بیریاری گه‌وره‌ی میسری ( زه‌كی نه‌جیب مه‌حفوز) له كتێبی ( رۆشبیریمان له روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌دا ) ده‌ڵێت: بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆچون و ره‌فتاری هه‌ر كه‌سێك، كه فكری بێت یان فه‌لسه‌فی یان ئایدیۆلۆجی، یان ته‌نانه‌ت جوڵه‌ی ئاسایی و چۆنێتی بهرٍێكردنی كاری رۆژانه‌ی كه‌سێكی ساده‌ی خاوه‌ن بیر و فكر بێت یان هه‌ر شتێك تایبه‌ت بێت به تاكێكی ئاسایی، ده‌بێت خۆت له پشتخانی فكری و فه‌لسه‌فی تایبه‌ت به خۆت راماڵیت و هاورێیه‌تی و دۆستایه‌تی یان ناكۆكی و نه‌یاری له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بخه‌یته لاوه و به روتوقوتی ئاوه‌زی تایبه‌تی خۆت دوور له هه‌ر بیروباوه‌رێك و به پشتگوێخستنی روانگه‌ی كه‌سی و، داماڵراو له بۆچونی تایبه‌ت و ته‌نها به‌هزر و بیری ساكار و ئه‌ندێشه‌ی گوزه‌ری ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه و توانا و هێزی بێلایه‌نی و به كارایی عه‌قڵی خۆت و به قووڵی تێگه‌یشتن له بابه‌ت یان شتی هه‌ڵسه‌نگێنراو ، رۆچیته نێوی و خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ بكه‌یت.
من به‌ش به حاڵی خۆم په‌یوه‌ندیم هه‌ر چۆنێك بووبێت له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا به باش و خراپ، زۆرینه‌ی ره‌های نوسین و كتێبه‌كانیم خوێندۆته‌وه، به‌ڵام له دوتوێی دواكتیبیدا ( دیموكراسی و چه‌پ گلان و راسان)، بۆم ده‌ركه‌وت كه ناوهرٍۆكی ئه‌م كتێبه زۆر جباوازه و به‌رهه‌می هیلاكیی چه‌ندین ساڵه‌یه و جیاواز له‌وانیتر زۆر به قووڵی و سانایی و ئاسان به شێوه‌ی فكر و فه‌لسه‌فی بیركردنه‌وه‌ی حۆی و به راڤه‌كردنی ئایدیۆلۆجی و سیاسیی نهرمو نیان خۆی له‌قه‌ره‌ی بابه‌ته‌كانی داوه و مه‌سه‌له‌كانی خستۆته روو و ئامانجه نزیك و دوورمه‌وداكانی پێكاوه و ته‌نانه‌ت به روونی بۆ خوێنه‌ری قاڵنهبووی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ش ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه‌ی باسی كردوون، به‌جوانی دهریخستون و روونی كردونه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه ئێمه له‌م دونیایه‌ی سه‌رده‌می نوێگه‌ری و بارودۆخی هه‌مه‌چه‌شنی گۆرٍاودا به تایبه‌تی بۆ چه‌پی ریاڵیستی چیمان پێویسته و چی بكه‌ین و چۆن خۆمان له‌و هه‌ڵانه‌ی له مێژودا كردومانن به دوور بگرین و دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م كتێبه باسێكی تیۆریه و ده‌كرێت خۆی وه‌كو پرنسیپه گشتیه‌كانی ئه‌وه‌ی ناوی چه‌پی رادیكاڵ لێناوه یان هه‌ر ناو و زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت و گونجاو به‌وه بێت، ئه‌وه‌ی دیاره كه تیۆریه‌كه كتومت له‌گه‌لأ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ژار و نه‌دار و كه‌مده‌رامه‌ت و چوساوه و به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی پهراوێزحراو ب ده‌گونجێت و ده‌كرێت به‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه و كاركردن له‌و سیاقه‌دا چی له رووی تیۆریه‌وه بێت یان كرده‌یی ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه بگه‌نه ئامانجی گشتی و تایبه‌تی خۆیان.
