هەموو جارێک ئەو پرسیارە گەورەیە دێتەپێشێ: بۆ ڕەخنەگرتن پێویستە؟ بۆ ناتوانین و نابێت دەستبەرداری ڕەخنەگرتن ببین؟ پرسیارێکی دووبارە و ئەبەدی کە هەموو ڕۆژێک بۆ وەڵامی نوێ دەگەڕێت ، ئێمە ئێستا لە سەردەمێکداین سیاسییەکانمان لە زۆربەی بوارەکانی بەڕێوەبردندا فەشەلیان هێناوەو خۆیان لە ڕەخنەو پرسیارە گەورە و گرنگەکان دەدزنەوە و بەرەو گەندەڵی گەورەتر و کارەساتی وێرانتر و تراژیدیاتر و ناجدییەت دەڕوات، کۆمەڵگایان خاڵی کردووەتەوە لە بەها جوانەکان و لە ئەخلاق و ویژدان و لێبوردەیی و ڕێژەیی خۆکوشتن و هێرش و پەلاماردان و دەستدرێژیی سێکسی ڕوو لە زیادبوونە و کەرتی پەروەردە و فیرکردنیان دامالیووە لە مەعریفە و ئایدیا و پەروەردەکردن و مرۆڤیان لە ماهییەتی جوانی و مانای ژیان و مانای زمان و خۆشەویستی دامالیووە .