یەکێک لە نەگبەتیە گەورەکانی ئەم میللەتی کوردە ئەوەیە بەدەگمەن تێیدا هەڵدەکەوێت «ڕۆشنبیرەکانی عەقڵێکی مەزن و دونیابینی نوێ و بیرکردنەوەی جیاواز و ڕادیکاڵانە کردبنی بە ڕۆشنبیر.»
بەڵکو زۆرینەی ڕەهایان بۆیە خوویان داوەتە کتێب و خوێندنەوە و سەقافەت چونکە تەمبەڵ و ترسنۆک و هیچ لەباردانەبووبوون. نەیانتوانیوە ئیشێکی پیاوانە بکەن، غیرەتیان نەبووە عەرەبانەیەک ڕاکێشن. یاخود لە بارودۆخ و جوگرافیایەکدا گەورەبوون بەردەوام بەر کتێب و ڕۆژنامە و ئەهلی قەڵەم کەوتوون و ئیتر هەر لەوە دەزانن.
جا ئەو نوخبە هەزیلەی کە لە ترسان و لە تەمبەڵی و لە برسان بوون بە ڕۆشنبیر و خوێندەوار و میدیاکار، زۆر بەئاسانی شەرەف و شکۆیان دادەنێن بۆ دەستکەوتێک کە ژیانیان دەباتە ئاستێکی باشتر.
دەیان ساڵە دەسەڵاتی کوردی بەردەوام لە ڕێگای کڕین و شکاندنی شکۆ و شەرەفی ڕۆشنبیری کوردەوە تاکی خوێندەواری کورد بێهیوا و تەرە دەکات لە کرانەوەی عەقڵ و بینینەوەی خود لە سەکۆیەکی سەنگیندا وەک تاکێکی بەرپرسیار و خاوەن شکۆ.
دەیان ساڵە ڕۆشنبیرە بێشەرەفەکانی ئێمە هانی گەنجان و خوێندەواری کورد دەدەن کەرامەت و شکۆی خۆیان بفرۆشن و خۆیان بدەن بەدەستەوە و بەرگەی ئالەنگاریی و بەربەستەکان نەگرن و بێهیوایانە مەستی ئەو هەموو ناعەدالەتی و زوڵم و ستەمە ببن کە دەسەڵات بێباکانە و بێڕکابەرانە بەردەوامیی پێدەدات.
فاروق ڕەفیق تازەترین داهۆڵی پوچ و بێشکۆیەکی بێشەرەفە کە لە ئێستادا وەک تاکێک پێڵاوی ئەندامێکی ماڵی بەرزانی دەژی و لە تەویلەیەکیاندا دەلەوەڕێت و کاوێژی کوردایەتی دەکات.
ئاخر ماڵی بەرزانی هەموو ژیانیان خیانەت و جاشایەتی و تاڵانی و چەتەگەریی و خۆفرۆشی و خاک فرۆشی نۆکەریی و سیخوڕی دەرودراوسێ و کوشتار و زوڵم و ستەم بووە، بەڵام کەس نادۆزیتەوە وەک ئەوان باسی نیشتیمان پەروەری و دەستپاکی و سەربەرزی و ڕاستگۆیی و گیانفیدایی و بدەن بە گوێی خەڵکدا بەردەوام.