له ئه نفال کردنی جووله که کانه وه بۆ ئه نفال کردنی کورده کان

Saturday, 11/07/2009, 12:00

3658 بینراوە


ئه نفال که له زمانی ئه ره بیدا انفال-ه کۆی نفل-ه ووشه یه کی ئه ره بیه و به واتای ده ستکه وت (غنیمه) دێ، وه ناوی سوڕه تی هه شته مه له قورئانه که ی مو حه ممه د و ئه ره ب و موسڵمانه کان. هه روه ها به مانای ئه و ده ستکه وتانه دێ که له کاتی شه ڕ و تاڵان و چه پاوه ڵ گه ریدا به زه بری هێزو شمشێر له سه رده می موحه ممه د دژی جووله که و له سه رده می سه ددامیشدا به زه بری هێزی تانک و فڕۆکه ی جه نگی و چه کی کیمیایی دژی گه لی کورد.

له باره ی ئه نفاله وه تێڕوانینی زانایانی ئیسلام و غه یری ئیسلامیش کۆکن له سه ر ئه وه ی که (الأنفال هو الغنیمە ای كل نیل ناله المسلمون من اموال اهل الحرب). که مانای ئه وه یه ' بریتی یه له و ماڵه ی که له خه ڵکی شه ڕکه ر* ده ست موسڵمانان ده که وێ'.

له به رایی سوڕه تی ئه نفال موحه ممه د ده ڵێ (یسألونك عن الأنفال قل الأنفال لله والرسول فاتقوا الله واێلحوا ژات بینكم واگیعوا الله ورسوله ان كنتم مۆمنین) مانایه که ی ئه وه یه ' له سه ر ئه نفال لێت ده پرسن** بڵێ ئه نفال هی خوا و پیغه مبه ره و ترستان له خوا بێ و هاوکاری نێوان خۆتان باش بکه ن و ملکه چی خوا و پێغه مبه ر بن ئه گه ر ئێوه موسڵمانن'.

زۆربه ی ئایه ته کانی سوڕه تی ئه نفال له قورئانه که ی موحه ممه ددا باس له شه ڕو جیهاد دژی بێ باوه ڕان و به تالان بردن و حه ڵاڵ کردنی هه موو سه روه ت و سامانی ناموسڵمانان و کوشتن و له ناوبردنی هه رچی نێره وه زه و وه گرتنی ژن و کچه کانیان به که نیزه ک(که نیشکه) و خزمه تکار.

با بزانین له ئایه تێکی سوڕه تی ئه نفالدا موحه ممه د چی ده ڵێ (واعلموا انما غنمتم من شی و فان لله خمسە وللرسول ولژی القربی والیتامی والمساكین وابن السبیل). واتا 'بزانن ئه و تاڵانانه ی که له شه ڕدا ده ستتان ده که وێ پێنج یه کی بۆ خوا و پێغه مبه ر و خزم و که س و هه تیو هه ژار و ڕێبوار و نه داره کانه، به شه که ی چوار به شه که ی تریش به سه ر جه نگاوه راندا دابه ش ده کرێ.

موحه ممه د لێره دا ده ڵێ که به شی هه تیو هه ژار و نه داران بدرێ، که چی خۆی به سه دان و هه زاران جووله که ی هه تیو و هه ژار و نه دار و بێ خان و ماڵ کرد و باوک و برا و خزمه نێره وه زه کانی تریشی سه ربڕین و ئه وانه ی به دیلیش که وتنه ده ستی هێزه کانی موحه ممه د به فه رمانی خودی موحه ممه د زیاتر له 800 جووله که ی نێره وه ز له لایه ن جه للاده کانی موحه ممه د به زیندووی خرانه چاڵه قوڵه کانه وه.


سه ددام وڕژێمی ڕه گه زپه رست و دیکتاتۆری به عس به پێی پڕۆسه یه کی پلان داڕێژراو هه ستان به جێ به جێ کردنی ئا یه ته کانی سوڕه تی ئه نفالی موحه ممه د دژی کورد بۆ نه هێشتن و پاکتاوی ڕه گه زی میلله تی کورد. ئه م پلانه له ساڵه کانی حه فتاکانی سه ده ی ڕابردوو ده ستی پێ کرد به بێ ئه وه ی سه ددام ناوی ئه نفال بهێنێ ئه و کاته، که زیاتر له 7 شاری گه وره و ده یان شارۆچکه و 4500 گوندی له گه ڵ خاکدا یه کسان کرد تا نیوه ی ساڵی 1988. به ڵام له ساڵی 1988 دا ئه م پلانه ی زۆر به هێزترو دڕندانه تر جێبه جێ کرد و به شێوه یه کی ڕه سمیش ناوی ئه نفالی لێهێناو له ماوه ی ته نها چه ند مانگێکی که مدا زیاتر له 182 هه زار کوردی ئه نفا ل کرد و نێره وه زه کان و ته نانه ت هه ندێ له منداڵ و ژنه کانیشیان له گه ڵ نێره وه زه کان به زیندووی به فه رمانی سه ددام خرانه چاڵه قووڵه کانه وه. به سه رهاتی زۆر له کچ و ژنه کانی کوردیش تا ئێستا هه واڵکی وورد له به ر ده ستدا نی یه.

به پێی ئه و به ڵگه نامانه ی که دوای ڕووخانی ڕژێمی به عس که وتبوونه ده ست هێزه کوردیه کان و ئێراقیه کان و فره ڕه گه زه کان سه ددامی میراتگری موحه ممه د زیاتر له 100 هه زار کوردی کوشتووه ته نها له ماوه ی چه ند مانگێکدا له ساڵی 1988دا. وه ئه مه جگه له کوشتنی زیاتر له 5000 کورد له شاری هه ڵه بجه به گازی کیمیایی له ماوه ی که متر له نیو کاتژمێر له ساڵی 1988دا.

*مه به ست له جه للاده کانی موحه ممه ده.

** موحه ممه د ده یه وێ وا پیشانی بدا که خوا به موحه ممه دی وتووه، له کاتێکدا موحه ممه د خۆی نووسیویه تی و خو ابوونی نی یه وه گه ر هه شبێ، بێخه به ره له و قوڕئانه.

  10.07.2009



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە