هاووڵاتیانی ئۆرۆگوای 88%یان بە بنەچە ئەوروپین بە تایبەت ئیسپانی و ئیتاڵی و بە دوایدا فەرەنسی و ئەڵمانی و پورتوگالی و سكۆتلەندی و ئەرمەنی و ئێرلەندی و ماڵتی و سویسری و روس و پۆلەندی و كروات و بولگار و مەجەر و لیتوانی وئەستۆنی و......ن , 6% یشیان مستیزۆنن و , 4%یشیان كۆیلە بوونە كە زۆربەیان ئەنگۆلین , 1 بۆ 2%یان عەرەبی لوبنانی و سورین ...,هاوكات لە 94%یان بە ئیسپانی قسە دەكەن .
ئۆرۆگواییەكان لە هاووڵاتیانی دیكەی ئەمەریكای لاتین عەلمانیترن , 47% كاسۆلیكن , 11,1% پرۆتستانتن , 0,3% جولەكە و 23,2% یان باوەڕیان بە خودا هەیە بەڵام بە هیچ كام لە ئاینەكان نا و 17,2%یشیان بێدینن.. , لە ساڵی 1916ەوە لەم وڵاتە دین و دەوڵەت لە یەك جیاكراونەتەوە و ژنان لە ساڵی 1917ەوە بەشداری دەنگدان دەكەن .