،وادیارە له چه تره شکاوە که ی بە ڕەشەبای بەهێز هه ر ئه وه نده ی بۆ ماتەوه. وەکو گۆپال لەو گەشتە بەکاری دێنێت، له کاتی ڕێکردن گۆچانە قووڵه ی له زه ویه به ستووه کە دەدا،لەو خامۆشیە ی ناو دارستان دەنگێکی لە شێوه ی جریوه ی مه لێکی تەنییای لێهەڵدەستێت
داپیره له گه ل ئه‌وه‌ی ناوچه وانی گرژ‌و بوو ،لوچه كانی ئاكاری به ئاشكرا دیاربوون و زیادییان کرد،به لام هه ولیدا ئارام بنوێنێت،چاوی زیاتر له سه‌ر ئه‌و پێنچ سێنته بوو كه له باخه لی راوچی كه وته خواره‌وه،
«ته مه نت چه ند ساله پیرێژن؟»
«نه ك ته نها من كه س ناتوانێت ته مه نی من ببژێرێت،له ژماردن نایه‌ن،تێده گه ی!»،به ده م چه پله لێدانه وه به سه‌ر راوچیدا شیراند،«برو له ناوه‌ی دووركه وه،سه‌یری قه پوزی ئه‌و سه‌گه كه،ده‌مبه خه‌نده‌یه،هیچ ترسی له من نییه».به چرپه‌وه به گوێی سه‌گه دا ده خوێنێت،«بیگره،بیگره!»كابرای راوچیش روو له دوو سه گه كه ده كات،ده بینی چون چونی و كێ سه‌گ له كێ به رده دات،هه ر ئێستا،به خێرای سه گه كانت تێبه ر ده ده‌م،پێته‌ر قهمپالی لێده‌ن!»داپیره گه‌ێی له مره مری سه گه كان بوو،به ده م به زه‌وی كه وتنی گوچانی راو چی له جێگای خویانه وه كه لبه كانیان نیشانده دا،به چه ند هه نگاوێكی خێرا به رهو پێش ته كانیدا،راوچی تاپرهكه ی ئاراسته‌ی پیرێژن كرد،داپیره وا خوی چه ماندبوه جه ناگه باریكه كه ی هه تا نزیكی ئه ژنویه كانی هاتبوو،به چاوی جووقاوه وه به رهو پێش هه نگاوی ده نا،دوو ده‌ستی له ناو به روانكه كه ی ده‌ر هێنان و له سه‌رچه نگان گاگوله ی ده كرد.وه كو ئه‌وه‌ی هه ولی ده‌ر كێشانی هێلكه یه ك له ژێر مریشكه كووركه یه‌ك بدات.له گه ل هه ستانه وه‌ی پێنج سه‌نته كه ی له باخه لی به روانكه كه ینا،مه لێك زور به تیژی به سه‌ر سه‌ریدا فری،به ده م لێو جولاندنه وه،«خودای په روهردگار له و ساته وه چاودێریم ده كات،ئه ی مه سیح ئێستاكه من دزم،بمبووره!»راوچی هات به لایه‌وه و سه گه كان ده‌وره‌یان دا، دووباره لووله ی تاپره كه ی له پیرێژن كرد،داپیره به ئارامییه‌وه دیقه‌تی ده دا،راوچی
«له و چه كه ی ده‌ستم ناترسی؟» به بێمنه تیه كه وه ،ولامی دایه‌وه
«نه خێر گه وره‌م ،به هیچ شێوه‌یه‌ك ناترسم،روژی زور له وە ترسناكترم بینیوه»
راوچی به پێكه نینه وه،شانه كانی هه لته كاند،پیرێژن«به دلنیاییه وه ته‌مه نت زور له سه د ره تی داوه،بویه ترست له هیچ شتێك نیه و سل ناكه‌یته‌وه».ده سته کانی به رز کردنه وه «ئه گه ر پارهداردهبووم،ده سێنتم به خێر ده دا پێت،..به لام گوێ باش له و ئاموژگاریهم بگره،به خیرایی بگه رێوه مالێ و له مال ده ر مه چو،هه تا هیچت به سه‌ر نێیه‌ت».
پیرێژن كه مێك له چكه سووره كه ی له سه‌ری رێكخسته‌وه«به لام گه وره‌م ده بێت به‌رده‌وام بم له سهررویشتنه كه م».
