خراپی ڕۆڵی سەرۆکی حکومەت (مەسرور بارزانی ) لە کابینەی نۆیەم دا شکستی پلەیەک و قوڵبونەوەی ناکۆکییە سیاسی و ئیدارییەکانی بە دوای خۆیدا هێناوە ، سەرۆکی حکومەت پێناسەی حکومەتداری و هونەری بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی گۆڕیووە بۆ هونەری خولقاندنی قەیران و دوژمنایەتیکردنی هێزە هاوبەشەکانی ناو حکومەت و ژینگەیەکی خولقاندووە لە گەندەڵی و ئاڵنگاری مافەكانی مرۆڤ و پرسی ئازادییەكان ، لە ئێستادا ئەم کابینەیە هیچ مواسەفاتێکی هاوبەش و شەراکەتی ڕاستەقینەی بۆ یەکێتی و گۆڕان تێدا نییە و خودی یەکێتی و گۆرانیش نەیانتوانی...
هیچکات ئینسان لە قووڵایی و لە هۆشیاریی دا هەڵناخەڵەتێ و بەردەوام ئینسان لە گوێچکەو چاودا هەڵئەخەڵەتێ ، پارتی و یەکێتی و موعارەزە پێکەوە کار لەسەر چاوو گوێچکەی کۆمەڵگای کوردی دەکەن ، چونکە لەم ڕێگەیەوە ئینسان زوتر هەڵدەخەڵەتێ بۆیە ئیش لەسەر گوێچکەو چاو ئەکەن ، درۆ کار لەسەر چاوو گوێ دەکات بەڵام ڕاستیی...
مەسعود بەرزانی لە دوا کۆنگرەی حیزبەکەیدا لە شاری دهۆک گوتی : هەموو مرۆڤێک لە هەر پلەو پایەیەکدا بێت نەتیجە رۆژێک دێت هەر بەجێتان دێڵێت ، منیش مرۆڤێکم وەکو ئەوان بمانەوێت نەمانەوێت بتانەوێت نەتانەوێت رۆژێک کە خودا ئیرادەی تەواو بوو من بەجێتان دێڵم . ئەم قسانەی مەسعود بارزانی گەیاندنی پەیامی...
سلێمانی لە کۆنەوە کراوەتە مەیدانی ململانێ و ژینگەو سروشتەکەی وێران دەکرێت ، لەمێژە خاکەکەی لەت لەت دەکرێت و خەلکەکەی پەرتەوازەو لە زیندانەکاندا ئیرادەیان دەشکێندرێت ! لەمێژە ئەو شارە بە ئاگری شەڕی بەعسیزم دواتریش بە ئاگری شەڕی بەناو کوردایەتی شاخ و ئیستاش بەئاگری شەڕی یەکێتی و پارتی دەسوتێت ،لەمێژە وێرانکاری...
لە ئەدەبیاتی کوردیدا تەنز لقێک وەیان ژانرێکی ئەدەبی و هونەرییە، خاوەن مێژوویەکی دورو درێژە بە جۆرێک مێژووی ئەدەبی کوردی لە سەدەی بیستەم دا زۆرترین تەنزی لە خۆگرتووە ، زۆرینەی شاعیرانی کورد لە هەلومەرجێکی زۆرئەستەم لە ڕووی سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە لە دۆخێکی دژوارو نەدارو چەرمەسەرییدا ژیاون وهۆنراوەیان...
یاخیبوون ئەوە نییە لە ڕێی لایەنێکەوە بەگژ لایەنێکی دیکەدا بچینەوە، یانیش لەسەنگەری لایەنێک بیت دژ بە لایەنێکی تر ، تودۆرۆڤ گوتەنی: یاخیبوون ئەوەیە بە تاقی تەنیا لە فەزای گشتیدا ڕۆڵێکی سیاسی ،کلتوری،فیکری جیاواز بگێڕیت، یاخیبوون ئەوەیە: بتوانین ڕەچاوکردنی بەهای باڵای ئینسانی بکەین ، وەک “ گاندی و ماندێلا...
مرۆڤ پێویستە بەردەوام لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بیت ، ماڵی مرۆڤ بیرکردنەوەکانیەتی لەگەڵ خودی خۆی ، مرۆڤ هەموو کاتێک دەتوانێت میوانی نێو ئەم ماڵە بێت ، ئەم ماڵە هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ مرۆڤ بەڵام مرۆڤ نابێتە میوانی ئەم ماڵە و کاتێکیش دەبێتە میوانی ئەم ماڵە بیر لە شتیتر و لە خەڵکی تر دەکاتەوە جگە لە خۆی نەبێت...
ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ کوردی تێکەوتووە کوتومت وەک ئەو کۆستەڵەیەی دەورانی منداڵیمانە ، کەس حسابی تورێکی قوڕاوی بۆ ئەویتر ناکات و بێباکن لەوەی خەون و خوێن قوربانی سەدان ساڵەی کورد بکەنە قوربانی حەزو رقە سیاسییەکانیان ، پارتی و یەکێتی هیچ نەماوە خراپی نەکەن و شەرمیش ناکەن لە شانازیکردن بە خوێنی شەهیدانەوە...
دیاردەی ژنکوشتن لەکۆمەڵگەی ئێمەدا دیاردەیەکی سیاسی ،کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژی، کەلتورییە، هەر جارە و دەموچاوێکی نوێی تری ژنکوژ دەبینیین، من نازانم کێ وتوویەتی پیاو (باوک ،برا ،هاوسەر) خاوەنی ژنە و هەرکاتێ ویستی ئەتوانێ بە کفنەوە ڕەوانەی گۆڕستانی بکات؟ ئەم دیاردەیە ئیجگار ناشیرین و قێزەونە و ماڵەکان پەناگەیەک...
سیاسەت چالاکییەکی ئینسانییە کە پەیوەستە بە دروستکردنی ژیانێکی گشتییەوە و لە خەم و ژیان و قازانجی گشتییەوە ئاڵاوەو ئیشی سیاسەتیش دروستکردنی دونیایەکی باشتروجوانترەو چاکەو قازانجی گشتی بەلاوە گرنگە ، بەڵام سیاسەت لە دونیای ئێمەدا هەمیشە خراپەکار بووەو بە ئاکارێکی خراپدا رۆیشتووەو سیاسییەکانی کوردیش...
پارتی لە پەنای نەبوونی سەروەری یاسا و بە حیزبیبوونی دادگاکان لە هەولێر هەر رۆژەو سیناریۆو تۆمەتێکی سیاسی بۆ گیراوانی بادینان دەهۆنێتەوە ، لەپاڵ ئەمانەشدا ناوبەناو بانگەشەی سەربەخۆی دادگاکان دەکات و داواش لە هیزو لایەنە سیاسییەکان و کونسوڵخانەکان دەکات کە دەست لە کاورباری دادگاکان وەر نەدەن با یاسا سەروەر...
تیرۆر دیاردەیەكی ئالۆزە و کردەیەکی تاریک و مەترسیدارو نەریتێکی قێزەون و ترسناکە و ناتوانین تەنھا لە گۆشەنیگایەكەوە پێناسەی بكەین ، هەریەک لە زانستەکانی (سۆسیۆڵۆژی، ئەنسرۆپۆلۆژی، سیاسی، دەروونشیكاری) تەفسیری جیاوازیان هەیە بۆ تیرۆر ، تیرۆریست پێویستی بە بازاڕێکی شێواوە بۆ ئەوەی كەشێكی پڕلە ترس و تۆقاندن...
لە هەرێمی کوردستاندا پەڕلەمان دەزگایەک نییە کە مەرجەکانی پەرلەمانێکی سەربەخۆ و خاوەن تواناو دەسەڵات و لێپرسینەوە و ههیبهتی سیاسیی و یاسایی و ڕێزی کۆمەڵایەتیی تێدابێت و ههموو خولێكی پهڕلهمانی كوردستان دونیایهك گێژاو و کێشهیان بۆخهڵكی كوردستان بهجێهێشتووهو نەیانتوانیووە نوێنەرایەتی خۆیان و کۆمەڵگاش...
له پێناسهكهی ئهرستۆدا دهردهكهوێت كه دهوڵهت لهسهر بنهمای هاوكاریكردنی یهكتر له پیناو كارو چاكهی گشتی دا دروست دهكرێت ، كۆماری ئهفلاتونیش ههندێ یاسایی تایبهتی بۆ دروستبوونی دهوڵهت داناوه كه پێ لهسهر عهدالهتی كۆمهڵایهتی دادهگرێت و دهیكاته پێوهر بۆ سهركهوتنی دهوڵهت ،...
ھەرکەسێک کەمەکێک شارەزای مێژووی ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتی کۆمەڵگای کوردی بێت تێدەگات کە لە سەدەی نۆزدەهەمەوە حاجی قادری کۆیی بەرگری لە مافی ژنان دەکات، دواتریش لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا هەریەک لە (پیرەمێرد و زێوەر و قانع و بێکەس و گۆران ) پێشکەوتنی کۆمەڵگای کوردیان بە پێگەو ڕۆڵی ژنان گرێداوە ، جارێ ژنبوون...