ئەوە پەیامی کۆمۆنیستێکی کوردە، کە لە ئەڵمانیا دەژی، بۆ ئەو بەشە بندەستەی نەتەوەی کورد لە باشوور.ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە، بەرلەوەی مەترسی بێت بۆسەر باشوور( کە باشوور کاری لەوەدا نەماوە، قوڕقوشمی بەسەردا بکوژێنیتەوە کە لەچی ترساوە)، لە باشوور زیاتر، مەترسییە بۆ سەر پێشەڕۆژی ئەو بەشە بندەستە لە ڕۆژهەڵات، چوونکە ئەمە تەنیا بیریی یەک کەس نییە، بەڵکو بۆتە ڕەوتێک لە ناو کۆنە ئەندامەکانی حیزبە چەپەکان و ئەوانی تردا کە خۆیان بە ناسیونالیست ناوزەد دەکەن. لە زۆر ڕوو و لایەنەوە، باشوورییەکان لە بارودۆخی تایبەتی...
شیعری حەوتەم: وڵاتی بارانشیعری هەشتەم : ویترینشیعری نۆیەم : چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەرخۆشبەختانە فریا کەوتم کە لەم خوێندنەوەیەدا بۆ شیعرەکانی ئیلهام موردای لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەوە، دوا شیعریشی کە ژمارە(٩) یە لەگەڵدا بێت و خوێندنەوەی بۆ بکەم، ئەم بەشەی کۆتایی، بووە خوێندنەوە بۆ سێ شیعری ئەم دەنگە تایبەتە...
خوێنەرانی هێژای سەکۆی ئازادیخوازان و بەرەنگارانی ستەمی داگیرکەرانی دەرەکی و خیانەتمەندانی لە کورد هەڵگەڕاوەی خۆ هەڵواسراو بەکلکی سیاسەت و بەرژەوەندی نەتەوە سەردەستەکانی داگیرکاری بەشێک لە نیشتمانی ئێمە، خوێنەرانی ئازادیخوازیی ئاگا و وشیار بۆ بابەتەکانی سەکۆی ئازادی و کوردستانیی کوردستانپۆست.ئەوە بیرمەندی...
لە بەشی چوارەمدا، بە درێژی باسی بنەمای ئازادیی و مامەڵەکردنم کرد سەبارەت بەو مرۆڤەی لەم فۆڕمەدا خۆی وەک: من مرۆڤێکی ئازادم، پێناسە دەکات.بەم جۆرە پێناسەکردنی خۆ، کە هەم پێناسەیەکی نوێیە بۆ کەسایەتییەکی ئازاد لە کۆمەڵگایەکی ئازاددا، هەم وەبیرهێناوەی ئەوەیە بۆ کۆمەڵگا بە هەموو داموودەزگا کارگێڕی، بەڕێوەبەرایەتیی...
شیعرەکانی ئیلهام مورادی شیعری پێنجەم / نیگای پەنجە هێدی و ئاغر و ئاشتبۆوە لەگەڵ خۆیدا ( خودی مرۆڤ)، ئیلهام کۆکراوەی ڕووداوەکانی کە دەیانبینێ و دەژنەفێ و بۆی دەگێڕنەوە، دەبنە ڕێگایەک کە دەی بەن بەرە و ناخی مرۆڤ و لێکدانەوە لە دەروونە سەیر و سەمەرەکەی ئەم بوونەوەرە، کە گفتی لە کرداری ناچێت و...
دهسهڵات یا (سهپاندنی ئیرادهی کهسێک بهسهر ئهوانی تردا/ ماکس ڤێبێر)، خولیا ڕهسهنهکەی، مایهی جهنگ و ڕژانی خوێنهکهی سهرهتای دهستپێکی ژیان تا کۆتایی، خواسته ههرگیز نهمرهکهی، خۆ حهشارداوهکهی ناو قوڵایی دهروونی مرۆڤ. ئێستا دهسهڵات پهیداکردن بهسهر ئهوهی بهرانبهردا، بۆته...
زارا، ھاواری زمانێکی کۆتکراو، بانگی ئازادیی نەتەوەیەکی دابەشکراو!!.کوان؟!! ئەو ڕۆشنفکر و ھونەرمەندە زمان درێژانەی ئێران، کە بۆ خەڵکی نیکاراگوا و ئازادیی ژنان و ئازادیی میللەتانی دنیا، شیعر و شانامە دەھۆننەوە و فیلم گەلی ئۆسکاری بەرھەم دێنن، بۆ نوزەیان لێ بڕاوە؟!.- سنە ٦٠٠ کێلۆمەتر لە تارانەوە دوورە.-...
