لەو مانگەی ڕابردوو لە(کارنامەی چاکسازی)کە ئەو کابینەی مەسرور بارزانی پێناسراوە. سەردانی چوار وەزارەتی لە ناودیوانی وەزارەتەکان کردوە سەرەتایان وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی شارەوانی و کشتوکاڵ و هی دواییشیان ئاوەدانکردنەوە بوو.
سەرتاپای وەزیر و وەزارەتەکان کەوتینە خۆ لەخۆ ئامادەکردن و خاوێنکردنەوە و باغچە و چیمەن هەلپاچین و دارودیوار بۆیەکردن و کورسی ڕێکخستن و تابلۆ نوێکردنەوەی پێشەوەی وەزارەتەکان.
ناکرێ میللەت هەر هەموو خۆی بە نەخۆش بزانی. گیرفان و ناو دەشبولی ئۆتۆمبێل و ناو دەرگای سەلاجە و چەکمەجەیکاوەنتەر و جانتای دەستی ژن هەر هەمووی دەرمانی تیا بیت و وەک برێشکەی بخورێت هەر هەموو خەڵک خۆی بە نەخۆشبزانێ، لە دونیاش نەبووە وڵات بە خەڵکی نەخۆش ئاوەدان بکرێتەوە.
٢-لەو چوار ساڵە بەرپرس بێ لە کەم کردنەوە یان قەڵاچۆکردن و بنەبڕکردنی پەتا ئێندمیکەکانی ئێرانە بەوێنەی گرانەتا و تایمالتەلەنەخۆشی(endemic)المتوطنة.
لەوەی بترازێک کار و فەرمانی وەزیر و بەرپرسی باڵای وەزارەت نیە ببێتە دەڵاڵی بەرپرس و کوڕەکانیان ببێتە شەریکەبەشی خەستەخانەی ئەهلی و هێنان و بردن و کار ئاسانکردنی هێنان و بردن و ساغ کردنەوەی دەرمانی کوالێتی خراپ وکاری بەڵێندەرایەتی و دەست خستنە کاری بچووک لە بەرپرسێتیە گرنگەکەی کەم بکاتەوە.
3- ڕێی تێناچێت جارێک لەناکاو سەردانی خەستەخانەی جمهوری کە زیاتر لە حەفتا ساڵە لێرە لە هەولێر یان تەعلیمیەکەیسلێمانی و هەردوو خەستەخانەی ڕزگاری هەولێر و ئازادی دهۆکتان کردبێ و بەراوردێکی گچکەی خەستەخانەکانی دووحیزبەکانی خۆتان کردبێ.
وەک CMCو پار و شار و دەیان بنکەی تەندروستی بێ دکتۆری گوندەکان کە بوویتە جێی خڕکردنەوەی حاسڵات.
کە بە هیچ کلۆجێ نایەتە بەر هاوسەنگی بەراوردکاری لە قەڵەباڵغی و بێسەر و بەری و پیسی و پۆخڵی.
بەدوو نموونە:
یەکەم: خەستەخانەی نانەکەلی کە هەموو شوێن چارەسەر و پشکنینی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنە لەکەمترین ئاستیئمیونیتینە(مەناعە)lmmuunity لە سیستەمی بەرگری لەشیان بەشێوەیەک دەبێ هەموو ژووری تایبەت و بەماسک بن. کەچیوەک قازی بازاڕە بەدەیانیان لەژن و پیاو و نەخۆش و کەس و کاریان لە هۆڵێک دا تێکهەڵپڕژاون.