بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  

ڕیکلام

عەلی مەحمود مەحەمەد: روداوەكان پشت هەڵبژاردنی پارێزگارە كوردەكەی كەركوك

10ی ئاب لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا بە زۆرینەی 9 كەس لە كۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك,  لە میوانخانەی رەشید لە شاری بەغدا لە دووری 258,6 كیلۆمەتر لە تەلاری ئەنجومەنەكە, رێبوار تەها وەك پارێزگاری نوێ بۆ شاری كەركوك لە لیستی كەركوك هێزو ئیرادەمانەی ینك هەڵبژێردرا, بە بێ ئاگاداركردنەوەی 7 ئەندامەكەی دیكەی ئەنجومەن كە دەكاتە %45ی ئەندامانی ئەنجومەنەكە,كۆبونەوەكە  بە بەشداری 5 ئەندامی ینك , 3 عەرەبی سونە, ئەندامێكی كریستانەكان "ئنجیل زیا شیبا زیا ئەلبەرواری بە 208 دەنگی ینك  ببوو...

عەلی مەحمود مەحەمەد: روداوەكان پشت هەڵبژاردنی پارێزگارە كوردەكەی كەركوك

10ی ئاب لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا بە زۆرینەی 9 كەس لە كۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك,  لە میوانخانەی رەشید لە شاری بەغدا لە دووری 258,6 كیلۆمەتر لە تەلاری ئەنجومەنەكە, رێبوار تەها وەك پارێزگاری نوێ بۆ شاری كەركوك لە لیستی كەركوك هێزو ئیرادەمانەی ینك هەڵبژێردرا, بە بێ ئاگاداركردنەوەی 7...

عەلی مەحمود مەحەمەد: وەلامێك بۆ پیاوە میانڕەوە ئیسلامییەكە, لەسەر پرسی جینۆسایدی ئێزیدی

بەڕێز كاك ئەبوبەكر كاروانی وتارێكی بەناوی "رۆڵی نوخبە لە راستكردنەوەی هەڵەكان و قووڵكردنەوەی پێكەوە ژیان", لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاو كردۆتەوە سەبارەت بە پرسی كوردە ئێزیدییەكان , لەسەر وشە بە وشەی بابەتەكەی سەرنجم هەیە, لێ من تەنها دەچمە سەر ئەو بەشە كەمانەی تایبەتن بە پرسی نكۆڵیكردن و داوای ...

عەلی مەحمود مەحەمەد: شەنگال و پاشای كۆرەو ئەبوبەكر بەغدادی

زیاتر لە 1200 ساڵە ئێزیدییەكان لەسەر ئەم خاكە جینۆساید دەكرێن, هەموو ئەو تاوانانەی داعش ئەمرۆ ئەنجامی داوە, بە درێژایی ئەو مێژووە بەردەوام بووە, زیاتر لە 127 جار بە زیاترەوە  كۆمەڵكوژییەكانیان دووبارە بووەتەوە "خیری شنكالی : تعریف الدیانە اڵایزدیە لڵالمان ".لە ماوەی دوانزە سەدەی رابردوودا ئێزیدییەكان...

عەلی مەحمود مەحەمەد: قاسمی سلێمانی شاری سەردەشتی بە كیمیابارانكردن دا

بۆ حكومەتی عێراقی شاری سەردەشتی هەڵبژارد لەو كات و ساتەدا؟بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت لە ڕوداوەكانی چەند رۆژ پێشووتری ئەو ناوچەیە بڕوانین, دەستنیشانی روداوەكان و جوڵە سەربازییەكانی بەرەی بەرامبەر عێراق بكەین ئەوانەی لەو رۆژگارەدا گوزەراون, بۆ هۆكاری كیمیابارانكردنی شاری سەردەشت, ئەمەش سەرەتا  با...

عەلی مەحمود مەحەمەد: ئەرێ راپەڕین ئەندازیاری هەبوو؟

ئەگەر باسی راپەڕینی 5ی ئاداری 1991 بكەین, ناتوانین باسەكە دەرباز بكەین بێ ئەوەی بچینەوە  سەر جەنگی كەنداوی دوو و  راپەڕینی باشووری عێراق كە ئیسلامی سیاسی شیعە ناوزەدیان كردووە بە راپەڕینی شەعبانییە, چونكە پانۆرامایەكی هەمە لایەنە نەخەینە بەردەست, وا دەبینرێت  كەسێك هاتووە لە كوردستان راپەڕینی...

عەلی مەحمود مەحەمەد: دافۆس دەبێتە رزگاركەری سستەمی سەرمایەداری؟

كۆڕبەندی ئەمساڵی دافۆس 2024, وەك رابردوو لە چیاكانی ئەڵپ لە شارۆچكەی دافۆسی بەرشیچوە چوو, ئەمساڵ  كۆنگرەكە لە ژێر ناونیشانی بنیاتنانەوەی متمانە بوو‌,  لە راستیدا هەوڵدانە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە سستەمی كەپیتاڵستی, كە متمانەی لەدەستداوە, ئەمساڵ كۆڕبەندەكە بە بەشداری زیاتر لە  2800 كەسایەتی...