له پاش ئه‌و ده مه ته قێیه هه ركه سهو به رهو لایه‌ك ملیان نا،داپیره له پشت هه ورازیشه وه گوێی له حه په حه ی سه گه كان ده بو،
به شه كه تیه كه وه به رده‌وامبوو له سه‌ر رویشتنه كه ی،به بێ ئاوردانه وه هه نگاوی ده نا،ئه‌و جاره یان راسته رێ بوو،چه ند تیشكێكی به سه‌ر داربه روه‌كانی قه راخ جاده یه كی دوور‌و درێژ رێگایان رووناك ده كرده‌وه بە دیکرد.بونی رووبار‌و پا شان ته خته ی سووتاوی هاته به ر لووتی،به چاوگێران ،زه نگوله یه كی به سه‌ر بورجێكی به رزدا به دیكرد،له چوارده‌وری كومه لێك مندالی ره‌شپێست،یارییان ده كرد.له گه ل بیستنی زه نگی زه نگه كه زانی پێی ناوه‌ته ناوشار،به هوی چه ند گلوپی ره نگاو ره‌نگی بێشوومار،زانی سه‌ری سال و واده‌ی ئاهه نگی كریسمسه.هه ناسه یه كی شادی هه لكێشا،ته ماشایه كی پێیه وورده لاوازه كانی خوی كرد،ئه گه ر بروای ته واوم پێیان نه بوایه،ده مێك بوو رێگای بزر كردبوو.كومه لێك كه س به و لاو ئه‌ولایدا به په له تێپه رین،چووه سه‌ر شوسته‌و چاوی بریه ئافره‌تێك به رهو رووی دە هات.پاكه تێكی سوور سه‌وز ره ساسی به ده سته‌وه بوو،بونی عه ترێكی گوله باخی له هاوێندا لێده هات.داپیره رایگرت و پێیگووت
«به یارمه تیت خاتوو نه كه م!به ده م به رز كردنه وه ی پێیه‌كی،ده توانی قه‌یتانه كانم بو گرێ بده‌ی؟»
«چیت بو بكه م ،داپیره؟»به بێسه بریه یه‌كه وه گووتی«ته‌ماشای پێلاوه‌كانم كه،له ده‌ری ده توانم پێیان بروم،به لام له ناو كوشكێكی گه وره نا».
كه واته ئارام بوه‌سته،داپیره..پاكه ته كه ی ده‌ستی به ئه‌سپایی لە سه‌ر زه‌وی دانا‌و به ووردی قه‌یتانه كانی هه ردووك پێلاوه كه ی بو گرێدان،«زور سوپاس به گوچانه وه بوم نه ده كرا گرێیان بده‌م،باش بوو باوه‌رم به خومكرد،له خاتوونێكی نازدار بپرسم ،به گرێدانی قه‌یتانه كانی پێلاوه‌كانم.»پاش مالئاوایی له خانمه شوخه که،چه ند جار ئه‌و به رو ئه‌م به‌ری جاده ی كرد،هه تا له به ردهم ساختمانێكی زور بلیند خوی دوزییه‌وه،به سه‌ر پلیکانه کاندا هه لگه را،چه ند جار ده‌ستی راست چه پی كرد،هه تا پێیه كانی كه وتنه له رزین،خوی به دهرگایهكداكرد،له به رامبه رییه‌وه چاوی به بروانامه یه ك كه وت،له چوارچێوه‌یه‌كی گه وره ی زیووین گیرابو،به مورێكی گه وه‌ی زیوین موركرابو،ئه‌وه ئه‌و شوێنه یه،ته واوی كاته به شوێنی‌دا وێل بوو،
نه وه كه م ،ئه‌و له وێ له خانوویه‌ك كه وتوه،سه‌ر تاپای هه تا ملی پێچراوه ته‌وه ،چاوه‌روانی منه هه تا ده گه رێمه وه لای.به ردهوامی به قسه‌كانی دا،ئێمه دوو بوونه وه رین له سه‌ر گوی زه‌وی هه تا ئێستاكه ماوینه وه،ئه‌و ده بێت ئێش و ئازار بچێژێت،وا دیاره چاك بوونه وه‌ی بو نییه،منیش ده‌سته وستان ناتوانم هیچی بوبكه م.ئه‌و ژیانی له پێشه‌و ده بێت بو دوا روژ هه نگاو بنێت،هه نووکه دیمه نه که ی له به ر چاومه ،په توویه كی بچووك هه لده گرێت و به ده می كراوه‌وه سه‌ری له ژێر به تانیه كه ده ر دێنێ توو چاوه‌روانی خواردنه.قه‌د له بیر‌و زه ینم دوور ناكه وێتهوهو نامه وێت له بیری كه م».په رستار هه ولده دات بێده‌نگی بكات،«باشه باشه،زورباشه!»شووشه‌یه‌كی دایه ده‌ستی و له ناو دوسیه كه ی به ر ده‌ستی توماری كرد.«شیفای بێت».
خاتو فونێكس شووشكه له چاوه پروشماوهكانی نزیك ده كاتهوهو بێده‌نگ به وریایی و ئه‌سپایی له باخه لی ده نێت.«زور سوپاس خاتوونه میهره‌بانه كه م»په رستاره که ،بو پتر یارمه تی دانی
«ئێستا كاتی سه‌ری سالی كریسمسه،ده‌توانم چه ند دیارییه‌كت بده مێ، پێنج سێنتم بوت داناوه» ده كاته چه ند به ده م بیر کردنه وه پیرێژن پرسی،كه واته بگره ئه‌وه پێنج دانه.پوورێ له جێگای خوی هه ستایهوهو ده‌سته كانی پان كردنه وه، كاتێك له ناو ده‌ستێ دیتن ،قووله گوچانه كه ی له زه ویداو به ده نگێكی شادیه‌وه گووتی.«ده چمه دوكان و بو نه وه كه م ئاشێكی له كاغه ز دروستكراوی بو ده‌كرم.قه‌د باوه ر ناكات شتی وا له دنیادا هه یه،گه ره كمه به پرتاو بگه رێمه‌وه بولای،ته‌واوی رێگاكه ئاشوكه ی کاغەز م له ده ست بێت».پووره فونێكس ده سته به تاله كه ی راداشت و خوی چه‌مانده وه و رووی خوی سووراند ،پرسگه ی خه سته‌خانه كه ی جێهێلا.ده‌نگی پێیه‌كانی ده بیستران به هێواشی به سه‌ر پلیكانه كاندا ده‌رویشته خوارێ...