3.لەسەر ئاستی بازاڕو مارکێتینگ بە ئایکۆن کردنى کەسە نزیکەکانى ناو دنیای سیاسەت و قسەکردن لەسەرهەندێک بەرهەم و وونکردنى هەندێکى تر و گەروەکردنى هەندێک کەسایەتى و پووچەلًَکردنەوەى هەندێکى تر ..
بەهەرحاڵ قسەکردن لەسەر ئەم دنیا ناڕون ونادیارە پێویستى بە خوێندنەوەو تێبینى قوڵ و تیۆرى هەیە لەڕووى (فەلسەفى و زانستی ) و چونە ناو قۆناغەکانى ئەو ژیانە نیمچە ( هونەرى – سیاسی )یەوە کە دنیایى ئێمە لەڕووى کۆمەڵایەتیەوە دەست و پەنجەى لەگەڵ نەرم دەکات و نائاگا لە شارستانیەتیە فرە چەشن و جۆراو جۆرەکان کەدەبنە پێش مەرجى دروست بوونى شانۆیەکى پوخت و هونەرى کەبەدواى خۆیاندا دیالۆگ و مشت و مڕى (جددى – ڕژد) بەرهەم دەهێنن ، بەڵام دەرهەق بەم باسەو لێرەدا نامەوێـت بچمەناو ئەو کێشەو گرفتانەوە بەو ئەندازەیەى لام گرنگە ئەو پەیوەندیە کاریگەرو فرە لایەنە ببەستمەوە بە تەاووکەرى پرۆسەکە ئەوانیش :
یەکەم : سیستمى شانۆ کەنیمانە
دووەم : سەرچاوەى دارایی شانۆ کەنیمانە
سێهەم : هێزو دەسەڵات و کاریگەرى شانۆ (دیسان کەنیمانە )