ئێمە چۆن پێش بە ڕووداوەکان بگرین؟! بە شیکردنەوە و ئامادەکردنی زەینی خەڵک ، کە وشیار و ئامادە بن بۆ ڕەتکردنەوەی ھەموو فێڵ و چەواشەکارییەکان، ئاخر ھەموو تاوانەکان، بە ناوی کوردایەتی و خەڵکەوە ئەنجام دران، مەگەر وا نەبوو؟!.
بۆیە، تا حیزب ما بێت، تێکۆشانی گەل لە ڕۆژھەڵات و باشووردا، خوێنێکی بەردەوامە و لە جەستەی نەتەوەکە دەڕوات، ئێمە لە قۆناغی بەرەنگارییەکی خوێناویداین، کە خواستی ئێمە نییە، بەڵام جگە لەوە ڕێگایەکی ترمان نییە، بۆبەرھەمھێنانی ئاشتی و ئازادی دەبێت تێبکۆشین، گەلانێک کە لە قۆناغی ڕزگاریدان، ناچارن (بەتەنیا و پشتبەستن بە خۆ)، ڕزگاریی بە دەست بێنن. چوونکە گەلانی ڕزگار بوو، یا خەریکی بنیاتنانەوەی قۆناغی دوای ڕزگاربوونن، یان گەشەپێدانی ئەوەی کە بنیاتیان ناوە، ئایا ئەم ھاوکێشەیە لەگەڵ کام خەسڵەتەی نەتەوەیەکی دابەشکراوی وەک کوردا دەگوونجێت، کە ئێستایش قسەکردن بە زمانی دایکی خۆمان، ڕێگای بەرە و زیندان و پەتو سیدارەیە؟!.
جا بزانە تۆ لەگەڵ چ دوژمنێک و چ کلتوورێکی دواکوتووی فێڵباز و دڕدا ڕووبەڕوویت و چ سەرکردەیەتییەک ھەر لەخۆوە و پاش ئەو هەموو تاوانە نەتەوەییەی دەرهەق بەنەتەوەکە کردی: دەڵێ من نوێنەرایەتی (کورد) دەکەم؟!.