بەشەکان

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  

ڕیکلام

یوسف عوسمان عەزیز

یوسف عوسمان عەزیز: پارتی بە قاچاغیش ناتوانێ بگەڕێتەوە ناو شنگال

پارتی لە بەرامبەر دەڤەرێکی بچوکی وەک شنگال و ھێزێکی کەمی سەر بە پەکەکە دەستەوەستانە و بە قاچاغیش ناتوانێ بگەڕێتەوە ناو شنگال ------------------------- پارتی لە درێژایی مل ملانێیەکانی لە بەرامبەر یەکێتی و زوو تریش جەلالی لە دەمی مەلایی بونیان توانویەتی ھەمو دەمێ شکستەکانیشی بەسەرکەوتن پێ بفرۆشێتەوە و لەپاڵ ئەمە بە بەردەوامی چۆک نەدانی بۆ تانە و تەشەرەکانی ھەر موکوڕ بوە بۆ ئەوەی خۆی بە براوە بزانێ. بۆ نمونە:- • درەنگ وەخت گەیشتنەوەی بە کوردستان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە شارێکی وەک ھەولێرێ بارەگایەکی...

یوسف عوسمان عەزیز: ئەو جارەیان پارتی لە شەڕی نێوان مەلا بەختیار و گۆڕان قازانجی کرد

کە ناوی حیزبی شیوعی دەهێنرێت! یەکسەر تالەبانییم  بیر دێتەوە، هەروەها کە ساڵی ١٩٧٥  حیزبی شیوعی چووە بەرەی  بەعسەوە. سێ چوار پێشمەرگەیان گرت و دایانەوە  دەست حکومەت. بە کورتی ھەموو ئەم حیزبانە ھەر جاش بون پارتی ھی ئێران شیوعی ھی عێراق ئێمەش پێمان دەگۆتن پێشمەرگە! لەو ھەراو...

یوسف عوسمان عەزیز: لە رێگای حەمکۆوە پارتی کەتنێکی تر بە کورد دەکات

پیشەی پارتیی و یەکێتیی و سەرجەم دەسەڵاتی کوردی ئەوەیە، کە بەردەوام دوژمن بۆ کورد زیاد و رق ئەستور دەکەن. کورد بە کورد بە کوشت دەدەن، دۆستی کورد بە دوژمن و  دوژمن بەهێز دەکەن، ئەمە بەرماوەی سیاسەتی دەسەڵاتی پارتەکانە کە دەیانەوێت کورد ریسوا و پاش خۆیان نیشتیمان تاڵان و کورد سەرگەردان بکەن.ئەمجارەیان...

یوسف عوسمان عەزیز: لە سادەترین پێناسەی دا ، زێدەڕەویە لە سەر ھێما و ڕەوشت و پیرۆزیەکانی کۆمەڵگا

دەسەڵاتی کوردی لە بیست و نۆ ساڵی ھاتنی بۆ ناو شارەکان لە شاخ و پێ دەشت و نێو ئەشکەفتەکان ، ھەر زوو نەیتوانی لە ناو شارەکان لەتەک شارستانیێتی خەڵک ڕێ بکات و کەوتە منەت کردن و خۆ بە حەق زان لە ھەرشتێک کە حەزی لێ بو یان لێی بێ بەری بو بەدرێژایی ژیانی ( نەزانی و نەبونی ) ئەو دەمەی ئەشقیا بوە بە پێکی کوردایەتی...

یوسف عوسمان عەزیز: ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥

(بابەتێکی دۆکیۆمێنتاریە) ڕەشید دوو سێ ساڵێک بو لە دوای مفاوەزاتی ساڵی حەفتا لە گوندی سارتكەی خۆشناوەتی ھاتبوە ھەولێرێ لە تەک ماڵە خۆرانیەکانی دی لە سەر جادەی کۆیێ لە سێتاقانی سەرێ گیرسابونەوە و لە بن دیواری باغی شاریش لە بەرامبەر کشکە پلێتەکەی مەکتەبەی سۆلاڤ ی جومعە ئاکرەیی ھەر لەسەر بوغچەکەی توتنەکەی...

یوسف عوسمان عەزیز: لیستی ناوی تاوانبارانی مێژوو لە کوردستان

• برایم ئەحمەد و ھەمزە عەبدوڵا کە پارتیان دامەزراند و نزیکەی حەفتا ساڵ زیاترە کورد خۆشی لە خۆی نەدیت . • مەلا مستەفای بارزانی و جەلال تاڵەبانی ، کەمێک کەمتر لەو مێژوە درێژە کوردیان بە دەستی یەک بە کوشتن داوە و سڵیان لە ھیچنەکردوە . • ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حوسێن لە یازدەی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ مافی کوردیان...

یوسف عوسمان عەزیز: تا ئێستا پارتی لە ھەر ھەموویان ڕاستگۆ تر بووە

بە درێژایی بیست و نۆ ساڵی ڕابردو لە دەمی خودی مەسعود بارزانی کەسی یەکەمی بێ ڕکابەری ناو پارتی. زۆر بە ڕاشکاوانە و بێ پەروا و بێ سڵەمینەوە، بە ئاشکرا دەیان جار وتویەتی :- ھەر کەسێ دژی تورکیا بێت، ئێمە دژایەتی دەکەین. زیاتر ئەو پەیامەی بۆ پەکەکە بووە. ھەتا سەر ئێسکیان دژایەتی یەکێتیان کردوە و ھیچیان...

