تونس و یه‌كێتی له نێوان كودهتاو هه‌مواركردنه‌وه‌دا
Thursday, 29/07/2021, 14:56
2848 بینراوە
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی راوبۆچون و هه‌ڵوێستی وڵاتانی بیێلایهن و خه‌لكی ئازادیخوازی لیبڕال و میانڕه‌وی دوور له ئایدیۆلۆجیاو و فیكر‌و عه‌قیده‌ی توند و لایه‌نگری ئایینی یان ته‌نانه‌ت به‌ده‌ر له بۆونی بۆچونی عه‌لمانیش، بڕیاره‌كانی قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس كه به كاری پێویست به پشت به‌ستن به ده‌ستور ناوی برد و ئیسلامیه‌كانیش به كوده‌تا و، ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌كێتییش كه لایه‌ك به‌كوده‌تا و ئه‌ویتر به چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و سه‌رانه سه‌ندن و ڕیگری و پاوانكاری و قۆرخكردنی بازار و تاڵانی ناویده‌بات، باسی هه‌ردوو روداوه‌كه بكه‌ین.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا هاوشێوه‌یه، یان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و به كرده‌وه‌یه‌كی لاوه‌كیی زانیوه وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان یان وه‌ك له هه‌ردوو روداوه‌كه‌دا باس ده‌كرێت ،ته‌نها باس له دیموكراسی و نیگه‌رانیه‌تی له پێشێلكردنی ئازادی و له به‌رامبه‌ردا پاڵپشتیان ده‌كات بۆ پابه‌ندبون به دیموكراسی زیاتر و باشتركردنی ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان و تا ئێستا هیچ كه‌سی به هه‌ڵه دانه‌ناوه و ئه‌ویتر به‌ڕاست، كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نیه.
زۆرێك لهئازادیخوازانیش به شێلگیرانه باس له ژیانی ئاسایی خه‌لك ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت كۆمه‌لگه بكرێته قوربانی ئایدیۆلۆجیا و حزبایه‌تی و ركابه‌ری و كێبركێی ههمهجۆر، به‌كورتی چاویان له سه‌ر باری ئابووریه‌وه ده‌ڵێن كه‌سی برسی به خواردنی دیموكراسی تێرنابێت و ئازادی به دیهێنانی ئامانجه‌كان و زامننه‌كردنی ئایندهی گه‌ل بێ سه‌روبه‌ری ده‌هێنێت. قهناعهتیزۆریان هه‌یه به‌وه‌ی زۆر له‌و لایه‌نانه سه‌ره‌تا خۆمسكێن ده‌كه‌ن تاوه‌كو جێگیرده‌بن و ده‌ستیان ده‌ڕوات و ئینجا پێشێلی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن ( یتمسكنون حتی یتمكنون) بۆیه داوای سه‌پاندنی سیستم و دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ن نه‌ك گۆڕینی ده‌موچاو و دانانی خه‌ڵكێك له جیاتی خه‌ڵكێكی دیكه و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ردوو لایه‌ن ڕاسته چی یه‌كێتی بێت یان تونس وه‌كو ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نده به یه‌كێتی ئه‌و سه‌نگه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی نێوان لایه‌نگرانی دووكهسایهتیهكهیه كه له تونس شتی وا له‌ئارادانیه، زۆرێك له كادرانی یه‌كێتی به بڕیاری مێژوویی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و خه‌ڵكیتریش به گۆڕانكاری نێوخۆیی و هیتریش به دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی خه‌لك ده‌یبینن و ئاواته‌خوازن رزگاركه‌ر بێت نه‌ك بێزاركه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تونس بونه‌ته دوو جه‌مسه‌ره‌وه واته پاشخانی له مێژینه‌ی عه‌لمانی گه‌لی تونس و و بیری هاورده‌ی ئیسلامی ئه‌و وڵاته له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر وه‌ستاون و دهستتێوهردانیش له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌نیان كه‌وتۆته هه‌ڵدێرانه‌وه وه‌كو رێكخراوه ئیسلامیه‌كان و ئه‌ردۆگان ده‌ستیپێكردووه. له نێو یه‌كێتی ئه‌وه‌ی بیر و فیكر و فه‌لسه‌فه بێت نابینرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت جیاوازی نێوان ئه‌و هێڵه كهسیهبكهیت كه زیاتر په‌یوه‌سته به بۆچونی سیاسی كه‌سیه‌وه، ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه به سوكی ده‌رده‌كه‌ویت، به‌لام تا ئێستا بێكاریگه‌ره لێره‌دا.
هه‌ردوولای بڕیارده‌ری یه‌كێتی و تونس له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه بڕیاره‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی زیاتر داڕمانی تونس له‌وێ و یه‌كێتی و كارتێكردنی له‌سه‌ر كوردستانه لێره‌دا.