پێش هه‌موو شتێك باس له ئاشتی وئازادی و دیالۆگ ده‌كات و باوهرٍی به‌هێزی به‌وه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌م چین وكه‌سانه، كه به خه‌ڵكی نه‌دار و چه‌وساوه و و كرێكاری هزر و بازوو و جوتیار ناودهنیًت به‌م رێگه‌یه‌وه و دوور له ره‌فتاری توند و سه‌ربازی و به‌هێزی نه‌رم بگه‌نه ئامانج، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ واقعیبونی چه‌په به‌دوور له‌وه‌ی كه له مێژودا به هه‌ڵه كراوه و له زیان زیاتر هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامدا خه‌یاڵ و بان خه‌یاڵ و فه‌زای بیركردنه‌وه‌ی ناواقعی وه‌لاده‌نێت و شه‌واره‌ی تیۆری ناهێڵێت، به تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌ی كه تژیه له فكر و بیر وبۆچونی خه‌یاڵی ئیسلامگه‌را و زیادهرۆییكهری نه‌ته‌وه‌یی و فاشیه‌ت و شۆفینیه‌ت .
له‌م كتێبه ئه‌وه ههلدههێنجێنیت كه بۆچی چه‌پ له زۆر ماوه‌ی خه‌باتیدا به‌ركه‌نار و په‌راوێز خراوه و پاشكۆی ئه‌وانیتری به‌ناو نیشتمانی و بۆرژوا و خهڵكیتر بووه. مه‌یدانه‌كه له خه‌ڵكی تایفه‌گه‌ری و پۆپۆلیستی و ئیسلامی سیاسی پربۆتهوه و، ئه‌وانیش له بێ ئاگاییان بێت یان به نه‌زانی، دارده‌ستی سه‌رمایه‌داری جیهانی بوون و به‌داخه‌وه هه‌ر له‌و رێگه‌وه چه‌واشه‌كاری جێگه‌ی له حه‌قیقه‌تی ره‌وتی فكری و فه‌لسه‌فی راستودروست له‌ق كردووه و ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگی فكری و سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌ی لاركردۆتهوه و ته‌نانه‌ت بواری دیالۆگیشی له‌و به‌ینه‌دا نه‌هێشتۆته‌وه, بۆیه له‌م بینین و دیده‌وه مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت یان هه‌وڵ ده‌دات گه‌ڵاڵه‌ی تیۆریزه‌كردنی فكری چه‌پی نوێی هاوچه‌رخ بكات.
جێگه‌ی خۆیه‌تی و ده‌كرێت بڵێن له ناوه‌خنی نوسینه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار هه‌وڵیداوه ئه‌و بابه‌ت و پرسیارانه‌ی به‌سه‌رچوون و و كاتی خۆی هه‌موو هیلاكی و خه‌باتی چه‌پگه‌رایی تێدا زیانی گه‌وره‌ی كردووه ، ئهمرٍۆ بارودۆخی تازه رێگه ناده‌ن دووباره ههڵتۆقن با جێبهێڵرێن بۆ زه‌مه‌ن راستودروستی و واقعیبوون و ئه‌گه‌ری پراكتیزهكردنیان ده‌رخات و ئه‌گه‌ر ئاینده بوار بدات راستی ئه‌و بابه‌تانه بسه‌لمێنرێت و به پێی زه‌مینه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی روونبكرێته‌وه، ئه‌وسا ئه‌و چه‌مكه ده‌بێته جێگه‌ی مشتومرٍ و دیالۆگ و به‌و پێیه تیۆریزه ده‌كرێت، هه‌ر له‌وكاته‌شدا زه‌روره‌تی مێژوویی هانده‌ر ده‌بێت بۆ دروستبونی رێكخراوی سیاسی له‌و ناوه‌نده‌دا. ده‌كرێت ئه‌و باره نوێیه‌ی ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌م ناوچه‌یه به‌گشتی كه خۆی له ژێر كاریگه‌ریی هاتنه‌ئارای ئامرازی نوێی هاوشێوه‌ی سۆشیال میدیا و زانیاریه ئه‌لكترۆنیه‌كان و پێشكه‌وتنه زانستیهكاندایه، خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و خه‌باتی خۆیان بكه‌ن.
