ئه‌م نێره به‌رخه كه گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته به‌ران ، ده‌یخه‌سێنن و خوریهكهشی زۆر ده‌بێت و لێیناكهنهوه، بۆئه‌وه‌ی گه‌نه و سپێكانیشی بشارێته‌وه و شكۆدار ده‌ربكه‌وێت و ئه‌ویش به خۆیه‌وه ده‌نازێت و واده‌زانێت گه‌وره‌ی خێڵه و لوتبه‌رز و فیززل و واده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمان به‌سه‌ر هه‌موو ئێل و عه‌شره‌ته‌كه و ئه‌وانی تردا بكات. زهنگۆڵهیهك ده‌كه‌نه ملی پێی ده‌وترێت (قرقاع) ، ئه‌م زه‌نگۆڵه‌یه زمانی فه‌رمانكردنی (مریاع)ه‌كه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی رانهمهرٍهكه و رۆیشتن به‌دوایدا؟، ئه‌ویش زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌نازێت و فش ده‌بێته‌وه و خۆی به شكۆدارێكی دروستكراو ده‌زانێت و سه‌ری ده‌جوڵێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زه‌نگۆڵه ( قرقاع) هكه بگاته هه‌مووان . ئه‌وانیش لێی تێده‌گه‌ن و له‌ده‌وری كۆده‌بنه‌وه و بۆ هه‌ر كوێیه‌ك برٍوات بێ هیچ دواكه‌وتن و سه‌رپێچیه‌ك ملدادهنوێنن و بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای پێشه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن و به بێ هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ك ئه‌گه‌ر بۆ له‌ناوچوون و فهنابونیشیان ببات به‌دوایدا دهرٍۆن.
له‌م باره‌شدا چه‌ندین جار واروویداوه كه ( مریاع)هكه رٍانهمهرٍهكهی گه‌یاندۆته قه‌راخی شاخ و دۆڵێك و قاچی خزاوه و هه‌ڵدێراوه و رانهكهش بێ ئه‌وه‌ی سڵبكهنهوه و رابكه‌ن به‌دوای ئه‌ودا خۆیان ههڵدیراوه و له شاخ و دۆلهكان توشی چاره‌نوسی ( مریاع)ی فشه‌باز هاتوون. یان زۆر جار بۆ سهربرٍین به‌و شێوه‌یه ده‌یانبه‌ن و دوای ( مریاع) هكه ده‌كه‌ون و ملی ئه‌ویش به‌ده‌ستی شوانهكهیه، بێ ئه‌وه‌ی رابكه‌ن و خۆیان بدزنه‌وه، سه‌ریان دهبرٍن و ( مریاع)هكه دهگهرٍێننهوه.
ئێستاش وه‌ره‌وه و ته‌ماشای ره‌وش و ره‌فتاری حزبه‌كانی كوردستان و ئه‌و مێ گه‌له بكه‌ن و به بیری خۆتاندا بێننه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته‌وه‌خته ( مریاع)ه‌كانی حزبی كوردی چه‌ندین جار ملی دواكه‌وته‌كانیان خستۆته مه‌یدانی هه‌ڵدێران و له‌ناوچون و شهرٍی ماڵوێرانی و كاولكاری و براكوژی و ئه‌وانیش ته‌نها ملیان شۆركردووه و فه‌رمانی ئه‌وانیان جێبه‌جێ كردووه.