ئه‌م ره‌فتار و عه‌قلیه‌ت و مامه‌ڵه سیاسی و فكریه‌ی عوسمانیه‌كان به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه، به‌م شێوه‌یه له هیچ شوێنێكی دونیا و له هیچ قۆناغێكی مێژوویی‌دا به‌م توندی و دلره‌قی و نهشیوایهوه نه‌بووه، مه‌گه‌ر له خه‌ڵكێكی له‌م شێوه‌یه‌ی عوسمانیی تۆرانیدا نه‌بێت كه وه‌چه‌كانیان تا ئێستا شانازی به‌و مێژووه‌وه ده‌كه‌ن.
بۆیه، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ره‌فتار و مامه‌ڵه‌كردن و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئۆردوگان له‌و سوڵتانانه زیاتر نیه و، هه‌میشه چاوی له گێرانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و هه‌ژمون و شكۆی سهڵتهنهتهكهیه بۆ توركیای كه‌مالیست .