یوسف عوسمان عەزیز: لە یادی تێرۆر کردنی (شەھید سەردەشت)

(بە درێژایی بیست و نۆ ساڵی ڕابردو ئێمە درێژە پێ دەری بەردەوامی ئەو دوو دەسەڵاتە تاوانکارەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوین وڕێگر بوین لە ناو چونیان) --------------------- لەو بیست و نۆ ساڵەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی ، سوپایەک زمان درێژ و زمان لوسی شوان غافڵکە و ھەڵخەڵەتێنەری میدیا و فەیسبوکپەیدا...

یوسف عوسمان عەزیز: یەکی ئایار ... ڕۆژی کرێکارە بێ ئیشەکانی کوردستان

• سەربردەیەکی مێژویە ( مه‌یدانی عه‌مه‌لان ، بزوێنه‌ری بژێوی هه‌ژارانی هه‌ولێر ) ----------------------- بابای ژن هه‌ڵگرتوو دوای ئه‌وه‌ی به‌ چاو ڕوونی پیره ‌مێرده‌ دونیا دیده‌که‌ و ژنه‌ی به‌ دووکه‌وتی و ته‌نیا بوغچه‌که‌ی ده‌ستی ، دوای نیوه‌ی شه‌و به‌ پارێزی وه‌ڕین و حه‌په‌ی سه‌یه‌کان له‌ ئاواییه‌کانی...

یوسف عوسمان عەزیز: حکومەتی کوردی ئەو جارەشمان بە سروشتی خۆی لە ڕوخانی حەتمی نزیک بۆتەوە

بە وێنەی ھەمو دەسەڵاتە ڕوخاوەکانی تری کوردی لە ڕابردو . ئەو بەناو ھەرێمی کوردستانیش بە سروشتی خۆی تەمەنی لە سەر پێوەستانی تەواو کردوە و دەمێکە نوزەی تیا نەماوە ، لە چاوەڕێی تەڵقە رەحمەیەکە پێوەی بنێ و بچێتە پاڵ ئەوانی تر لەو تەجروبە مێژوییە پڕشکست و شەرمەزاریانەی ڕابردو .ئەگەر ھەمو جار داگیرکاری دەرەکی...

یوسف عوسمان عەزیز: ئازاد بوونی ڕۆژنامەنووس (ھێمن مامەند) بە مەرج و ڕێک وەک خۆی

لە دەور و بەری کاتژمێر یەکی دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٦ من بە ڕێگاوە بوم بۆ سەردانی  دایکی لە گەرەکی کۆماری ئیسکان، بە ڕێکەوت توشم بوو بە ھاوڕێی پارێزەرم (ئاسۆ ھاشم) دوای چاک چۆنی گەیشتینە ماڵی دایە سەعدیەی دایکی ھێمن. دیار بوو لەبەر دەرگا بو دەستیشی ئازاری ھەبوو .-------------پاش کەمێک...

یوسف عوسمان عەزیز: بزووتنەوەی چەکداری کورد بۆ پارە خڕ کردنەوە بووە

دەشێ یەکێک لە ھۆکارەکانی نەبوونی راگەیاندن  (جگە لە ڕادیۆ و ڕۆژنامە دەگمەنەکانی ئەو دەم) ئەمە هۆکار بووبێت، کە خەڵکی کەمتر ئاگاداری دیوە نھێنیەکانی تری بەناو بزوتنەوەی شۆڕشگیڕی کورد بووبێ کە چۆن ئەم پارتانە بە ناوی کوردایەتیی و رزگاری گەلی کورد و سەربەخۆیی،  بانگەشەیان بۆی دەکرد، بەڵام دەرکەوت...

یوسف عوسمان عەزیز: پێویستیمان بە شەڕێکی تری ناوخۆی یەکلاکەرەوەیە ..

شەڕی یەکەمی ململانێ و شەڕی براکوژی ساڵی ١٩٦٤ لە نێوان ئیبراھیم ئەحمەد و مەلا مستەفای بارزانی کە بە باپیرانی یەکەمی شەڕی براکوژی دادەنرێن دەستی پێ کرد و بەردەوامی پێدرا لە لایەن جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و ئیدریس و مەسعود بارزانی و کوڕ و ئێستاش لە سەر دەستی نەوە شێخ زادەکانیان شێخ لاھور تاڵەبانی...

یوسف عوسمان عەزیز: گوندی لوبنانی لە ھەولێرێ

تێکچونی شارەکانی باشوری کوردستان بە دەستی دەسەڵاتدار و بەرپرسە حیزبییەکانسروشتی کۆمەڵایەتی ژیانی خەڵکی کوردستان بەگشتی بۆ بەشێکی گرنگی کوڵتوری جوانی کوردەواری دەگەڕێتەوە کە سەدان ساڵە پشتاوپشت بۆمان ماوەتەوە و بەشێکی تریشی لە یاساکانی حکومەتی عێراق بە حیزبی بەعسەوەش ! سەرچاوە دەگرێت کە سەد ساڵی ڕەبەقەخێزانی...

یوسف عوسمان عەزیز: ھێمن مامەند ...قوربانی کەم ئەزمونیەکەی بارتەقای بوێرییەکەی بوو

لە تەک ھاتنە کایە نا سروشتیەکەی دەسەڵاتی (پارتی و یەکێتی) بەر لە بیست و نۆ ساڵ کۆمەڵێک کەسی گوماناوی ھەل پەرستی خۆ ویستی درۆزن ھاتنە مەیدانی کوردی دۆ نەدیو کە بەشێکیان ژنی کەوتوی کۆمەڵایەتی بون ، ھەر لەسەرە تاوە بە ناوی مەدەنیەت و ئازادی و عەلمانیەت پڕیان دا پیرۆزیەکانی خەڵک کە خێزان و ئایین بو لە...