عەلی مەحمود مەحەمەد: جاشزادەكانی كورد و كوڕی چەكفرۆشە ئەڵمانیەكە

ماوە ماوە كە جاشێك  دەمرێت بەهەر هۆكارێك بێت, منداڵاكانیان كە پێشتر هەندێكیان خۆیان وەك مرۆڤی سەردەمی و باش دەناساند, تەنانەت زۆریشیان ئۆپۆزسیۆنن, دەكەونە پیاهەڵدان و پاككردنەوەو جوان نیشاندانی باوكیان, بەمەش خۆیان دەكەنە شەریكە بەشی تاوانەكانی باوك و كەسەكانیان, چونكە بەرگری لە تاوان بۆ خۆی تاوانە,...

عەلی مەحمود مەحەمەد: رۆڵی جاش له‌ ئه‌نفالدا

ئۆپه‌راسیۆنی  ئه‌نفال به‌ به‌شداری  سوپای عێراق و  هێزه‌ تایبه‌ته‌كان و  ئه‌من و ئیستخباران و .... به‌ هاوكاری زیاتر له‌  366 فه‌وجی جاش و ده‌یان مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی جاشی كورد ئه‌نجامدران. هاشم سوڵتان له‌ وته‌یه‌كی به‌رگریدا له‌ پرۆسه‌ی دادگایی ئه‌نفالدا ژماره‌ی جاشه‌كانی به‌ 250000...

عەلی مەحمود مەحەمەد: هەواوی لە خەندەوە بۆ قاقای پێكەنین

كۆمپانیای هەواوی لە رێكەوتی 15ی سەپتەمبەری ساڵی 1987 بەسەرمایەی تەنها 21000 یوانی چینی واتا تەنها 3000 دۆلار دامەزرا, بارەگای سەرەكی لە شاری شینجینی چینە, 197000 كارمەندی هەیە, 107000 یان لە كەرتی توێژینەوەو گەشە پێدانی كۆمپانیاكە كاردەكەن واتا رێژەی 54,8% كۆی هێزی كاری خەریكی داهێنانن, ئەمەش دەریدەخات...

عەلی مەحمود مەحەمەد: وەلامێك بۆ حەمەی حاجی مەحمود، خۆزگە بێدەنگ بوویتایە

لە یادی سێ ساڵەی مەرگی جەلادی گەلانی ئێران قاسم سلێمانی لە شاری سلێمانی یەكێك لەوانەی بەشداربوو وە وتەی پهەبوو لەو یادە ڕەشەدا بەڕێز كاك  محەمەدی حاجی مەحمود بوو, گوایە لە وتەكەیدا زانیاری نەبیستراوی بڵاوكردۆتەوە, وەك لە مانشێتی هەواڵێكی پێگەی شارپرێسدا هاتووە" محەمەدی حاجی مەحمود زانیاریی نەبیستراو...

عەلی مەحمود مەحەمەد: وەفیق سامەڕائی وەك تاوانباری جینۆساید مرد

وەفیق عەجیل حەمود سامەڕائی 1-7-1947-30-8-2022, سوپا سالاری خانەنشین و جێگیری بەڕێوەبەری هەواڵگری عێراقی و  تۆمەتباری ژمارە یەكی لیستی داواكراوانی ئەنفال لە كۆی 423 كەسی داواكراوو, سێشەمە 30-8-2022 لە لەندەن بە نەخۆشی شێر پەنجە مرد.جێی خۆیەتی وەفیق سامەڕائیش  وەك عزەت دوری, ئەرشەد زێباری, هادی...

عەلی مەحمود مەحەمەد: 11ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك، 11ی سه‌پته‌مبه‌ری كوردستان بوو

ئۆپه‌راسیۆنی لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك یان فه‌تحی یه‌ك, یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆن بوو ئێرانییه‌كان له‌ ناوخۆی عێراق به‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی ینك ئه‌نجامیاندا، یه‌كه‌م جار بوو ئێرانییه‌كان له‌ گه‌ڵ لایه‌نێكی عێراقی و كوردی له‌ناو خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن, پێشتر فه‌جری دوو له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران...

عەلی مەحمود مەحەمەد: هەڵوێستی جەلال تاڵەبانی و نوشیروان مستەفا لەسەر هۆكاری جینۆسایدی بارزانییەكان !!

لەسەر هۆكاری تاوانی كۆمەڵكوژی بارزانیەكان, هەندێك لە سەركردەكانی ی ن ك هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە, ئەوانەی من بزانم بەڕێزان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا, وەك دوو كەسی یەكەمی ینك لەناو ئەوانەدان, هەموو لەگەڵ ئەوەدان پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران واتا فەجری دووی كردووە, وە ئەمەش...

عەلی مەحمود مەحەمەد: شەڕی قەندیلی دوو, حسیك وەك بەشێك لە هێرشی حاجی ئۆمەران

كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق و كوردستان لە بارەی شەڕی قەندیلی دووەوە دەڵێت:" ئێران و پدك لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە پێكەوە هێرش بەرنە سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران و چۆمان و باڵەك بۆ پاكردنەوەیان لە هێزەكانی عێراق ........لە گەڵ هاوڕێیانی پدك قسەیان كردبوو كە پێویستە پشتگیرییان بكەن و هێزێكی...