مامۆستا جه‌عفه‌ر پێشهكیهكی نیمچه توێژینه‌وه‌ی جوانی بۆ ئه‌م كتێبه نوسیوه و به وردی باسی له ناوه‌خنی كتێبه‌كه‌ی كردووه و له زۆر رووه‌وه ئاماژه‌ی به واقعی ئه‌وكاتانه‌ی كه روداوه‌كانی كتێبه‌كه باسی ده‌كات له‌زۆر لاوه شرۆڤه‌ی كردووه و هه‌ڵیسه‌نگاندووه و كێماسیه‌كانی چه‌پی بهرزهفرٍی ده‌رخستووه و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ئه‌و كاتانه باسكردووه و تا راده‌یه‌ك چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی چه‌پی هه‌مه‌جۆری ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خستۆته‌به‌ر قه‌ڵه‌می ره‌خنه و له‌و وته و ره‌فتاره گونجاو و نه‌گونجاوانه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر چه‌پ حسابكراو لهمهرٍ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌لأ پرسه هه‌مه‌جۆره‌كانی ناوچه‌كه و به تایه‌بتی پرسی كورد و ئیسرائیل و هه‌ڵوێسته‌كانی پێشتری ئه‌و خه‌ڵكانه له‌وباره‌وه و پرسیاریان ده‌رباه‌ری سۆشیالیزم و ململانێ چینایه‌تیه‌كان له نوسین و ههڵویِستی مه‌لا به‌ختیار لهمهرٍ پان چه‌په‌كان باسكردووه .
كاك به‌ختیار له‌م كتێبه‌دا به وردی خۆی له‌قه‌ره‌ی ره‌وتی سیاسی چه‌پ و مێژوی ناوچه‌كه و عیراق و كوردیش داوه و بارودۆخه بابه‌تی و حودیهكانی ئه‌و ره‌وته‌ی شیكردۆته‌وه و رۆچۆته بنجوبنه‌وانی ههڵویٍَستی رێكخراو و حزبه عیراقی و كوردیه‌كان و بریار و كرده‌وه‌كانیانی به بێ لایه‌نانه شیكردۆته‌وه و ده‌ریخستوون . ئه‌وه‌ی زۆر روونه لێره‌دا كه فاشیه‌تی عه‌ره‌بی و شۆفینیه‌تی لایه‌نه‌كانی عیراقی میًژوی كۆن و نوێی خستۆته به‌ر قه‌ڵه‌می ره‌خنه‌ی بابه‌تی و ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك به تایبه‌تی كورد سودی لێ ببینێت و به‌و پێیه خه‌ڵكی عیراق و رێكخراو و لایه‌نه‌كان و سه‌ركرده و هزری خه‌ڵكه‌كه و بیركردنه‌وه‌یان بناسێت و مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ واقیعی نوێی ناوچه‌كه و عیراق له روانگه‌ی حه‌قیانه‌تی پرسهكهمانهوه بكات .
مه‌لا به‌ختیار له‌م كتێهدا باسی له حزب و گروپه‌كان به چه‌پ و راست لهگهلأململانێ و دووبه‌ره‌كی و ههڵویٍَستی بۆرژوا و پێشهاته‌كانی سه‌رده‌مه‌كه و هێزه نه‌رم و پێگه ره‌قه‌كان له رووی سسیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆرشه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی و كێشه‌ی كورد و ئافره‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیموكراسی و چۆنێتی گه‌یشتن به سۆشیالیزمی ریالیستی كردووه و باسی له چه‌پ به گشتی و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌مكه كۆن و نوێكانی به‌گشتی كردووه. خۆی له باسكردنی جیهانگیری و فاكته‌ر و گرفته‌كانی دیموكراسی و گۆرٍانكاریهكان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئیسلامگراش نه‌بواردووه. ته‌نانه‌ت باسی له شۆرشه‌كانی چین و فیتنام و لاوس و كۆریا و كه‌مبۆدیا و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش كردووه، ئه‌مه جگه له شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م شۆرشه‌وه له جیهان هه‌بووه، تاگه‌یشتۆته سه‌ر شۆرشی ئه‌یلولی كورده‌كه‌ی خۆمان و راپه‌رین و مانگرتنه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به دیموكراسی وه‌كو خۆی باسی كردوون و ههڵیسهنگاندون و ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌باتانه‌ی وه‌كو خۆی دیاریكردووه.