ئەو فەرمانڕانییە ناشرینەی کە سەرانی حیزبەکانی باشوور، لە ماوەی سی و سێ ساڵدا پیشانی نەتەوەکەیان دا، زۆر دڵی تۆران، زۆر کەسی بێزار کرد، گوێمان لە زۆر وتە و دەربڕینی نامۆ بوو سەبارەت بە کورد و کوردبوون و نیشتمانی کورد. ئەمانە حاڵەتگەلی سروشتین و مایەی نیگەرانی نیین ئەگەر پێوانەیەکی دروستمان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی...
حیزبە سیاسییە ئیسلامییەکان لە باشوور، لەم جەژنەدا تاجی کۆیلایەتی لەسەری سەدان کچی فریوودراوی کوردستان دەنێن.دەسەڵاتی خێڵەکی باشوور، بە برسیکردن و وردکردنی کەسایەتی ژنی کورد، وان لە خزمەتی سیاسەتی تواندنەوە و پارچەپارچەکردنی ئیرادەی کوردبوونی ژنانی کوردا و مەلاکانیش بە پارەی سیخوڕخانەکانی داگیرکەرانی...
لە دەورەی بەڕێوەبەرایەتی دیمۆکراتەکان لە ئەمێریکادا چەند ساڵ لەمەو بەر( دەورەی دووەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما)دا نووسیم: من دیمۆکراتەکانم وەک تاوس دێنە بەرچاو، ڕەنگاوڕەنگ و بە باق و بریق و نازوفیزن، بەڵام بەیانییەک لە خەو ڕادەبین و لە مێدیاکانەوە دەیبیستین، کە ئێران گەیشە قۆناغی دروستکردنی بۆمبای...
کوردستانیانی شەرافەتمەند، باسی ئەم سی و سێ ساڵە پڕ لە ستەم، برسێتی، وردکردنی کوردبوونتان، شکاندنی کەسایەتیتان و وێرانکردنی نیشتمانەکەتان و کلتووری کوردەواریتان بۆ ناکەم، ئیتر ئەوانە بوونەتە چیرۆکێک کە تەمەنیان سی و سێ ساڵە، دەمەوێ پڕۆژەیەکی بە پەلە، یاسایی و مۆدێرن و بۆ ئەم قۆناغەتان پێشکەش بکەم و ئەوە...
مرۆڤ وەک خەڵک، گەل و نەتەوە، سەدان ساڵە لە پێکدادان و یەکتر قڕکردن و وێرانکردنی یەکتردا گیرۆدە کراون، ناوی زۆریان بۆ ئەم جەنگ و خوێن ڕشتنە داهێناوە، لە بنەڕەتدا:ـ جەنگ تاوانە، واتە دژ بە ژیانە.ـ چەک خراپە، واتە دژ بە ژیانە.ـ مادەی هۆشبەر تاوانە، واتە دژ بە ژیانە.ـ ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان خراپن، واتە دژ...
بەشی چوارەملە بەشی سێیەمدا کۆتایم بەوە هێنا کە بناغەی ئەم فۆڕمە نوێیە لە بەڕێوەبردن، ئازادییە، کە تێیدا هەموو سیستەمی بەڕێوەبردن و کۆمەڵگا بە هەموو ئامڕازەکانی ژیانییەوە ڕووبەڕووی (مرۆڤێکی ئازاد) دەبنەوە.بەپێی پێناسەی ئەم فۆڕمە نوێیەی بەڕێوەبردن، (ئازادی ماف نییە)، کەسێک بە کەسێکی تری بدات، یا حوکوومەت،...
بەشی دووەم/ هاوارەکانی ئیلهام مورادیسێیەم: شیعری " توولە ڕێکانی پاییز"+وەک بەڵێنم دا بوو، کە ئەو شەش شیعرەی ئیلهام لەم بەشەدا پێکڕا خوێندنەوەیان بۆ بکەم، بەڵام کە ڕوانیم نووسینەکە زۆر درێژ دەبێتەوە، بۆیە گوونجاوترە کە هەر بەشێک خوێندنەوە بۆ دوو شیعری بکەم، هیوادارم نێرگزەجاڕی بەرهەمەکانی هەر گەشاوە بن.نموونەیەک:کاتێک...
بەشی یەکەم/ هاوارەکانی ئیلهام مورادییەکەم: شیعری "ون"زۆر لەگەڵ خۆمدا دووام تا دڵم نەهاتە ڕەدا، نەمتوانی وشیەک سەبارەت بە گوڵدانی وشەکانی بنووسم، خوێندنەوەی شیعر کارێکی بێهوودەیە، دەبێت دڵ بە شیعر بدەیت، خوێندنەوە کاری مێشکە، خۆ ئەمەی دەیبینی و وێنە دوای وێنە باخچەکانت پێشان دەدات ڕێنماکەت مێشک نییە و...