*نه‌بونی چاودیڕی و فشاری گه‌ل و به ئازادی كات كوشتن و نه‌بونی سه‌قفی زهمهنیدیاریكراو و یاسای تایبه‌ت به دیاریكردنی كات، ئه‌مه به‌ده‌ر له نه‌بونی ده‌ستوور كه بواری ئه‌م كاتكوشتنهی بۆ ره‌خساندون.
*هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و قۆرخكردنی سیاسی ره‌وتی سیاسی چوار ساڵی داهاتوو له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه و هه‌ر یه‌ك به شێوازی خۆی و به خۆبه‌ستنه‌وه به وه‌رگرتنی پله‌و پایه و پۆست و پابهنكدرنی خه‌ڵك و حزبایه‌تی خۆیان به دابینكرندنی پۆست بۆ كه‌سه‌كانیان نه‌ك دانانی كه‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا له پۆستی دیاریكراوی شایسته.
*دوركه‌وتنه‌وه له به راشكاوی قسه كرحن و كات كوشتن و زمان تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كتر و ترس له لاتهركبونی خۆیان له ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌ت و له توانانهبون به ئۆپۆزسیۆنی كارا و هه‌وڵی خۆسه‌پاندن ( هه‌ر لایه‌ك به شێوه‌یه‌ك و به خاڵیكی به‌هێزی خۆیه‌وه گفتوگۆ ده‌كات).
* دیدگای جیاواز بۆ شێوه و جۆری حكومه‌ت به پێی بارودۆخی تایبه‌تی هه‌ر لایه‌كیان و كاریگه‌ریی گۆڕانكاریه‌كانی پاش ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ر لایه‌ك و تێكه‌ڵكردنی بابهتهكان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قۆناغه‌كه و په‌ویه‌ندی به پێكهێنانی حكومه‌ت و مه‌رجی پێشوه‌خت و نه‌بونی رێكه‌وتنی سایسی پێشوه‌خت له‌م گه‌ڕه‌ی دروستبونی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌جیا له‌وانه‌ی پێشوو.
*فروانبونی زه‌مینه‌ی دانوستانه‌كان و یاریكردنی هه‌ر لایه‌ك به شێوه‌یه‌ك و مانۆركردنی پارتی به تایبه‌تی له نێوان یه‌كێتی و گۆران‌دا له لایه‌ك و یاریكردنی گۆران و یه‌كێتی بۆ چۆنێتی زاڵبون له‌م زۆنه‌دا.
*كاریگه‌رترین هۆكار ترسه له ئۆپۆزسیۆنبون و توانه‌وه له ئه‌گه‌ری نه‌بونی پۆست و پایه له كاتێكدا خه‌لكانی خۆیان له‌سه‌ر دابینكردنی به‌رژوه‌ندی تهسكس كه‌سی راهێناوه نه‌ك باوه‌ربون به فكر و فه‌لسه‌فه و رێبازی حزبی .
*جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكار و كاریگه‌ری كوتله‌كانی نێو هه‌ر سێ لایه‌نی به‌شدار و بیركردنه‌وه له زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌كانیان له پێش حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان له پێش خه‌ڵك به گشتی.
*پشتگوێخستنی رۆڵی ئیعلام له یارمه‌تیدانی پێكهێنانی حكومه‌ت و نه بونی شه‌فافیه‌ت و حساب نه‌كردن بۆ نوخبه و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌كادیمیی لێهاتووی بێلایه‌ن.
*پشت به‌ستن به دانوستانی درێژخایه‌ن له رێگه‌ی زمان تاقیكردنه‌وه ( جس النبض) بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بچنه نێو دانوستانه‌وه و مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان دیاری بكه‌ن و سه‌قفی به‌شداری و ئاستی قبوڵكردنی پۆسته‌كان و به نیازی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی باڵاتر و زیاتر و تا دواجار ئه‌م لایه‌نانه ئه‌گه‌ر بكه‌ونه سه‌ر ئه‌مری واقیع به كه‌مترین پۆست به‌شداری ده‌كه‌ن، جگه له پارتی كه وا ره‌فتار ده‌كات ئه‌و حزبی سه‌ركرده‌یه و مافی خۆیه‌تی پۆستكان دابه‌ش بكات و، لای ئه‌و به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان له‌به‌ر چه‌ندین ئیعتباری سیاسی گشتیه نه‌ك له ناخدا باوه‌ری به فره‌یی بێت و، یه‌كێك له هۆكاره‌كان بونی زۆنی جیاواز و نه‌بونی یه‌كپارچه‌یی كوردستانه كه ده‌ستیان له هه‌رێم به‌گشتی ئاوهڵانیه و تا ئێستا زۆنه‌كان شێوه و پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی كاری حكومه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌مه و چه‌ندین هۆكاری لاوه‌كی تر كه رێگه‌ی دانوستانه‌كان درێژتر ده‌كه‌نه‌وه و، پارتی له‌م باریه‌وه بێخه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا و ئه‌وساش خۆی حاكمه و دره‌نگ پێكبێت یان زوو بۆ ئه‌و هیچ جیاوازیه‌كی نیه و هه‌وڵی زیاتر داكشانی خۆی له زۆنه جیاواوزهكان ده‌دات و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خاڵه لاواز و بۆشاییهكانیخۆی پر بكاته‌وه، به‌و هیوایه‌ی له چه‌ند قۆناغی تر و خوله‌كانی تر كوردستان به گشتی هاوشێوه‌ی زۆنه‌كه‌ی خۆی لێبكات.
بۆیه پێكهێنانی حكومه‌ت له زه‌مینه و كه‌شێكی سیاسی ئاوادا كه لایه‌نه‌كان هه‌ست به هیچ فشارێك ناكه‌ن و خه‌ڵك بێمتمانه بووه و هیچ گرنگی به حكومتی نوێ نادات و لای ئه‌و كه‌سیان جیاوازیان نیه و ئه‌گه‌ر یه‌كبگرن و ببن یه یه‌ك حزبیش هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆرێت و حكومه‌ته‌كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه ئێستا به‌نه‌مان پیكیبێنن، درێژه ده‌كیشێت.